خۆتان دەعبان

وتار/ 24/06/2019 698 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

خۆتان دەعبان

سامان ڕەباتی
دەعبایەکن لەکەس ناکەن
وێنەتان دووبارەنیە و
تەنھاو تەنھا
لەوێنەی ئاوێنەی بەردەم
چڕوچاوی بێخێر و بێ فەڕتان ئەچن
نە پەیڕەوی لێبوردەیی ئیسلام ئەکەن
نەلەگەڵ لۆژیک ھەڵئەکەن
یان ھیچ نەبێت میراتگربن
بۆ شەھامەت و پیاوەتی
دایەپیرەو باوەگەورەی کوردەواری
کە غیرەت و کەرامەتیان لێئەباری
من نازانم لەکێ ئەکەن
وێنەتان دووبارە نیە
بۆ گەندەڵی و نالەباری
خۆزگە ھەرنا لەھەموشت نەک تەنھا بادان و سەما
کۆپی ڕاۆژئاوا بونایە
لەووڵاتی خۆ خۆشویستن
ڕێز لە دادگاو یاسا گرتن
سەرکەوتن بێ ماستاوکردن
چونکە لێرە
لەڕۆژئاوا
پەیکەری مەریەم و نیقاب
تەمپڵی ھیندۆس و
منارەی مزگەوت و میحراب
ھەڵبژاردەی ویژدانی
مرۆڤەکانن
لە ماف و ئازادیەکانن
لە ڕۆژئاوا
سەیری عەقڵ و بڕوانامەو
خزمەت ئەکرێ
کێ تێیاندا سەرکەوتوبێ
ئەو لەپێشە
بێ سەرئێشە
ساڵانە تەرقیەئەکرێت
بەشاباش ڕێزی ئەگیرێت
بەبێ ئەوەی کەسێک ھەبێ
لە عەقیدەو پۆشاکی ئەو خەڵکە بدوێ
تانەو توانج و سوکایەتیش
بە عونسوری و بە جیاکاری
حساب ئەکرێ
ئێستا زانیت خۆتان دەعبان لەکەس ناکەن
ئێوە بەڵای ناگەھانن
بەڵای ئەم میللەت و خاکەن

سامان ڕەباتی
٢٣/٦/٢٠١٩

(کاتێك بینیمان لەئاھەنگی ڕێزلێنانی یەکەمەکانی پۆلی ٩و ١٢ سوکایەتی بە ھەست و ئازادی خوشکێکی نیقاب کرا و مامۆستایەکی زانکۆش بەدەعبا ناوی برد ، ئیتر دڵنیاتربوین کە ئێوە ڕقتان لەدایك و لە داپیرەی خۆشتانە ، ڕقتان ئازادی و پێکەوەژیانە)

تێبینی / بەداخەوە لەھەندێک ووڵاتی ڕۆژئاوا بەھۆی برەوی ڕەگەزپەرستی یاسادەرئەکرێت بۆ بەرتەسکردنی ئازادی تەدەیون .

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌