‎ئازادی بە بەرەڵای لێی تێگەشتوە

وتار/ 24/06/2019 773 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

‎ئازادی بە بەرەڵای لێی تێگەشتوە

‎ئەمەش خەفەتێكیترە بۆ ئەم میللەتە ،وەرە ڕۆشنبیر و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و ئەم هەمووشتە و زیاتربیت و كەچی ”ئازادی”بە بەڕەڵای و خۆڕوتكردنەوە لێی تێبگەیت ، گەرتۆ جارێك شەرم لە نیقاب بكەیت ئێمە هەزار هێندە شەرم دەكەین كە ڕۆشنبیر و پەرلەمانتارێكی پێشووی ئەم هەرێمە ئەوە قسەكەی بێت ، لەوە شەرمتر ئەوەیە نیقاب والێی تێبگەیت كە تەنها كلتوری عەرەبە ، ئەم قسەیە وەك ئەوە وایە بڵێیت پێغەمبەریش مادام عەرەب بووە ئەم دینەش هەربۆ ئەوانە نەك بۆ ئێمەی كورد ، لەوەش زۆر شەرمتر ئەوەیە بەناو ڕۆشنبیرێكی ئەم هەرێمە باڵا پۆشی بە كلتور بزانێت ،وە گەر نیقاب بە كلتوری عەرەبی بزانیت ئەی ئەم بەرەڵای و خۆڕوتكردنەوە و سفورە كەی كلتوری ئێمە بووە ، یانیش تۆو هاوفیكرەكانت چیتان پێ خۆشبوو وە چیتان بەدڵ بوو ئەوەبكەن بە كلتور و هەرچیشتان بەدڵ نەبوو بیكەن بە كلتوری قەومێكیتر

‎وە ئەوەی لەسەر ستەیج ڕویدا كێشانی وێنایەكی ناشرینی  حكومەت و وەزارەتی پەروەردە بوو ، بۆیە دەبێت وەزیری پەروەردە لەسەر ئەو بێڕێزیەی كردیان بەرامبەر بە زەینەب خان داوای لێبوردن لە زەینەب و گشت موسوڵمانانی كوردستان بكات

‎”محمد تۆفیق

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌