(کۆمەڵ)هه‌ناسه‌ی گه‌لێکی بێ‌ناز
وتار/
31/05/2019
663 جار بینراوە
سامان ره‌باتی
(کۆمەڵ)هه‌ناسه‌ی گه‌لێکی بێ‌ناز
سامان ڕەباتی
ھەستەو
دڕ به‌م ته‌مه خه‌ماویه به
ئه‌ی ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره
ئه‌ی فێنکایی دوای یه‌ئس
ترپه‌ی دڵی ماڵه هه‌ژار
بەردەبازی سەر ڕووبارە سەرشێتەکان
فریاڕەسی مه‌مله‌که‌تی ژێر چه‌پۆکی چاوچنۆکان
ڕاچڵه‌کێ و ته‌پوتۆزی خه‌می بچوک ،
خه‌ونی بچوک
لهسەرتاپات داتەکێنهو
پێشه‌نگیی لەدەست بستێنە
ئه‌ی سومبولی خزمه‌تکردن
ئەی مامه خه‌مه‌ی بێنازان
ببە ماڵێ بۆ هەر هەموان
ڕاچڵه‌کێ و
لە ژیلەمۆی خۆڵه‌مێشی خه‌فه‌کراو
شۆڕشی ده‌سته‌مۆکراو
لە ئازاری گەلی بێچارەی بەشخوراو
مه‌شخه‌ڵی پێشەنگ هەڵبکە و
ئەم شهوەزهنگە تێشکێنه
بارانی لێزمەی ئازادی
به‌سه‌ر ئه‌شکی چه‌ن ساڵەمان دابارێنه
ئه‌ی کڵاوڕۆژنه‌ی ڕوناکی
دوایین هیوای ، هیوابڕاو
هەستە و خۆت و خاک و خەڵك نوێبکەوە
ئاشتیان که‌وه
ڕۆڵه‌ی مانوت ، دڵی تۆراو
بکەوە سەرمەشقی کار‌و
کاروانی خوێن و عارەقەی
ھەزاران لاو
تۆ لەوەرزی بەستەڵەکا
ھێزی نوێبونەوەت بەخشی
بوی بە نەخشی نەلەخشان و
مەردی مەیدان
گەر ئەم ھێزی نوێبونەوە
لەنوێ لەدایکبونەوە
بۆ جارێك و چەندانی تر
لە کایەی خۆتا تاونەدەی
جێئهمێنی
دڵی نه‌یار خۆشئهکهیت و
ده‌یان هه‌زار چاو له‌ڕێگاش ئهڕهنجێنی
ڕه‌نجی چه‌ن ساڵه‌ی ڕێبواران
خه‌باتی شاخ و نێو شاریان
خه‌رمانی ئاره‌قه‌و خوێنیان ئه‌سوتێنی
به که‌وتنت ، خوا نه‌خواسته پهککهوتنت
پڕۆژه‌و کار وکاروانی ئیسلام خوازان
له‌ژێر بارا ئهپڕوکێنی
ئەی تیشکی خۆری خێرخوازان
ئاسۆی ھەڵھاتنی ھیوا
ھیوای ھەژارو نەداران
دەرمانی جەستەی شەکەت و
ساڕێژی برینی ڕۆح و
دەسماڵی فرمێسك و گریان
ئەزانی چ حەشاماتێ
چاوی ھیوای تێبڕیوی
ئەزانی لە ناخی دڵیان
تۆوی ئەمانەت پارێزی و مەردیت
ڕوان ،
تۆ لە چاوی ئەوانەوە
ڕەمزی ھەڵوێستی و بەرخودان
تۆ خەونی بەدی نەھاتوی
خەونی جوانی و ئەرخەوانیت
خەونی گرتنەدەستی حوکم و
بەرپاکردنی دادگەری و
مرۆڤدۆستی و
نەزاھەت و
یاسا سەروەری و
یەکسانیت.....
سامان ڕەباتی
لەندەن
نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی
-
سامان ره‌باتی
06/07/2019
-
سامان ره‌باتی
24/06/2019
-
سامان ره‌باتی
18/06/2019
-
سامان ره‌باتی
31/05/2019
-
سامان ره‌باتی
24/05/2019
-
سامان ره‌باتی
19/05/2019