ڕەشبینی ڕۆژنامەنوسان لە داموودەزگا ئەمنیەکان و دادگاکان
وتار/
04/06/2019
685 جار بینراوە
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
ڕەشبینی
ڕۆژنامەنوسان لە داموودەزگا ئەمنیەکان و دادگاکان
ڕەوەند
عبدڵلە حمە
بەشێوەیەکی
گشتی ئەگەر تەماشای بارو دۆخی ڕۆژنامەنوسان بکەین ، لە کوردستان ژیانیان لەدۆخێکی
خراپدا تێپەڕ دەبێت ، بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کە نوسینەکانیان بەدڵی حزبەکانی
دەسەڵات نییە تەواو ڕەشبین بوون لە ئەودۆخەی کەلە کوردستاندا دەگوزەرێ لەبەر ئەوەی دەزگا ئەمنیەکان و لایەنی پەیوەندیدار
ناتوانی گرنتی ئەوە بەن بەڕۆژنامەنوسان کە سەلامەت دەبن ، لەکاتی بڵاو کردنەوەی هەربابەتێکدا
کە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و باشترکردنی دۆخی گۆمەڵگا و نەهێشتنی ئەوگەندەڵیانەی کە لەداموودەزگا
حوکمێکاندا دەگوزەرێ یان ڕێگری کردنی ئەو دەزگا حزبیانەی کە لێدان و ئەشکەنجەدان و
کوشتنی ڕۆژنامەنوسان زۆر ئاسایە لایان و ئەمەلەکاتێکدایە
پێشتر جەندین ڕۆژنامەنوس لە گەرمان و کەرکوک و هەولێر و دهۆک شەهید کراون و ڕوبەڕوی ئەشکەنجە دان بونەتەوە.
لێرەدا
لە کوردستان دووجۆر ڕۆژ نامە نووس هەیە:
یەکەم
: ئەمە زۆرینەن کە قەڵەم یان فرۆشتووە لە پێناو پارەدا ، ئەم جورە لەڕۆژنامەنووسانە
بەرگری لە حزبەکانی دەسەڵات دەکەن و هیچ کات ڕوبەڕوی مەترسی کوشتن و ئەشکەنجەدان
نابنەوە و واتە لەپێناو پارەدا ویژدانی خۆیان فرۆش تووە و لەهەموو بەهایەکی مرۆڤ
بوون داماڵڕاون و ڕۆڵێکی زۆر قێزەون دەگێڕن، بە خواستو ویستی حزبەکان دەجوڵێنەوە ،
خۆی گومانەکە لێرەدا درووست دەبێت بۆچی ئەم جۆرە لەڕۆژنامەنووسانە لەداموودەزگاحزبیەکاندا
کاردەکەن بۆ شاردنەوەی گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سەروەتو سامانی گشتی لەلایەن حزبەوە
ڕوبەڕوی ئەشکەنجەدان و کوشتن نابنەوە؟
دووەم
: ئەم جۆرەیان ژمارەیەکی کەمن لەڕۆژنامەنوسان کە هەرگیز لەپێناو پارەدا قەڵەمەکانیان
نافرۆشن هەتا لەژیاندابن نوسینەکانیان بۆ باشترکردنی کۆمەڵگاو بنبڕ کردنی گەندەڵییە
لە سەرجەم داموو دەزگا حوکمیەکاندا ،بەفیڕۆنەدانی داهاتی گستی ، گەڕانەوەی موڵکی
گشتیە ،بەڵام زۆر ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و چ ئەشکەنجەدانبێت یان هەڕەشە یان کوشتن
، یان دەربەدەرکردن لەوڵات ، بەناچار لەبەر ئەوەی هیچ داموودەزگایەک ناتوانێت کرنتی
سەلامەتی ژیانی بکات ، ئەو پڕو پاگەندانە دە ڕاگەیاندنی حزبەکاندا بڵاو دەکرێتەوە
باسی یاساو دادپەروەری دەکرێت ، زۆر دوورە لەڕاستیەوە ، لەپێشتردا جەندی ڕۆژنامەنوس
ئەشکەنجە دراوە بریندار کراوە، کوژراوە تاوان بارەکان دیارن و یاساش هیچ کات جێبەجێ
ناکرێت.
کاتێک دەسەڵات شکست دەخوات لە سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان ،هەروەها داڕوخانی
ئابوری و بەحزبی کردنی داموودەزگا حوکمیەکان وگەندەڵی لەتەواوی جومگەکانی دەسەڵاتدا،
ڕفاندن وکوشتنی ڕۆژنامەنوسان وکەسانی ناڕازی لەدەسەڵات، دەتوانین ناوی بێین سەردەمی
تیرۆروتۆقاندنی دەسەڵاتی حزبی لەمێژوی ڕۆژنامەگەری
کوردیدا ، ئه دەسەڵاتە دۆڕاوی بەردەم مافەکانی مرۆڤ و ئەمنیەت و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان
و مامۆستا و فەرمانبەرانە هاوڵاتیانە.
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
18/06/2020