ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی دۆخی کەرکوکی ئاڵۆزتر کردووە‌‌‌:

وتار/ 31/05/2019 1039 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی دۆخی کەرکوکی ئاڵۆزتر کردووە‌‌‌:

ڕەوەند عبدڵلە حمە

پارتی و یەکێتی هیچ کات ئامانجیان باشتر کردنوو  هێورکردنەوەی باروو دۆخی کەرکوک نەبووە، هیچ کات ژیانی مرۆڤ یان لا گرنگ نەبووە بۆ بەرژەوەند ئابوری و پلەو پۆست هەوڵیان داوە لەسەر حسابی یەکتر بوونەتە داردەستی تورکیا و ئێران بۆ بەهێزبوونی خۆیان لە کەرکوک لەسەر حسابی یەکتر پێشتر چەند ساڵ کەرکویان بەڕێوە برد چیا کرد بۆ شارەکە جگە زەرەرو ماڵوێرانی و بردنی سەروەت و سامانی شارەکە، ئەوەتا پارێزگاری پێشوی شارەکە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتیەوە لە لوبنان دەسگیر کراوە لەسەر گەندەڵی لە داهاتی نەوت بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، ئەمە لەکاتێک دایە لەسەر پشکی یەکێتی بووبەپارێزگاری کەرکوک و ئێستا پارتی پشگیری دەکات ، یەکێتی بە کەسێکی خیانەت کاری ناودەبات، ئەگەر لەعێراق دا دادگاکان سەروەربن و یاسا جێبەجێ بکرێ ، ئەوا دەبێت بدرێت بەدادگا ، بەڵام بەداخەوە هەموکات بەهۆی ئیتیفاقی سیاسیەوە ئەو کەیسانە یەکلای نابنەوە تاوانبار دادگای ناکرێت ئەگینا زۆرێک لەبەرپرسەکان دەبێت دادگای بکرێن حوکمی خۆیان وەرگرن.   

هەر کات دۆخی شارەکەش تێک دەچێت ، ڕاگەیاندنەکانیان یەکتر تاوان بار دەکەن ئەوەتا ئێستا شارەکە چەندی تەقینەوەی یەک لەدوای یەک ڕویداوە ، ئەمان پێک نایەن لەسەر دانانی پارێزگایەک بۆشارەکە، کاندیدەکانی یەکتر ڕەت دەکەنەوە و هیچ باکیان بە سەلامەتی گیانی  هاوڵاتیانی شارەکە نیە  هاوڵاتیان دەبێت لەهەر بارودۆخێکدابێت خۆیان خۆیان بپارێزن یەکێتی و پارتی ئامانجیان بردنی نەوتی کەرکوک و جێبەجێ کردنی سیاسەتی تورکیا و ئێرانە لە شارەکە


یە کێتی و پارتی بۆخۆدزینەوە لەو دۆخەی ئێستای کەرکوک دێن پەنادەبەنە بەر باسی  هەستی نەتەوەی هەرگیز دان بەهەڵەی خۆیاندانانێن ، ناڵێن لەئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئێمەوە بووە ، کەرکوک یان کردە قوربانی بۆ ئامانجە سیاسی و ئابوری کانی خۆیان، لە کاتێکدا ئەیان توانی باسی هەستی نەتەوایەتی بکەن هیچ نەبوایە خزمەتێکی شارەکەیان بکردایە ، سیاسەتێکی باشیان پەیڕەو بکردایە گیانی مرۆڤ یان لا گرنگ بوایە، ئەبوایە لەپێناو گیانی هاوڵاتیانی  شارەکە پێشتر دۆخارەکەیان هێمن بکردایەتەوە.

داوا لەحوکمەتی عێراق دەکەن هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە  شارەکە ، ئەمەلەکاتێک دایە پێشتر فەرماندە سەربازیەکانیان هەڕەشە یان دەکردو دەیان وت با حەشدی شەعبی هێرش بکاتە سەر شارەکە ئێمە دەر سێکیان دادەدەین هەر گیز لەبیری نەکەن ،
دواتربەبێ هیچ بەر گریەک شارەکەیان تەسلیم کرد هەتا دەسەڵاتی پارتی و هەکێتی لەشارەکە دور بێ شارەکە زیاتر ئارام تردەبێت.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌