ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی ڕەقە
وتار/
04/11/2016
771 جار بینراوە
جزا احمد فارس
ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی ڕەقە
جەزا ئەحمەد فارس
دوای دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگار
كردنەوەی موسڵ ئەمریكا لەهەوڵی ئەوە دایە
كە ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی ڕەقەش بەزووترین كات دەست پێبكات چونكە تێكشكاندنی داعش لە عێراق بەتەنیا بەس نیە بۆ لەناوبردنی
ئەم گروپە تیرۆرستیە.
هەموو پێشهاتەكان ئەوە نیشان ئەدەن كە
چۆن هێزی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی موسڵ ڕۆڵی گرنگ ئەبینێت ئەوە لە ڕەقەش یەكینەكانی پاراستی گەل كە نمایندەی
زۆرینەی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن
ڕۆڵی گرنگ بگێڕن لەم ئۆپراسیۆنەدا.
لەپاڵ ئەوەی كە ئەمریكاو روسیا تا ئێستا
نەگەشتوونەتە ڕێكەوتن لە سەر لایەنە بەژداربووەكانی ئەم ئۆپراسیۆنە بەڵام ئەوەی كە
ڕوونە بریتییە لەوەی كە هەردوكیان یەك ئامانجی هاوبەشیان هەیە كە تێكشكاندنی داعشە.
كەوتنی ڕەقە
رەقە لە ساڵی 2013 رزگاركرا لە دەستی ڕژێمی بەشار
ئەساد دوای ئەوەی كە بەرەی نوسرە و چەندین هێزێكی تر لە نێوانیاندا هێزەكانی سوپای
سوریای و ئازاد كە توانیان كۆنترۆڵی ئەم شارە بكەن.
دواتر ئەم شارە مانگی یەكی 2014 ەوە بۆ یەكەمجار لە لایەن داعشەوە
كۆنترۆڵ دەكرێت و پاشان وەك پایتەختی خەلافەت دەناسێنرێت و زۆر لە توێژەرانیش پێیان
وایە كە ڕەقە دڵی داعشە.
لایەنە سەرەكیەكانی ئۆپراسیۆنی ڕەقە
بە پێی هەموو پێش بینیەكان ئۆپراسیۆنەكە
لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە ئەنجامدەدرێت.
هێزە كانی سوریای دیموكرات لەسەر بنەمای هاوپەیمانیەك دروستكراوە كە پێك دێت لە یەكینەكانی پاراستنی گەل و هێزە سونییە عەرە بەكان و هێزی مەسیحیەكان كە خۆی لە ئاشورو ئەرمینەیكان دەبینێتەوە، توركمانیەكانیش وەك كەمینەیەك بە شێكن
لە هێزەكانی سوریای دیموكرات.
یەكینەكانی پاراستنی گەل بە گرنگترین هێزی ناو هێزەكانی سوریای دیموكرات دادەنرێن لە بەرئەوەی
لەپاڵ ئەوەی هێزێكی رێكخراون تاكە هێزیشن كە توانیبێتیان پێشڕەویەكانی داعش بوەستێنن
و لە زۆر شوێنیش تێكیان بشكێنن.
ئەمریكاو ئۆپراسیۆنی رەقە
ئەمریكا بڕوای تەواوی بەوە هەیە كە پێویستە
پشت بە یەكینەكانی پاراستنی گەل ببەسترێت لە چوار چێوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات
چونكە كوردەكان لە ڕۆی سەر بازیەوە لەهەموو پێكهاتەكانی تر رێكخراو ترو بەهێز ترن
و توانیو یانە ناوچە كورد نشینەكان ڕزگار
بكەن لە دەسەتی داعش و رۆڵی كاریگەریان بینیوە لە پرۆسەی ڕزگاركردنی (مەنبەج)یش.
ئەمریكا جگەلەوەی كە بەهێزی ئاسمانی
بەژداری ئەم ئۆپراسیۆنە دەبێت ژمارەیەكی زۆر ڕاوێژكاری سەربازی لە سەر زەوی هەیە كە
بە شێوەیەكی راستەوخۆی سەر پەرشتی ئەم پرۆسەیە دەكەن.
توركیاو ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی ڕەقە
لەبەرئەوەی توركیا لەلایەن حكومەتی عێراقی
و هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بێ ڕۆڵ كراوە لە ئۆپراسیۆنی رزگار كردنی موسڵ هەوڵی تەواو
دەدات كە بە هەر شێوەیەك بێت ڕۆڵ بگێڕێت لە
ئۆپراسیۆنی ڕزگار كردنی رەقەدا.
توریكا مەرجی ئەوەی داناوە بۆ بەژداری
كردن لەم ئۆپراسیۆنەدا كە نابێت یەكینەكانی
پاراستنی گەل بەژداربن لە ئۆپراسیۆنی رەقەدا بە بیانووی ئەوەی كە ئەمان سێبەری
پارتی كرێكارانی كوردستانن كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە بە پارتێكی تیرۆرستی ناسێنراوە.
ئەمریكا بۆ ڕازی كردنی توریكا چەندین
جار ئاماژەی بەوە كردوە كە یەكینەكانی پاراستی گەل بۆ داگیر كاری بەژداری ئەم ئۆپراسیۆنە
ناكەن بەڵكو ئەوان لە چوار چێوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەژدار دەبن و دوای كۆنترۆڵكردنەوەی
ئەم ناوچانە ئەوە دانیشتوانی ئەم ناوچانە خۆیان فەرمانڕەوای ناوچەكانی خۆیان دەكەن
و پێویست ناكات كە توركیا نیگەران بێت لە بەرامبەر بەژداریكردنی یەكینەكانی
پاراستنی گەل.
روسیاو ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی ڕەقە
روسیا داوای لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئەمریكا كردووە كە سوپای سوریا كە زۆر جار بە سوپای بەشا ر ئەسەد ناو دەبرێت بەژداربێت
لەم ئۆپراسیۆنەدا.
لە ڕاستیدا ڕوسیا مە بەستێتی كە رەقە
لە دوای رزگاركردنی بگەرێتەوە ژێر حكومڕانی (بەشار ئەسەد) لە بەرئەوەی تاوەكو ئێستا روسیا بەشار ئەسەد وەك یەكێك لە
هاوپەیمانەكانی خۆی دەبینێت لەناوچەكەدا.
روسیا كار لە سەر ئەوە دەكات كە سنوری
حكومرانی بەشار ئەسەد فراوان بكات لە پێناو ئەوەی وەك بەر بەستێك بەكاری بیەنێت لەبەردەم هەژموونی وویلایەتە یەكرگتووەكانی ئەمریكا.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017