کاپتنی کەشتی سی وەچ بۆ ڕزگار کردنی پەنابەران

وتار/ 29/06/2019 1097 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

کاپتنی کەشتی سی وەچ  بۆ ڕزگار کردنی پەنابەران لە دەریای ناوەڕاست دەست گیرکرا لە دورگەی لامپێدوسا

ڕەوەند عبدڵلە حمە
کەشتی سی وەچ ئەم کەشتیەلە لایەن کۆمەڵێ وڵاتی ئەوروپیەوە لەسەر داوەی وڵاتی ئەڵمانیا دابینکرا بۆ بە هاناچوونی ئەوپەنابەرانەی لە دەریای ناوەڕاستدا بەشێوەیەکی نایاسای دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت ئیتالیا ئەم کەشتیە کارو چالاکیەکانی لەنێوان سنور ئەفریقا و ئیتالیا بەزۆری بە تایبەت سنوری تونس ئیتالیا ،لیبیا ئیتالیا بە هانای ئەو پەنابەرانەوە دەچن کە ژیانیان له مەترسیدایەم ئەم کارەش لەڕوی مرۆڤایەتیەوە کارێکی زۆر گەورەیە تائێستا توانیویانە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری ئەفریقی ڕزگار بکەن لە مردن هیوای ژیانێکی نویان بۆ ئەو کۆچبەرانە گەڕاندۆتەوە.

دووهەفتە پێش ئێستا ٤۰کۆچبەری ئەفریقیان ڕزگار کرد کەلە لیبیاوە دەیان ویست بەشێوەیەکی نایاسای بپەڕنەوە ئیتالیا بەڵا حوکمەتی ئیتالیا ڕازی نەبوون ئەو کۆچبەرانە داغڵی ئیتالیا بن بەمەش دەنگدانەوەی ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە بەتایبەتی پارتی چەپەکان ئەم بڕیارەی ماتیۆ سالڤی یان بە ڕەگەز پەرستی ناوبردوو ، لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا خۆپیشاندان کرا داوەکرا ئەو پەنابەرانە ڕێگەیان پێبدرێ داغڵی ئیتالیا بن بەڵام داواکەیان لەلایەن حوکمەتی ئیتالیاوە ڕەتکرایەوە.

ئەو کۆچبەرانە لەحاڵێکی دەرونی زۆر خراپدابوون بۆماوەی دووهەفتە لەناو ئەوکەشتیە مانەوە باری تەندروسیان لەحاڵێکی خراپدابوو داوایان دەکرد لە کاربەدەستانی ئیتالیا ڕێگەیان پێبدری داغڵی وڵاتەکەیان بن بەڵام هەموو ئەو داواکاریانەی بۆ داغڵ بوونی ئیتالیا ڕەت کرایەوە لە لەیەن ماتیۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا.

کارۆلا ڕاکێتی کاپتنی کەشتی سی وەچ بۆڕزگارکردنی پەنابەران ، ڕای گەیاند کە ئێمەلە یاسا لامان نەداوە، ئێمە ئەو پەنابرانەمان لە مردن ڕزگار کردووە لە پێناو مرۆڤایەتیدا ئەو کارەمان کردووە، دەستگیر کرا لە دورگەی لامپێدوسا ئەم دورگەیە دەکەوێتە سنوری نێوان ئەفریقا و ئیتالیا نزیکە لە هەرێمی سیچیلیا ی ئیتالی ئێستا سەرجەم پەنابەرەکان لەو دورگەیەن دەس بەسەرن .



هۆکاری وەرنەگرتنی ئەو پەنابرانە زیاتر بۆ ئەو جەنگە ساردەی فڕەنسا و ئیتالیا یە لەنێو خاکی لیبیادا کە لەدوای کۆتای هاتنی دەسەڵاتی قەزافی وە دێت ، پێشتر لەسەردەمی قەزافی سەرۆکی لیبیادا پەیوەندیەکی باشی ئابوری هەبوو لە نێوان لیبیا و ئیتالیا لەدوای کۆتای هاتنی قەزافی فەڕەنسا تەداخولەکانی لە لیبیا زیاد کردووە ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی نەوتی ڕەش لەو وڵاتە، لیبیا دەروازەیەکی گرنگە بۆ پەنابەران زۆر بەی زۆر لە خاکی لیبیاوە دەگەنە ئەوروپا بەتایبەت ئیتالیا.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌