ڕەحمی خوداو نەزانی کاربەدەستان
وتار/
04/04/2019
669 جار بینراوە
م.حسن شهمێرانی
ڕەحمی خوداو نەزانی کاربەدەستان
ئازیزان:باران بارین دیاردەیەکی سروشتیە خوای گەورەو زاناو داناو میهرەبان سازی کردووە و پێش هەموو شت دەسەڵاتی خوای گەورە لەبارینی بارانا زۆر دیارەو ئەم هەموو ئاوە کە لافاوی گەورە دروست ئەکات پێش بارینی لەناو ئەو هەورەدا چۆن ڕێی بوەتەوە و بەو قورسیە چۆن هەڵگیراوە چۆن بەو شێوەیە لەم شار بۆ ئەو شار لەم دێ بۆ ئەو دێ لەم دۆڵ بۆ ئەو دۆڵ ئەگوێزرێتەوە و بەو شێوە جوانە تک تک ئەبارێ بەڕاستی دەسەڵاتی خوای گەورەی تیا ئەبینرێ و ئەبێتە مایەی ژیانی ئێمەو هەموو ژیانمان بەو ئاوەوە بەسراوە مەگەر جار جارێ ببێتە سزا دەی حەیف نیە کەسانێ مابن ئەو خوابەڕەحمە نەپەرستن و گوێڕایەڵی نەکەن،ئەنجا حەیف نیە لەم وڵاتە پڕ ئاو و بەرەکەتە شوێنێ لەم کوردستانە مابێ بێ ئاو بێت سکاڵای کەمی ئاو خواردنەوە بکات،ئەبوایە چەندەها بەنداوی گەرەورەیان دروست بکردایە هیچ کات بێ ئاویمان نادیایە بگرە بۆ کشت و کاڵەکانیش(بلدة طيبة و رب غفور )ووڵاتامان پاک و پڕ بەرەکەت،خوایەکی لێبووردە بەڵام میللەت و بەتایبەت کاربەدەستان نەزان و نادڵسۆز خوازیارم بە ئاگا بێنەوە.
حسن شەمێرانی
نوێترین نوسینەکانی م.حسن شهمێرانی
-
م.حسن شهمێرانی
24/10/2020
-
م.حسن شهمێرانی
13/03/2020
-
م.حسن شهمێرانی
08/03/2020
-
م.حسن شهمێرانی
01/01/2020
-
م.حسن شهمێرانی
21/07/2019
-
م.حسن شهمێرانی
07/05/2019