جەنگی ساردی ئیتالیا و فەڕەنسا لە خاکی لیبیادا

وتار/ 05/04/2019 812 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

جەنگی ساردی ئیتالیا و فەڕەنسا لە خاکی لیبیادا
ڕەوەند عبدڵلە حمە
لیبیا کۆلۆنیای ئیتالیەکانە هەروەک، دەزانیین لیبیا  پێشتر لەسەردەمی بینتۆ مۆسۆلینی سەرکردەی فاشیزمی ئیتالیا داگریکرا، بەمەش بوو بە کۆلۆنیای ئیتالیا، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە هەژموونی دەسەڵاتی ئیتالیا لە لیبیا لاواز دەبێت بەمەش دەسەڵاتی ئنگلیز و ئەمریکا زاڵ دەبێت بەسەر لیبیادا تا دەرکەوتنی معمر قەزافی وەک سەرکردەیەکی نیشتمانی بە مەش دەسەڵاتوو  هەژموونی ئنگلیز و ئەمریکاش زۆری نەخایاند، چونکە قەزافی لەساڵی 1968 دا کودەتای کردو کۆتایی بەهەژمونی ئنگلیز و ئەمریکا لە لیبیا هێنا.

پەیوەندی ئیتالیا و لیبیا لەسەردەمی حوکمی قەزافی زۆر بە باشی پەرە دەسێنێت تا سەردەمی ڕووخانی قەزافی 20/10/2011 کوشتنی سەروکی لیبیا معمر قەزافی، لێرەوە ئیتالیا کێشەی بۆ دروست دەبێ لە خاکی لیبیا ، هۆکاری ئەم کێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند مەسەلەیەکی سەرەکی لەسەروو هەموشیانەوە نەوتی خاو و کێشەی کۆچبەران.

ڕۆڵی فەڕەنسا لە لیبیا دەست پێ ئەکات ئه مەش بووەتە هۆی نیگەرانی لای ئیتالیەکان لەبەر ئەوەی لیبیا کۆلۆنیەکی ئیتالیە، هەمیشە خاکی لیبیا لەڕووی جوگرافیاو ئابوریەوە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ ئیتالیا لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ ، خاکی لیبیا وەک  دەروازەیەک وایە بۆ کیشوەری ئەفریقا ، وە لیبیا بازاڕێکی گرنگە بۆ ساخکردنەوەی شمەک و بەرهەمە ئیتالیەکان وەهەروەها لە هەمووی گرنگ تر بۆئیتالیا نەوتی خاوە ، کە لیبیا وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوتی خاو به مەش سوودێکی زۆری بۆ ئیتالیا هەبووە.

لەڕووی کێشەی کۆچبەرانەوە لیبیا کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئیتالیەکان ، کۆچبەرانی کیشوەری ئەفریقا لە لیبیاوە لەڕێگای دەریاییەوە داغڵی ئیتالیا دەبن ئەمەش بۆ خۆی کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئیتالیەکان، بۆیە زۆر نیگەرانن لەو بارودۆخە کەڕوو بەڕووی ئیتالیا دەبێتەوە لەڕووی کۆچبەرەوە ، ئەمە ئیتالیە کانی زۆر نیگەران کردووە فە ڕەنساو ئنگلیز نەوتی لیبیا بەرنوو ، کێشەی کۆچبەریش جێبهێڵن بە تەنها بۆ ئیتالیا ، بۆیە جەنگی ساردی نێوان فەڕەنسا و ئیتالیا لەسەر ئەم کێشەبوو لە لیبیا دا.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌