خۆشەویستی لەنێوان غیرە و دڵپیسی

وتار/ 14/02/2019 2372 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

خۆشەویستی لەنێوان غیرە و دڵپیسی

”محمد تۆفیق”
‎كاتێك كەسێكت لە دڵەوە زۆر خۆش دەوێت زۆری خۆشویستنەكە وات لێ دەكات كە ترسی لەدەستدانیت لا دروست ببێت، بۆ نمونە كاتێك خۆشەویستەكەت مێسج لەگەڵ كەسێك دەگۆڕێتەوە یان قسەلەگەڵ كەسێك دەكات گەر چی مێسجەكانیش هیچ ڕەپتێكی بەخۆشەویستیوە نەبێت یانیش بێ ئەندازە پەیوەندییەكی تۆكمەی لەگەڵ كەسانێك هەبێت ئەگەرچی پەیوەندیەكە پەیوەندییەكی خۆشەویستیش نەبێت ئەمانەو چەندینیتر هەمیشە ترسی ئەوەت لا دروست دەكات و دەتخاتە بیركردنەوەی ئەوەی كە ئاخۆ پەیوەندی چیبێت لەگەڵیان ، ئاخود تۆبڵێیت ئەوانی خۆشتر بوێت و من هیچ گرنگیەكی ئەوتۆم نەبێت لای ، ئەم بیركردنەوەو ترسەش دەچێتە قاڵبی غیرە كردنەوە و هیچ ڕەپتی بە دڵپیسی و گومانەوە نیە، تاڕادەیەكی كەم ئەم غیرەكردنەش بەرامبەرەكەت بێزاردەكات بەهۆی بەردەوامی غیرە كردنەكەوە ، بەڵام ئەوكەسەی كە خۆشت دەوێت بەهۆی ئەوەی كە هیچ دڵنیای تەواوی پێت نەداوە لەوەی بۆهەمیشە لەگەڵت بمێنێتەوە یاخود جگە لەتۆ كەسیتری نەوێت وتاكەكەس كە خۆشی بوێت تۆبیت ، وە جۆرێك مامەڵەی نەكردبێت كە متمانەپێكردن دروست بووبێت ئەوە ئەوكات وات ڵێدەكات كە دڵت لێی پیس بێت و گومانی لێ بكەیت كە ئەمەش خاڵێكی خراپی نێوان دووكەسە كەپەیواندی خۆشەویستییان هەیە چونكە هەردووكەس خۆشەویستییان بەرەوداڕمان دەبات و لێك بێزار دەبن، بۆیە پێویستە كاتێك دووكەس خۆشەویستی یەك دەبن ، متمانە لای یەكتر دروست بكەن و وە خۆشەویستی بۆیەكتر دەرببڕن ، هەروەها یەكتر قەناعەت پێ بهێنن كە تەنها بۆیەك ئەژین و لەدڵەوە یەكتریان خۆشدەوێت و هیچ كەسێكیتری سەر ڕووی ئەم زەویەیان نەوێت

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌