شکۆی ئوممەتێك

وتار/ 18/06/2019 606 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

شکۆی ئوممەتێك
سۆزێك بۆ مەرگی سەرۆکی ستەملێکراو دكتۆر محمد مورسی

سامان ڕەباتی
دەزگاکانی مافی مرۆڤ خەجاڵەتن
دیموکراسی وەك نەعامە
سەری لەنێو لمی نیفاق شاردۆتەوە
دۆشداماوە ھەڵبژاردن
یەکەم دەنگی ڕاستەقینە
دوا نەفەسی لە گرتوخانەدا سپارد
دوا ترپەی دڵی گەلێکی بێ خودان و
ھەناسە سارد 
لە ھۆڵی فیرعەونی سەردەم
لەلێدان کەوت
تا کۆتا سات پڕ ھیوابو
قەت نەکەوت و ئەو نەسرەوت
ڕونتر لەڕوبار و کانی
ڕون و ڕاشکاو پەیامی
پیرۆزتر لەڕۆح ، لە ناوی
سەری دانا لە پێناوی
بەتەنھا خۆی لەشکرێک بوو
لە ورەو وزەو دامەزراوی
شکۆ و ڕەمزی ئومەتێک بوو
ڕۆحی زیندوی بەرخودان و
تێکۆشان و
کۆڵنەدان و
نەپسان و
نەلەخشان و
وانەی کرداریى (ڕیجال)ی کاروانێک بوو
ھەمو ئەمرن
بەڵام ئەمجۆرە مردنە
ئەم داخکردنی دوژمنە
ئەم مێژوو دروستکردنە
بۆ ئەوانەیە ناسرەون
کە لە ڕێگادا ناکەون
خۆ نافرۆشن
بەپەرۆشن
بە پلەو پایەو شۆرەتی دنیای فانی
تێناکەون
ھەمو ئەمرن
ھەر لەدوای کفن و دفنەوە
ناویان بۆ ھەتاھەتایە ئەکوژێتەوە
بەڵام کەمن
کە وەکو ئەو دوای مردنیان
ناویان لەئاسمانی دڵی ملیۆنانا
وەکو مانگ بدرەوشێتەوە
چ فەزڵێکە وتەکانت
لەدوای کۆچت
بەوانە بوترێتەوە
وەجاخت ڕونە سەرۆکی پاک و خاكی
حافز قورئان
ڕێبواری ڕێی ڕاستی و چاکی
ئەوانەی ئینقلابیانکرد بەناپاکی
پشتیوانانی خیانەتیش
ھەر لە شێخی ناشەریفی ئەزھەری شەریفەوە
مەدخەلی موخابەراتی ئال سعودو
پاپای قین لە دڵی (قیبتی) خائین
ھەر ھەمویان
ڕوڕەشی نێو گەل و مێژوون
نمونەی زۆر ناشرینی
غەدرو نامەردی و ناپاکین
بێ چەن و چون
لە دادگای خودای تۆڵەسێن
ھەر لەدنیا و لەپێش دواڕۆژ
ئەوان قەزەم و بچوکن
چروک و بێ بەھاو سوکن
لەبەردەم وانەی ئیرادەی خۆڕاگریت
سەدجار مردون
ڕەنج بابردون
ڕێگاکەشت ئاوەدانە و پڕ ڕێبوارە
بە زیندانی و ئارامگری و گیان بەخشینت
مەشخەڵی کۆڵنەدان و
چرای ڕێگەت بۆ ھەڵکردون

سامان ڕەباتی
١٧/٦/٢٠١٩
لەندەن

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌