لایەنی کەمی ئەخلاقی سیاسی

وتار/ 19/05/2019 698 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

لایەنی کەمی ئەخلاقی سیاسی

سامان ڕەباتی
ئەو پلەو پۆستەی کە بەھۆی دەنگی ئەندامان و پشتیوانانی پرۆژەی سیاسی کۆمەڵ بەدەستتھێناوە و پاشان لەسەریشی خانەنشین ئەبیت ئەخلاقی ئیسلامیانە ئەوەیە کە کاتێک قەناعەتت بە پرۆژەی کۆمەڵ نەما وەکو حیزبێکی سیاسی ئیشی تێدابکەیت -کە ئەوە مافی خۆتە-بەڵام ئەبێ پلەو پۆست و کورسیەکەت بە ئەمانەتەوە تەسلیمی دەنگدەرانی کۆمەڵ بکەیت ، بۆ ئەوەی دەنگی دوەمی دوای خۆت جێگەکەی کۆمەڵ پڕبکاتەوە ، گەر ئەوکەسانە وانەکەن ئەوا تێبینی شەرعی بونی بەردەوامی لەکارەکەیان و دوفاقی لە سەر ڕەخنەکانیان دروست ئەبێت .
پێشنیار ئەکەم لە کۆنگرەی داھاتو یاسایەک گەڵاڵە بكەین لە ژێر ناوی بەلێننامەی شەرەف کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی و قیامەتی بخرێتە ئەستۆی ھەرکەس بەھۆی کۆمەڵ پۆستی پەرلەمانی یان ئەنجومەنی پارێزگا یاخود وەزاری و ھەرپۆستێکی تری حکومی وەرئەگرێت یان بە ھۆیانەوە خانەنشین بوبێت بۆ ئەوەی بۆ دوای وازھێنانی دەستبەجێ دەستبەرداری ھەمو ئەو ئیمتیازاتانەبێت کە بەھۆی دەنگدەرو بڕیاری سیاسی کۆمەڵ بەدەستی ھێناوە ، ئەوەش لایەنی کەمی ڕاستگۆییە لەگەڵ ڕەخنەکان کەبەھۆیەوە وازئەھێنن ، مانای تیانیە گۆشتی کۆمەڵت بەدڵ نیە بەڵام غەرقی گۆشتاوەکەی بوی و ماڵ و مناڵیشت خەنی بون تیایدا ، بەلای بەندەوە ئەوە لایەنی کەمی ڕاستگۆیی و ئەخلاقی سیاسیە .

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌