کاتێ خراپەیەکمان کرد با داوای لێ خۆشبوون لە خودا بکەین .

وتار/ 24/07/2018 702 جار بینراوە

م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

کاتێ خراپەیەکمان کرد با داوای لێ خۆشبوون لە خودا بکەین .

ئەم فەرموودەیەم دیبوو بەڵام تەحقیقم نەکردبوو، ئەم بەیانییە گوێم لە بانگخوازێکەوەبوو باسی دەکرد، پێم باش بوو بەبێ تەحقیق بڵاوی نەکەمەوە، کاتێکی زۆرم سەرف کرد تا گەیشتمە ئەنجام..
ئازیزان! سوپاسی خوامان لەسەرە کە خودایەکی ئەوەند میهرەبان و دلۆڤانمان هەیە، ئەگەر خراپە و گوناهـ‌ بکەین فریشتەی پێ سپێرراو نابێ بینووسێت تا شەش سەعاتی کەونی بەسەرا تێپەڕ دەبێت، ئەگەر لێی پەشیمان بووینەوە، ئەوا خوا لێمان خۆش دەبێ، و قەڵەمی عەفووی بەسەرا دێنێت.. ئەگەر پەشێمان نەبووینەوە هەر یەک خراپەمان بۆ دەنووسێت.. بەڵام ئەگەر چاکەیەک بکەین خێرا بۆمان دەنووسێت و یەک بە دەیش..
بەڵێ ئازیزان! خوداکەمان ئەوەند میهرەبانە، دەبا ئێمەش فەرمانی نە شکێنین،و ئەگەر لەغەفڵەتێکی ئیمانیشدا فەرمان شکەنیمان کرد، و گوناهـ و خراپەمان کرد، با گورج پەشیمان ببینەوە، و بەلای کەمەوە کەرۆیشتینە ناوجێی خەو بائیستیغفار بکەین، و داوای لێ خۆشبوون لە پەروەردگارمان بکەین.و لێ بوردنی خوایی بەدەست بێنین. خوا یارماتیدەرمان بێت..

د. حسن پێنجوێنی

ئەبو ئومامە دەگێڕێتەوە کە پێغەممەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: فریشتەی لای راست فەرمانی بەسەر فریشتەی لای چەپدا هەیە، کاتێ ئینسان چاکەیەکی ئەنجامدا فریشتەی لای راست بە دەبەرامبەر بۆی دەنووسێت، ئەگەر خراپەیەکیشی کرد، و فریشتەی لای چەپ ویستی بینووسێت، فریشتەی لای راست پێی دەڵێت: خۆی بگرێت لە نووسینی،{ لە ریوایەتێکی تردا دەفەرموێ: فریشتەی لای راست فەرمانی پێ دەکات شەش سەعات لێی بووەستێ و لەسەری نەنووسێت} ئەویش خۆی دەگرێت، ئەگەر ئینسانەکە داوای لێ خۆشبوونی لەخودا کرد ئەوا ناینووسێ، ئەگەر بێ دەنگ بوو (واتە: داوای لێ خۆشبوونی نەکرد) ئەوسا بەقەد خۆی بۆی دەنووسێت.

ئەمەش دەقەکەیەتی:
حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ يُونُسَ الْعُصْفُرِيُّ الْبَصْرِيُّ، ثنا إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ السَّوَّاقُ الْعَبْدِيُّ، ثنا عَبْدُ الْقَاهِرِ بْنُ شُعَيْبٍ، ثنا جَعْفَرُ بْنُ الزُّبَيْرِ، عَنِ الْقَاسِمِ، عَنْ أَبِي أُمَامَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: " صَاحِبُ الْيَمِينِ أَمِينٌ عَلَى صَاحِبِ الشِّمَالِ، فَإِذَا عَمِلَ الْعَبْدُ حَسَنَةً كَتَبَهَا بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، وَإِذَا عَمِلَ سَيِّئَةً، وَأَرَادَ صَاحِبُ الشِّمَالِ أَنْ يَكْتُبَهَا قَالَ لَهُ صَاحِبُ الْيَمِينِ: أَمْسِكْ عَنْهَا، فَيُمْسِكُ عَنْهَا، فَإِنِ اسْتَغْفَرَ اللهَ لَمْ يَكْتُبْ، وَإِنْ سَكَتَ كُتِبَتْ عَلَيْهِ ". وفی روایة أخری { قَالَ لَهُ صَاحِبُ الْيَمِينِ: امْكُثْ سِتَّ سَاعَاتٍ ...الخ}.. أخرجە الطبرانی. فی المسند الشامیین

نوێترین نوسینەکانی م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌