بەشێكی سیاسییەكان بۆچی لەشار گۆڕان

وتار/ 04/02/2019 971 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

بەشێكی سیاسییەكان بۆچی لەشار گۆڕان


‎بەدەر لە پێداهەڵدان پێم خۆشە سەرەتا چەند ڕاستیەك بڵێم ، ئەویش ئەوەیە كە ئەوان كاتێك لە شاخ بوون ، بە باش و خراپیانەوە یەك ئامانجیان هەبوو ئەویش ڕزگاركردنی كوردستان و خەڵك و خاكەكەی، لە پێناو خەڵك و خاك و كوردایەتیدا یەك بەیەكیان ڕوبەڕووی حكومەتی بەعس دەبوونەوە ،ڕوبەڕوی تۆپ و تەیارە دەبوونەوە ، سەرەڕای ئەوەش دڵنیابوون لەوەی هیچ گرنتیەك نیە بۆ شەهید بوون یان شەهید نەبوونیان ، ئەوەی لەشاخ كردیان بە سوپاسێك و دەست خۆشی قەرەبووی مەترسی گیانیان و سەرما و برسێتیان ناكاتەوە

‎سەردەمی شاخ تەواوبوو ،كوردستان ئازاد كرا ، سەردەمی شار دەستی پێ كرد و ئەوانەی مانەوە و شەهید نەبوون گەڕانەوە شار ، بەڵام لەشار كۆیلەكان و ماستاوچیەكان هەمووشتێكیان تێكدا ، هەندێك لەوانیان گۆڕی ، ئەوانیان توشی خۆبەزل زانی و دزی و فزی و گەندەڵی كرد ، بە جۆرێكی وەها بەرپرس و سەركردەكانیان گۆڕی كە هەندێك جار گوێمان لێی دەبێت كەدەڵێن ئەمانە خەباتیان بۆ خۆیان كردوە نەك بۆ میللەت ، گەر ئەوان نەبوونایە ئەوان هەرگیز نەیان دەتوانی ببنە ئەمەی ئێستا كەبەشێكیان بونەتە بار گرانی بەسەر ئەم میللەتەوە چونكە ئەوان بەس كوردایەتیان دەزانی ، وەیانیش زۆر بە دەگمەن تیایاندا دەبوو كە بگۆڕێت گەر كۆیلەو ماستاوچیەكان نەبوونەیا ، مرۆڤ سروشتیە بگۆڕێت بەڵام گەر ئەمانیش بێ كۆیلەكان بگۆڕابان ئەوا بەم شێوەی ئێستا خراپ نەدەگۆڕان، بۆیە من هەرگیز لەگەل ئەوە نیم و نەبوومە كە هاوڵاتیان ڕەخنە لە سەركردە و بەرپرسەكانیان بگرن ، چونكە كۆیلە و ماستاوچییەكان هۆكاری ئەوەن كە ئەوان لەشار گۆڕدران و مرۆڤێكی تریان لێ بەرهەم هێنان، دەبێت لەمەودوا ڕوی دەممان لە كۆیلە و ماوستاوچییەكان بێت و قسەیان لەسەر بكەین نەك سەركردەو بەرپرسەكان ، بۆ ئەوەی نەوەكانیشیان وەك گەورەكانیان لێ نەكەن ، جاعادەتی مرۆڤیش وایە زۆرت پێداهەڵدا  یان ”كورد وتەنی هاتی بە كەش و قنیا” ئیتر لەخۆی ئەگۆڕدرێت ، بەڵام هەندێكیشیان هەن كە ئێستاش وەك سەردمی شاخ خەریكی خزمەت و كوردایەتین و دوای بەرژەوەندی نەكەوتوون و ناكەون

‎”محمد تۆفیق”

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌