تەوەقوعەكەی كورد
وتار/
15/05/2019
741 جار بینراوە
محهمهد تۆفیق
تەوەقوعەكەی كورد
شەڕی نێوان ئەمریكا وئێران بووەتە كێشەی خەڵكی كوردستان بەسەرجەم چینە جیاوازەكانیەوە و شرۆڤەكارانی كوردستانیش ئەكتیڤی دوای دوانزەی شەوی زاوا تازەكانیان دابەزاندووە ، ئەوەندەی چینەكانی كوردستان شرۆڤەی ئەم شەڕەدەكەن قەت ئەمریكیەكان و ئێرانیەكان بەوجۆرەی كورد خۆیان سەرقاڵی شرۆڤەكردنی شەڕی نێوان وڵاتەكانیان ناكەن، دوو دەقە سێری فەیسبووك و كەناڵەكان دەكەیت سەد نەفەر و سەد تەوەقوعی جیاواز بەرگوێ و بەرچاومان دەكەوێت ، ماشاءاللە قەومێكین شرۆڤەكاری زۆرمان هەیە بەس حەیف نیوەشی نەك نیوەشی چارەكێكیشی فڕی بە شرۆڤەكاریەوە نیە ، بەسن كاكە ئیتر ترس و دڵەڕاوكێ مەخەنە دڵی خەڵكیەوە تەنها لەپێناو ئەوەی بڵێن نوسەرێك یان ڕۆژنامە نوسێك یان سیاسیەكی ئەكتیڤ و زیرەك و بلیمەت و بەتەوەقوعە، خۆمان هەزار و یەك كێشەمان هەیە ، هیچ شتێكمان لەسەر سكەی خۆی نیە ، وەرن لەسەر ئەوە قسە بكەن ، نەك ئەم بێتوو بڵێت ئاماژەكان وا نیشان دەدەن و ئەو بێت و بڵێت بەتەوەقوعی من واڕوودەدات بابە گیان بە سیاسیەكانیشەوە تەوەقوعی ٦ نەفەرتان وادەرناچێت بۆ دۆخی كوردستان جا وەرە بۆ شەڕی ئەمریكا وئێران ، ئەمەش مەكەن بە كاتی بوومەلەرزەكە بە تەوەقوعی كورد بووایە ئێستا نیوەمان لە بەهەشت دەبووین و نیوەشمان شیشەگەرمەكەمان پێ هەڵ ئەگیرا ، كەچی نە بەهەشتماندی نە شیشەكە
”محمد تۆفیق”
١٥ی ئایاری ٢٠١٩
نوێترین نوسینەکانی محهمهد تۆفیق
-
محهمهد تۆفیق
07/08/2019
-
محهمهد تۆفیق
24/06/2019
-
محهمهد تۆفیق
15/05/2019
-
محهمهد تۆفیق
02/04/2019
-
محهمهد تۆفیق
14/02/2019
-
محهمهد تۆفیق
04/02/2019