تیرۆریستانی نـــەفــــامــــی

وتار/ 16/03/2019 673 جار بینراوە

م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

ترۆریستانی نـــەفــــامــــی

دوێنێ هەینی ١٥/٠٣/٢٠١٩ لەکاتی نوێژی هەینیدا، دەستێکی پیسی ئەهریمەنی لەباخەڵی رەگەزپەرستان هاتە دەر،و بە شەستیری ترۆریستانی لادینی ، چل ونۆ کەس لە نوێژ خوێنەکانی مزگەوتی شەهید و خەڵتانی خوێن کرد،و چل و هەشت کەسی تریشی بریندار کرد کەهەندێکیان برینەکەیان مەترسی دارە. ئەمانە هەموویان دەست بەدەستنوێژ،و دەم بەیادی خودا، و دانیشتووی ماڵی خودابوون..

ئەم ترۆریستە کێ یە؟

ناوی "برينتون تارانت"ە و تەمەنی ٢٨ ساڵە، ولەشارۆچکەی "گرافتون" ی باکووری ویلایەتی "نيو ساوث ويلز" لەدایک بووە،و لەدایک و باوکێکی سپی بەریتانییە،و ژیانی خێزانەکەیان مام ناوەندییە، و خوێندنی تەواو نەکردووە، و نەرۆیشتۆتە زانکۆ، چونکە پێی وابووە شتێکی تیا نییە شیاو بێت.!! هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالییە، وەک خۆی نووسیویەتی: سەربە هزری سپییە توند رەوەکانە،و دوژمنی سەرسەختی کۆچبەرانە، و دڵی بەتەواوی ئاخنراوە بەرق و قین و داخ لەدڵیەتی بەرامبەر بە ئیسلام وموسوڵمانان.. هەروەک خۆی دەڵێ: ئاواتی ئەوەبووە ژمارەیەکی زۆر لە موسوڵمانان بکوژێت.

پاڵنەری تاوانەکەی:

لەنووسینێکدا کە خۆی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: ئەمانە دەیانەوێ وڵات و خاکمان داگیر بکەن، ئەمەش خاکی سپی پێستە، و رێ بەهیچ کەسێ نادەین داگیری بکات.. لەگەڵ ئەوەدا کە خۆیشی نە(ماوەرییە، و نە ئەبوریجنە).!! دانیشتوانی ئەسڵی نیوزیلەند پێیان دەگەترێت: (ماوەریی).. وە دانیشتوانی ئەسڵی ئوسترالیاش پێیان دەگوترێ: (ئەبوریجنەڵ)..
هەروەها ئەم کارەی خۆی بەتۆڵە سەندنەوەیەک دادەنێ بۆ خوێنی هەزاران کوژراوی ئەوروپی بەدرێژایی مێژوو!! ئاخر ئەمانە چ پەیوەندییەکیان بەو کارەوە هەیە؟!
نموونەو ئەڵگۆی ئەم تاوانکارە: ئەم خوێنڕێژە دەڵێت سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵدد ترامپ کاری گەری گەورەی لە دڵ و دەرونمدا هەبووە، چونکە هێمایە بۆ گەرانەوەی بایەخدان بەپیاوی سپیی.!!
هەروەها دەڵیت لە " Anders Behring Breivik"ەوە بەکار هێنانی ئەم هێرشە فێربووم، ئەو ترۆریستەی لەساڵی ٢٠١١دا هێرشەکانی نەرویجی ئەنجامدا.
هەروەها گوتویشیەتی کە نووسینەکانی کاندیس ئۆینز کاریگەری زۆریان لەسەرم هەبووە، ئەو نووسەرەی هەمیشە پشت گیری ترامپ دەکات.
ئەوەشی باس کردووە کە نزیکەی دووساڵە بییر لە کارێکی ترۆریستی ئاوەها کردۆتەوە، بەڵام پێش سێ هەفتە هاتۆتە سەر ئەوە لەم شارەدا جێ بەجێی بکات.. شاری کرایس چێرچ( Christchurch).. چونکە أمارەیەکی زۆری موسوڵمانی لێیە..
لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی موسوڵمانان لەهەموو نیو زیلەندا لەدەوری پەنجا هەزار موسوڵمانێکدایە..
بەراستی دەبێ وڵاتانی دیموکراسی چاوێک بخشێننەوە بە دەزگاکانی راگەیاندنیاندا، چونکە دەزگاکانی راگەیاندن بەتەواوی دژی ئیسلام و موسوڵمانانە، و بەردەوام رق و قین و داخ لە دڵیەتی بەرامبەر موسوڵمانان دروست دەکات.. ئەوەش بەرهەمەکەیەتی.. کوشتنی ٤٩ کەس و بریندارکردنی ٤٨ کەس لەناو عیبادتخانەدا بەراستی تاوانی وا مەگەر تەنیا شەیتان و شەیتان سفەتەکان پێی رازی بن.. بەراستی تاوانەکە تاوانێک بوو ئێشی بە وێژدانی هەموو ئینسانێکی ئەم سەر زەوینە گەیاند..
ئەڵبەتە دەبێ من ئەوە بڵێم کە ئەو ترۆریستە نوێنەری خەڵکی ئوسترالئیا نییە ، چونکە بەراستی زۆرینەی خەڵکی ئوسترالیا نموونەی جوامێری و پیاوەتی، و چاکەکارین، من خۆم نزیکی یانزە بابەتم لەسەر چاکەی خەڵکی ئوسترالیا نووسیوە،وهەمیشە دوعای خێریان بۆ دەکەم، دەکرێت ئەم ترۆریستە وەک ئەو سێوە گەنیوە وێنا بکەین کە لەناو بارە سێوێکی پاک و جواندا رێدەکەوێت هەبێت..!!

لەکۆتاییدا لەخوا داواکارم تنۆک تنۆکی خوێنی بەناحەق رژاوی ئەو کوژراوانە بکاتە نەفرین بۆ ئەو شەیتانانەی لەپشتی پەردەوە دادەنیشن و پلان دادەنێن بۆ ئاژاوە نانەوە، و ئاشووب دروست کردن، لەنێوان ئادەمزادەکاندا.. خوا لەگوناهی کوژراوەکان خۆش ببێت، و لەریزی شەهیدانی بەدردا حەشریان بکات، و سەبووری کەس و کاریان بدات.. دەستی ئەوانەش بشکێ کەرەنگیان بۆ ئەوکارە قیزەونە رشتووە، و بەر غەزەبی خوا بکەون لە دنیا و قیامەتدا.

نوێترین نوسینەکانی م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌