پۆست مەدخەلیزم

وتار/ 06/07/2019 698 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

پۆست مەدخەلیزم

مەدخەلیزم لە پێناسەیەکی کورت و پوخت ئەگەر بریتیبێت لە دینی مەلیك بەشێوەیەک پارێزگاری و ھێشتنەوەی وەلی ئەمر بکاتە ئامانج و سەنتەری کاری خۆی و فقھ و فەتواشیان بڕدرابێت بەباڵای سوڵتان و ئامانجی دەوڵەتەکەی ، کەواتە مەدخەلیزم تەنھا ڕۆڵی تەسیقیفکردنى دینی کۆمەڵگەی لە ئەستۆبوە بۆ خزمەتی مەلیك بەشێوەك وەلی ئەمرو بنەماڵەکەی ئەگەر مەبەستداریش نەبێت بون بە چینی (مافوق القانون) سەروی یاسا ، بەشێوەیەک گەر ملکەچی فەرمانە شەرعیەکانیش نەبن یان پێشێلی قەدەغەکراوەکانیش بکەن ، سیفەتی وەلی ئەمری بەسە بۆ ئەوەی شەفاعەتیان بۆبکات و ھیچکات وەکو موسڵمانێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ نەکەن ....
پۆست مەدخەلیزم لەھەمان ئەرکی مەدخەلیزم بەردەوامە بەڵام ئەوەی جێی تێڕامانەو زەنگێکی خەتەرناکە بەشێوەیەك فۆرمێکی تازەی کاری پێسپێردراوە لەڕوی مەیدانی ئەویش دوای زەمینەسازی دینی بەدەرکردنی فەتوا بۆ دژیایەتی حیزبی ئیسلامی و بەتایبەتتر ئیخوان موسلمین ، بەشداریش ئەبێت لە چەکھەڵگرتن دژی تەوژمی ئیسلامی و خزمەتێکی نەفامانەی عەلمانیەت و ئیسرائیل و ئەمریکا ،
پۆستمەدخەلیزم قۆناغی وەھابی بێچەکی بردە قۆناغی شەڕ لەپێناو مانەوەی سوڵتان ، کە ئێستا لە لیبیا ئەو فکرە بەرجەستە بوەو ڕبیع مەدخەلیش فەتوای دەرکرد بەناوی دژایەتی حیزبی ئیسلامی و موبتەدیع ، مەدخەلیەکان ھاوکاری (خەلیفە حەفتەر)بن بە ھێزی سەربازی .
بۆیە ھیچ سەرتان نەسوڕمێ ئەگەر بینیتان ئیسرائیل بەرەی جەنگی لەگەڵ حەماس لە کەرتی غەزە دروستکردو موفتیەکانی پۆست مەدخەلیزمیش لە دواوە بەرەیەکی جیھاد دژ بە حەماس ڕابگەیەنن ، بەندە ھیچ گومانم نیە لەخزمەتی بەوەکالەتی پۆست مەدخەلیزم بە مەشروعی داگیرکاری ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕێگەی(بەرەی شەڕ)؛ میسرو سعودیەو ئیمارات- ،
ئەرکی ئێستای خەمخۆرانی پرۆژەی ئیسلامی لەژێر کاریگەری عاتیفی بێنە دەرەوەو ئەم تاقمە وەکو خۆی کەھەن بیانناسێنن .
 
اللهم أرنا الحق حقا وارزقنا اتباعه و ارنا الباطل باطلا وارزقنا اجتنابه
اللهم آمين

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌