به‌ڵێنی پارت و لایەنەکان لە پێش هەڵبژاردن لە ئیتالیا و کوردستان

وتار/ 14/06/2019 938 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

به‌ڵێنی پارت و لایەنەکان لە پێش هەڵبژاردن لە ئیتالیا و کوردستان

 ڕەوەند عبدلڵە حمە
پارتی ڕاست ڕەوەکان لە ئیتالیا ڕاگەیاند، ئێستا کاتی جێبەجێ کردنی ئەوبڵێنانەیە کە بە دەنگ دەران داومانە و ، ئێمە وەک حوکمەتی ئیتالیا  بەوپەری ڕێزەوە ڕێز لە ئەو ئیتالیانەی کە بۆکار ڕۆیشتنەتە دەرەوەی ئیتالیا کە ئەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ گەشەسەندن و سەرمایەداری و بونیادنان،  ئێمە ئەمانەوێ بگەڕێنەوە وڵات و خزمەت بەوڵات بکەن ، هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنین بگەڕێنەوە، یان ئەوسەرمایەدارانەی کەلەدەرەوەی ئیتالیا سەرمایەکانیان خستۆتە گەڕ ئێمە کار ئاسانیان بۆ دەکەین و بەشێوەیەکی باش پاڵپشتیان دەبین و لە بەشێکی باجەکانی وەبەر هەمهێنان لێیان خۆش دەبین بەم بڕیارەی پارتی ڕاست ڕەوەکان ئیتالیەکان زۆر دڵخۆشن و بەو پەڕی متمانەوە تێڕوانینیان بۆ ئەم بڕیارە هەیە ئەم بڕیارەی کە  ماتیۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا کە سەر بە پارتی ڕاستڕەوەکانە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پارتی ڕاستڕەوەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ئیتالیاو پەرلەمانی ئەوروپا دا ،پارتی ڕاستڕەوەکان لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنیان بەدەس هێنا بەتایبەت لەناوخۆی ئیتالیا توانیان زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ئێستاش کاتی جێبەجێ کردنی وەعدو بەڵێنەکانن کە پێش هەڵبژاردنەکان دایانبوو بە خەڵکی ئیتالیا کە یەکێ لەدروشمەسەرەکیەکانی پارتی ڕاستڕەوەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا خزمەت کردنی هەوڵاتیانی ئیتالیاو کەم کردنەوەی ئەو خەرجیانەی کە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە ئیتالیان ، ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و باشترکردنی لایەنی ئابووری وڵات .

بە پێچەوانەوە لە هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن ئەوبەڵێنانەی کە بەهاوڵاتیان دراوە ، جکە لەدرۆیەکی سیاسی هیچی لێبەرهەم نەهات ، هەڵخەڵەتاندنێکی تازەبوو تا چوار ساڵی تر ، بە ڵێنیان دا بۆ هەلی کار بۆ ئارامی بۆ باشترکردنی مووچەی فەرمانبەران ، باشترکردنی خزمەت گوزاری ،کەچی ئێستا هاوڵاتیانیان بە کێشەی پلەو پۆست و دانانی پارێزگارو ، سوتانی دەغڵودانی جوتیاران مەژغوڵ کردووەو شەڕی ڕاگەیاندنەکانیان بە کادرەکانیان دەکەن و خۆیان لەسەرەوە ڕێکەوتوون بۆ بردنی سامانی نەتەوەو ئەووەی زەرەرمەندی یەکەمە دەنگ دەرانن، دەبێت چیتر هاوڵاتیان بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن و چیدی بەژداری پرۆسەیەک نەکەن کە پارتی و یەکێتی و تێدا بەژداربن ، جگە لە بردنی سامنی نەتەوە ، مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە نێردراوە ئەوانیشیان برد ، ئیتر چاکسازی و باشترکردنی دۆخەکە بەم جۆرە سیاسیانە ناکرێ.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌