دایك و خوشك و كچه باشه‌كانمان گوێ مه‌ده‌نه عه‌یبه‌ی دنیایی
وتار/
31/10/2016
1032 جار بینراوە
م.حسن شه‌مێرانی
دایك و خوشك و كچه باشه‌كانمان گوێ مه‌ده‌نه عه‌یبه‌ی دنیایی
خوای گه‌وره ئه‌م مرۆڤانه‌ی درووست كرد له‌م جیهانه‌دا و ویستی وابوو
ئازادیان بداتێ له دینداری و گرتنی هه‌ر ڕێگایه‌ك و كردن و ووتنی هه‌ر
كرده‌وه و هه‌ر قسه و باسێ له خێر یان له شه‌ڕ له تاوان یان له چاكه
به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی دوای ئه‌وه‌ی به ڕه‌حم و فه‌زلی خۆی ڕێگه‌ی و
خێر و شه‌ڕیان بۆ باس بكات له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه و به‌رنامه‌ی ڕاست
و دروستی خۆیمان بۆ بنێرێ و بفه‌رموێ(وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا
فَاتَّبِعُوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ
سَبِيلِهِ)واته:ئه‌م به‌رنامه‌ی ئیسلامه ڕێگه‌ی ڕاستی منه و شوێنی كه‌ون
و شوێن ڕێگاكانی تر مه‌كه‌ون چونكه له‌م ڕێگه ڕاسته دوورتان
ئه‌خاته‌وه و جیاتان ئه‌كاته‌وه.
جا دایك و خوشك و كچه
ئازیزه‌كانم،به‌تایبه‌تی ئێوه له بارودۆخ و ڕۆژگاری ئێستادا ده‌رگای
گوناهو به‌رنامه‌ی شه‌یتانی خراپ له‌به‌رده‌متانا زۆر بووه و ئه‌گه‌ر
دینداریتان زۆر به‌هێز نه‌بێت و شوێن عه‌یبه‌ی دونیایی بكه‌ون تووشی گوناه
زۆر ئه‌بن له قوتابخانه‌كانتان له بازار له هۆڵی شایی یه تێكه‌ڵه‌كان،
له ساڵۆنه‌كان،وێنه‌گرتن،فه‌یسبووكه‌كان،موبایله‌كان،كاتێ پێت ئه‌ڵێن
ئه‌وه گوناهه مه‌یكه،مه‌ڕۆ مه‌ڵێ ئاخر(عه‌یبه)دوایی گاڵته‌م پێ
ئه‌كه‌ن،به‌ڕێزم حه‌ز ئه‌كه‌م تۆ ڕه‌خنه له‌و بگری به مه‌رجێ كاره‌كه‌ی
گوناه بێت،ئه‌وانه‌ی شتی خراپ ئه‌كه‌ن ئه‌بێت ئه‌وانه شه‌رم بكه‌ن نه‌ك
تۆی دینداری خۆ پارێز.
نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی
-
م.حسن شه‌مێرانی
24/10/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
13/03/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
08/03/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
01/01/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
21/07/2019
-
م.حسن شه‌مێرانی
07/05/2019