میرنشینی یه کێتی و پارتی

وتار/ 01/07/2019 654 جار بینراوە

ڕه‌وه‌ند جەزا

میرنشینی یه کێتی و پارتی

ڕه‌وه‌ند جەزا
لاپەڕەکانی مێژوو پیشانمان دەدەن کە لە ڕابردوودا و بە تایبەت سەدەیەک پێش ئێستا چەند میرنشینێک ھەبوون کە ھەریەکەیان ناوچەیەکی کوردستانیان بەڕێوەدەبرد .
ئەم میرنشینانە بەردەوام ناکۆکبوون و خیانەتیان لە یەکتر کردووە بە نمونە براکان لە میرنشینی بابان و بۆتان چەندینجار لەشکری ئێرانی و لەشکری عوسمانیان ھێناوەتە سەر یەکتر .ئەو دژایەتییە ناوخۆی میرنشینەکان و نێوان میرنشینێک بۆ میرنشینێکیتر ببوە ھۆکار بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەلایەن ھێزەکانی دوژمنەوە داگیربکرێت و میلەتی کوردی بێبەشکرد لە بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ .

جێگەی داخە دوای سەدەیەک و بوونی ئەزمونی ڕابردوو و بەرەوپێشچونی دنیای سیاسی و مەعریفی لە ھەموو جیھاندا ، دوبارە حوکمی میرنشینی لە کوردستان سەرھەڵبداتەوە و لە شوێنی میرنشینی بابان و بۆتان ، میرنشینی یەکێتی و پارتی دروست ببێت بە سەرکردایەتی دوو بنەماڵە و دوای سەدەیەک ھێشتا بەردەوامبن لە ناکۆکی و خیانەتکردن لە یەکدی ، پشتیان بە ئێران و تورکیا ( دوژمنی لە مێژەی کورد) بەستبێت و ئامادەبن لەشکری دوژمن بھێننە سەر خاکەکەمان لەکاتی بونی ھەر مەترسیەک کە لەسەر بەرژەوەندی کەسی و بنەماڵەیی خۆیان ھەبێت .

بنچینەی بەڕێوەبردنی ئەم میرنشینانە لەسەر کڕین و ترساندن و بێ ئومێد کردنی خەڵکی دامەزراوە . توانیویانە پیاوانی ئاینی و ئاین بەکاربھێنن بۆ خزمەتی خۆیان ، نمونەی بانگخوازێکی سلفی کە دەڵێت (( خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژی حکومەت دژی بنچینەکانی ئیسلامە )) لە کاتێکدا بە وتەی بەرپرسێکی پارتی ، بە تایبەت بانگێشتنامەی لە سەری ڕەشەوە بۆ دێت .چەندین نمونەی پیاوی ئاینی ھەیە کۆمەڵەیەکی زۆری خەڵکیان فریوداوە بە قسەکانیان و ناڕەزایی دەربڕینیان حەرام کردووە .لە کاتێکدا ئەم میرنشینانە بانگەشەی حکومڕانی دیموکراسی دەکەن ، کە بە پێی بنەماکانی ئەو سیستەمە سیاسیە ، تاک دەتوانێ بە ئازادانە ڕا و بۆچونی خۆی بڵێت و داوای مافەکانی خۆی بکات .
توانیویانە زۆرێک لە سەرۆک ھۆزەکان لە ڕێگەی پارە و بەخشینی پۆست لە میرنشەکەدا و چەکدارکردنیانەوە بکەنە پاڵپشتی خۆیان و بەمەش کۆمەڵێک لە عە شیرە ت و خەڵکیان شوێنکەوتووە.

ناشرینترین ڕێگە بۆ چەواشە کردن و بێ ئومێدکردنی خەڵک دروسکردنی حیزبی سێبەرە کە سەرەتا بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بوون دەکات تاکو دەنگی خەڵکی ناڕازی کۆدەکاتەوە و دواتر لەکاتی پێکھێنانی حکومەتدا دەچێتەوە پاڵ دوو بنەماڵەکە . ئەم ڕێگەیە وایکردووە کە خەڵکی باوەڕی نە بە ھەڵبژاردن ھەبێت نە متمانەی بەو ھێزانە ھەبێت کە بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بوون دەکەن .

بەم شێوازانە و چەندین شێوازیتر دوو میرنشینەکە یاخود دوو بنەماڵەکە توانیویانە خەڵکی بێ ئومێد و چەواشە بکەن و کوردستانیش بگێڕنەوە بە سەدەیەک پێش ئێستا !.

نوێترین نوسینەکانی ڕه‌وه‌ند جەزا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌