نیفاق و دووروویی سیستەمی رۆژئاوا

وتار/ 19/06/2019 737 جار بینراوە

م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

نیفاق و دووروویی سیستەمی رۆژئاوا
حسن پێنجوێنی

ئەو خیانەتەی لە دکتۆر مورسی کرا، بەهۆی نۆکەرانی بێگانەوە، چاوەڕوان کراوە لەهەموو جیهانی سێهەمدا روو بدات، بەڵام ئەوەی جێی تێ ڕامانە هەڵوێستی دوو فلیقانەیی و مونافیقیەتی سەرانی رۆژ ئاوایە بەرامبەر دکتۆر مورسی.. کاتی خۆی خاتو" ئۆنگ سان سۆچی " بۆرمایی سەرۆکی حیزبی ( پەیوەندی نیشتمانی لە پێناو دێموکراسی)دا لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٩٠بۆرمادا لایەن کودەتا چیانی سەربازییەوە دەست بەسەر کرا،ومافی بەسەرۆک بوونی زەوت کرا، هەمو رۆژئاوا دژایەتی حوکمی عەسکەریان دەکرد چونکە دژی ئۆنگ سان سۆچی کودەتایان کرد..
کەچی کاتێ عەسکەر لەمیسرا کودەتا دەکەن بەسەر دکتۆر محمد مورسی هەڵبژێراو بەپێی سندووقەکانی دەنگداندا سەرانی رۆژئاوا بێ شەرمانە لە ئامێزی دەگرن و پیرۆزبایی پێ دەڵێن و بەملیاردەها بەخششی پێ دەدەن!!
رێکخراوی مافی مرۆڤ لغاوی کراوەتە دەم و بێ دەنگی بەرامبەر بەو کارەساتە هەڵدەبژێرێت.. زیاد لەوە کەئەم پیاوە بەبێ تاوان دەگیرێت، و نزیکەی هەزار و پێنچ سەد کەس لە هاوسەنگەرانی دەکوژرێن، و نزیکەی ١٥٠ هەزار لە هاوبیرو دۆستانی راپێچی زیندان دەکرێن.. ئەوە هەڵوێستی رۆژئاوای دێموکراسی بوو بەرامبەر بەو زوڵمە گەورەی لەسەرۆکی بەدێموکراسی هەڵبژێرراو کرا.. ئەوە ترازووە لەنگەکەی دیموکراسی رۆژئاوایە.. ئێمەش باوەڕمان وایە کە: "ید اللە فوق أیدیهم" وەسکاڵای خۆمان بۆلای خوا دەبەین و بەم ئایەتەش سەبووری خۆمان دەدەینەوە: "حسبنا اللە ونعم الوکیل"..

نوێترین نوسینەکانی م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌