لە ئەگەری بەشدارنەبوونی یەكێتی لە حكومەتدا، گۆڕان زەرەرمەند دەبێت
وتار/
02/04/2019
895 جار بینراوە
محهمهد تۆفیق
لە ئەگەری بەشدارنەبوونی یەكێتی لە حكومەتدا،بزوتنەوەی گۆڕان زەرەرمەند دەبێت
لە ئەگەری بەشداری نەكردنی (ی.ن.ك) لە حكومەتدا ، بزوتنەوەی گۆڕان زەرەرمەند دەبێت بەهۆی ڕێككەوتنی لەگەڵ (پ.د.ك) دا ، چونكە گەر حكومەت بێ یەكێتی پێك بهێنرێت ئەوا حكومەتێكی سەرتاسەری نابێت بەڵكو نیوە حكومەت دەبێت ، كە نیوە حكومەت بوو پارتی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەوەشێنێتەوە و ئامادەی ئەوەنابێت لە زۆنی خۆی شەریكێك بۆ خۆی پەیدابكات بێ ئەوەی پێگەیەكی جەماوەری بەهێزی لەو دەڤەرە هەبێت ، وەلە زۆنی سەوزیش كاتێك یەكێتی بەشداری حكومەت ناكات ، دوو ڕێگەی لەبەردەم دەبێت كە بیگرێتە بەر یەكەم حكومەتی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ،وە پێناچێت یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم حاڵەتەدا هیچ پۆستێك بدات بە بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی ڕێكەوتن و هەڵوێستە سیاسیەكانی كە دژی یەكێتی ئەنجامی داوە ، وە ڕێگەی دووەم لامەركەزیەت كە لێرەش دوبارە بزوتنەوەی گۆڕان زەرەرمەند دەبێت و لە زۆنی سەوز دەسەڵاتی دەتوێتەوە و جگە لەقسەی تیڤیەكەی و نانەوەی ئاژاوەگێڕی هیچی تری پێناكرێت ، لە هەردوو حاڵەتەكەدا بزوتنەوەی گۆڕان ناتوانێت جەماوەرەكەی وەك كارتی فشار بۆ سەر یەكێتی بەكار بهێنێت چونكە ئەو ڕێككەوتنی لەگەڵ حیزبێك كردوە جەماوەرەكەی خۆشی ڕایان لەسەری نەبووە و وە هەمان حیزب وەزیر و سەرۆكی پەرلەمانەكەی بۆ ناردەوە و لە حكومەت دەریكردن، باشترین بڕیار كەدەبوو بزوتنەوەی گۆڕان بیدایە ئەوەبوو كە ڕێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی بكردایە نەك پارتی چونكە خۆی و جەماوەرەكەشی لە زۆنی سەوزە نەك زۆنی زەرد
”محمد تۆفیق”
نوێترین نوسینەکانی محهمهد تۆفیق
-
محهمهد تۆفیق
07/08/2019
-
محهمهد تۆفیق
24/06/2019
-
محهمهد تۆفیق
15/05/2019
-
محهمهد تۆفیق
02/04/2019
-
محهمهد تۆفیق
14/02/2019
-
محهمهد تۆفیق
04/02/2019