سیاسه‌ت به عاتیفه ناكرێت
وتار/
05/11/2016
760 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
سیاسه‌ت به عاتیفه ناكرێت
شوان هه‌ورامی
پارتی كرێكارانی كوردستان ( PKK ) به‌ناوی كورد‌و مافی چاره‌نووسی كورده‌وه ده‌ستی به خه‌بات
كرد ، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بریتیی بوون له ( 14 ) عه‌له‌ویی و ( 8 ) سوننی ،
( 7 ) له‌و سونییانه له لایه‌ن ( PKK ) وه
كوژران و هه‌شته‌مینیان كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه ، ئێستا له زیندانی ئیمرالی
توركیادایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م سونییه‌ش هه‌روه‌كو عه‌له‌وییه‌كان
بیر ده‌كاته‌وه و پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب به سته‌م لێكراو ده‌زانێت و عه‌له‌ویی
و شیعه چیی ده‌ڵێن له‌باره‌ی هاوه‌ڵانه‌وه ئه‌میش هه‌روا ده‌ڵێت . كه‌واته ئه‌م
پارته عه‌له‌وییه ، به‌ڵام گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوننه بوونه‌ته سوته‌مه‌نیی
شه‌ڕی 32 ساڵه‌ی ئه‌م پارته و ستراتیژه عه‌له‌وییه‌كه‌ی .
پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP ) باڵی سیاسیی ( PKK ) یه ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و پارته زیاتر پارتی كه‌مینه‌كانی توركیایه و له‌ناو
پارته‌كه‌شدا كورد بووه‌ته خزمه‌تكاری ئه‌و كه‌مینانه‌ی رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ
كێشه‌ی كورددا نه‌بوون ، بۆ نمونه له 59 په‌رله‌مانتاری ئه‌م پارته ته‌نیا 13
په‌رله‌مانتاریان كوردن ، ئیتر ئه‌وانی تر چه‌پ و لیبراڵ و عه‌له‌ویی و عه‌ره‌ب و
تورك و چه‌ركه‌س و ئه‌رمه‌نن .
هه‌ندێ وا گومان ده‌به‌ن ئه‌م پارته
و هاوسه‌رۆكه كوردیی نه‌زانه‌كانی نوێنه‌ری 25 ملیۆن كوردی باكوورن ، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه نه ئاگاداری كوردی باكوورن و نه ئاگاداری هه‌ڵوێسته‌كانیانن ، ده‌كرێ
ئه‌م پارته به یه‌كێك له پارته‌كانی توركیا و باكووری كوردستان هه‌ژمار بكرێت ،
به‌ڵام ته‌نیا نوێنه‌ری كورد نیه ، به‌ڵگه‌ش داتای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ( 1 / 11 / 2015
)ی پارساڵی په‌رله‌مانی توركیایه ، كه به‌م شێوه‌یه بوو :
له كۆی 5 ملیۆن و 319 هه‌زار و 63
ده‌نگده‌ری باكووری كوردستان ، ئاكپارتی 3 ملیۆن و 201 هه‌زارو 424 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه
، هه‌ده‌په‌ش 2 ملیۆن و 117 هه‌زار و 639 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه ، كه به‌و پێیه
هه‌ده‌په یه‌ك ملیۆن و 83 هه‌زار و 785 ده‌نگی كه‌متر بووه له ئاكپارتی .
له ( 7 / 6 / 2015 ) دا ئاكپارتی له
باكووری كوردستان ته‌نیا ( 35 % ) ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو ، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
( 1 / 11 / 2015 ) دا رێژه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه بۆ ( 47% ) ، له به‌رانبه‌ردا هه‌ده‌په
ده‌نگه‌كانی ( 45% ) بوو ، دابه‌زیی بۆ ( 35% ) ، ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په
و په‌كه‌كه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌نگێزیی و شه‌ڕخوازیی ئه‌ردۆغان
بڵاو كرده‌وه ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی باكوور هانبده‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه
له ئاكپارتی ، به پێچه‌وانه‌وه په‌شیمانیان كردنه‌وه له‌و ده‌نگانه‌ی كه له
مانگی حوزه‌یراندا پێیان دابوون ، ئایا ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامان نیه كه
كوردانی باكوور به‌و شێوه‌یه سزای هه‌ده‌په و په‌كه‌كه بده‌ن ؟!
ته‌نانه‌ت له جیهاندا وا باوه كه
سیاسه‌تمه‌داران له شار‌و ناوچه‌ی خۆیاندا ده‌نگی باش بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن ، كه‌چی
له شارۆچكه‌ی بالۆی سه‌ر به ئه‌لازی كه شوێنی له‌دایك بوونی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشه
، ده‌نگه‌كان له ( 1 / 11 / 2015 ) به‌م شێوه‌یه بوون :
له كۆی ( 10.559 ) ده‌نگی شارۆچكه‌كه
، ئاكپارتی ( 9.229 ) ده‌نگ و هه‌ده‌په ( 515 ) ده‌نگ و ئه‌وانی تریش ( 815 ) ده‌نگیان
به‌ده‌ستهێناوه . ئایا ئه‌م داتایه‌ش جێگه‌ی سه‌رنج نیه ؟!
ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت ( HDP ) به‌پێی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانی توركیا كاری سیاسیی
ده‌كات ، واته ناكرێ له لایه‌ك یاسایی كار بكه‌یت و له‌لایه‌كی تریش پێچه‌وانه‌ی
یاسا كار بكه‌یت ، ناكرێ له‌لایه‌ك پارتێكی توركیا بیت و له‌لایه‌كی تریش له كاتێكدا
رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌منی قه‌ومی توركیا ده‌كرد ، له مۆسكۆوه هه‌ڕه‌شه له
توركیا بكه‌یت .
ئه‌م پارته هه‌ر له سه‌ره‌تای كاری
سیاسییه‌وه خوێندنه‌وه‌كانی بۆ سیاسه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵه بووه ،
گره‌وكردنی له‌سه‌ر ململانێ و قه‌یرانه ناوچه‌ییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌و
جیهاندا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌م پارته بووه ، له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی
توركیا‌و ئیسرائیل تێكچوون ، ئه‌م پارته وه‌كو پارتێكی ئه‌ندامی سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی
ویستی له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌رگا به‌سه‌ر خۆیدا بكاته‌وه ، كاتێ بڕیار بوو له په‌رله‌مانی
توركیادا سه‌رۆك بۆ وڵات هه‌ڵبژێردرێت ، دوو كاندید هه‌بوون ، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیی
سه‌رۆكی مه‌هه‌په و عه‌بدوڵڵا گویل ئه‌ندامی ئاكه‌په ، هه‌ده‌په له‌سه‌ر داوای "لویس
ئه‌یالا"ی سكرتێری سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی – كه جوله‌كه‌یه‌كی لایه‌نگری ئیسرائیله
- بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له توركیا به قازانجی ئیسرائیل داوای له هه‌ده‌په كرد ،
ده‌نگ به باخچه‌لی بده‌ن ، ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ره‌گه‌زپه‌رستی باخچه‌لیی و پارته‌كه‌ی
ده‌نگیان پێدا ، به‌ڵام یه‌كه‌مین ســــه‌ردانی گویل دوای هه‌ڵبژاردنی به ســــه‌رۆكی
وڵات ، بۆ شــــاری ئامه‌د بوو !!
هه‌ڵه‌یه‌كی تری كوشـــنده‌ی ده‌میرتاش
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی 2015 بوو ، كه رایگه‌یاند " به هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاماده نین له‌گه‌ڵ ئاكه‌په بچنه حكومه‌تێكی ئیئتیلافییه‌وه " ، به پێچه‌وانه‌وه
ئاماده‌یی ده‌ربڕیی بچێته ئیئتیلافه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په و جه‌هه‌په ، كه
كارنامه‌ی هه‌ردووكیان به‌رانبه‌ر به كورد زۆر ئاشكرا‌و ره‌شه ، ده‌میرتاش خوێندنه‌وه‌ی
وابوو كه ئاكه‌په به‌ره‌و رووخان ده‌چێت ، هه‌ر هه‌مان خوێندنه‌وه‌ش بوو كه "جه‌میل
بایك"ی هاندا بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شــــه‌ڕ و سه‌نگه‌ر لێدان له‌ناو شاره‌كانی
باكووری كوردستاندا ، كه ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ربازییه سه‌رله‌به‌ری شكستی هێنا و
شاره‌كانی وێران كرد‌و كه‌سیش له‌سه‌ر كورد سه‌ركۆنه‌ی توركیای نه‌كرد ، كه ئه‌گه‌ر
هه‌ده‌په ته‌نیا به رواڵه‌تیش بچوونایه‌ته ناو ئیئتیلافی حكومه‌تێك له‌گه‌ڵ ئاكپارتی
، ده‌یانتوانی بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای ئه‌تاتۆرك بیسه‌لمێنن كه ئه‌مان به‌شێكی
گرنگن له توركیادا و ده‌بێ به ئاشتیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، به‌وه‌ش
پرۆسه‌ی ئاشتیان زیاتر درێژ ده‌كرده‌وه‌و كوردیان له‌م نه‌هامه‌تیه‌ی ئێستا رزگار
ده‌كرد ، كه دیسانه‌وه به میلیتاریزه كردنی كوردستان نیشانی داوین ، ئه‌وه‌ی زیانی
لێده‌كه‌وێت گه‌لی كورده‌و به‌س ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی جه‌نگ هه‌ڵگیرساندنه‌وه
بانگه‌شه بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌نگده‌رانی توركیا بترسن له‌وه‌ی كه توركیا بگه‌ڕێته‌وه
بۆ رۆژه ره‌شه‌كانی ئابوورییه داڕووخاوه‌كه‌ی ، بۆیه له تشرینی دووه‌می 2015
دا چه‌ندین ملیۆن ده‌نگده‌ر پشتیوانیی خۆیان له ئاكپارتی راگه‌یاندا ، كه ژماره‌یه‌كی
گه‌وره‌شیان ده‌نگده‌رانی كوردی باكوور بوون ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رده‌وام
كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌ده‌په كزتر ده‌بن . چونكه نه‌یانتوانی ژیرانه
رێبه‌رایه‌تیی ده‌نگده‌رانیان بكه‌ن .
هه‌ڵه‌یه‌كی تری هه‌ده‌په - كه لای
ئێمه هه‌ڵه‌یه و بۆ ئه‌وان ستراتیژه - هاوپه‌یمانیانه له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و
حیزبوڵڵا و به‌ره‌ی شیعه و عه‌له‌ویی ، كه له دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له
مانگی حوزه‌یراندا یه‌كه‌مین دیداری ده‌میرتاش و یۆكسه‌كداغ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران
له ئه‌نكه‌ره بوو ، یه‌كه‌مین دیمانه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌ناری حیزبوڵڵای
لوبناندا بوو ، كه به راشكاویی پشتیوانیی پارته‌كه‌ی بۆ خه‌باتی ئه‌و پارته ده‌ربڕیی
، جگه له‌وه‌ش ده‌یان جار له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا ره‌خنه‌یان له حكومه‌تی
توركیا ده‌گرت له پشتیوانیی له شۆڕشی سوریا و داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان
ده‌كرد له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا . كه ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وان تێكه‌ڵی
ستراتیژێك بوون ، كه به‌نیازه ئه‌م جاره‌یان چاڵدێران پێچه‌وانه بكاته‌وه‌و تۆڵه‌ی
500 ساڵی رابردوو بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام سوننه‌ی ناهۆشیاری كورد‌و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ،
كاتی خۆیشی چوونه خزمه‌تی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویی و خزمه‌تكاریی خۆیان پێڕاگه‌یاند
له دژی عوسمانیه‌كان ، به‌ڵام ناوبراو - به پاڵنه‌ری شیعه‌گه‌ریی - بڕوای پێنه‌كردن
و هه‌موویانی قۆڵبه‌ست كرد‌و دووری خستنه‌وه ، دوای ئه‌وه هۆزه كورده سونیه‌كان
له خه‌وی غه‌فڵه‌ت بێ‌دار بوونه‌وه ، ئێستاش رێبه‌رانی عه‌له‌ویی ( PKK ) گه‌نجینه‌ی سوننه‌ی كورد به هه‌مان ئاراسته‌ی دژ به خۆیان
به‌كار ده‌هێنێته‌وه‌و به درووشمه ناسیۆنالیستیی و بریقه‌داره‌كانیش چه‌واشه‌ی
كردوون ، دیاره ره‌گه‌ڵكه‌وتوانی هاوپه‌یمانیی شیعه‌ش رۆڵێكی خراپ ده‌بینن له چه‌واشه‌كردنی
جه‌ماوه‌ری كوردستاندا، كه مه‌گه‌ر هێرشه‌كانی داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی له‌و خه‌وه
بێداریان بكاته‌وه .
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنجه ، زۆرینه‌ی
خوێنده‌وارانی كورد له‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌دا له‌بری لۆژیك و ژیریی و بیركردنه‌وه
له‌وه‌ی هۆكار چیه گه‌له‌كه‌مان به‌م رۆژه گه‌یشتووه ، یه‌كسه‌ر گێچی عاتیفه‌یان
به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به زمانی بژی و بڕووخێ قسه ده‌كه‌ن و ده‌نووسن ، راسته خودا
بێ حیكمه‌ت عاتیفه‌ی درووست نه‌كردووه ، به‌ڵام عاتیفه شوێنی له توێژینه‌وه‌و
شرۆڤه‌ی سیاسی‌دا نیه ، هه‌روه‌كو لاواندنه‌وه‌ی منداڵێكیش به شرۆڤه و لۆژیكی سیاسیی
ناكرێت.
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018