پرسیاری نیعمەتەکان لە قیامەتا

وتار/ 16/04/2019 655 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

پرسیاری نیعمەتەکان لە قیامەتا

 
ئازیزان : خوای گەورە لە قورئانا سوێندی خواردوەو ئەفەرموێ :(لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ)واتە:بە ڕاستی و بێ گومان بن لە ڕۆژی قیامەت پرسیارتان لێ ئەکرێ لەو نیعمەتەی پێت درابوو لە دونیادا.
بەڕێزان:چاوت بکەرەوە و سەیری دەوروبەر و ئاسمانەکان و زەوی و بە تایبەت(وَفِي أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ)واتە : نەفس و لەشی خۆمانا چەندەھا نیشانەی دەسەلاتی پەروەردگار و چەندەھا نیعمەت ھەیە ئایا نایبینن؟؟.

جا من لێرەدا لەلایەکەوە سەر سوڕئەمێنێ لەلایەکی ترەوە زۆر بەزەییم بەو گەنج و لاوانەدایەتەوە لە کوڕان و کچان کە خوای گەورە و میھرەبان نیعمەتی گەنجی پێ بخشیون بەڵام ئەمان لە گوناھەدا بەکاری ئەھێنن،کاتێ ئەو گەنجە ئەبینم مۆبایلێکی مۆدێل بەرزی پێ یە و شەو و ڕۆژ سەیری فەیسبووک و پەیجەکان ئەکات و بەدوای شتی گوناھو ئافرەت و ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە سەیرکردنیان خراپ و حەرامە، بەڵام ئەمان بە دزی باوک و دایک و برا و خەڵکە سەیری ئەکەن،بەڵام بیری نیە کە خوا و مەلائیکەکان ئاگایان لێیە و ئەو حاڵەتە تۆمار ئەکەن،ئەو کچ و ئافرەتەی خۆی جوان ئەکات و نیعمەتی جوانی بەکارئەھێنێ بە گوناھو لە دەرەوە خۆی نیشانی ئەو ھەموو گەنجە نامەحرەمە ئەدات،خوازیارم گەنجەکان... کچو کوڕەکان،وەک کوڕ و کچە دیندارە خواناسەکان ڕەفتار بکەن،قیامەت سەختە.
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌