تا‌ئێستا تاوانبارەکانی کارەساتی هەڵەبجە دەستنیشان نەکراون!

وتار/ 26/03/2019 889 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

تا‌ئێستا تاوانبارەکانی  کارەساتی هەڵەبجە دەستنیشان نەکراون!


لێدانی بیرە نەفتەکانی کەرکوک بەهاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‌و، هێزی پاسدارانی کوماری ئیسلامی ئێرانی لەساڵی ١٩٨٧ کاریگەری نەرێتی کردە سەر سەددامی گۆڕبەگۆڕو، بەرپرسەکانی تری ڕژێمی عێڕاق،بەشێوەک هەڵوێستی دوژمنکارانەیان نیشاندا بەرانبەر بەگەلی کورد بەگشتی‌و، بەرانبەر بەچەکدارانی حیزبە کوردیەکانی سەر بەئێران.لەدوای ئەم ڕوداوە سەددام حوسێن فەرمانی دەرکرد بەتێکدانی هەموو گوندەکانی کوردستان‌و،شارەکانی سنوریان هەیە لەگەل وڵاتی ئێران،ئیتر لەسەرەتاوە دەستی کرد بەهیڕشی کیمیاوی بۆسەر گوندەکانی دۆڵی بالیسان‌و، وێرانکردنی هەموو گوندەکان‌و،پەڵکێشکردنی خەڵکەکەی بۆخیوەتگای باسرمە لەدەشتی هەریر.
دەستنیشانکردنی عەلی کیمیاوی بۆ تێکدانی کوردستان
لەساڵی ١٩٨٧ سەددام حوسێن عەلی کیمیاوی ئامۆزای ناردە کەرکوک‌و،تەواوی دەسەڵاتەکانی دایە دەست بۆ وێرانکردنی کوردستان‌و، ئەنفالکردنی خەڵکەکەی،بێئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی بەناو سەرکردایەتی شۆڕش، بۆ ئەنجامداندانی هەموو جۆرە تاوانێک دژی گەلی کورد،وەک:وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان،ڕاگوازتنی خەڵکەکەی،بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ،بەڵام لەپێش ئەوەی دەستبکات بە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە، عەلی کیمیاوی هەموو سەرۆک جاشەکانی لەشاری کەرکوک کۆکردەوە،بۆ ڕونکردنەوەی  پلانی ڕژێمی حکومەتی عێڕاق  لەدژی گەلی کورد،وەهەروەها پلانەکە بەشێوەیەکی گشتی بۆخەڵک خوێندرایەوە،لەمەزگەوتەکان،لەقوتابخانەکان،فەرمانگەکانی حکومەت.....هتد.
کێ تاوانبارە؟
هەڵبەت ڕژێمی سەددام حسێن تاوانباری یەکەمە،بەڵام بەبیرو بۆچونی من ئەوانەی بەشداربوینە،لەپەلاماردانی هەلەبجە بەتاوانبار هەژمار دەکرێن،چونکە ئەوانە ڕێگایان خۆشکرد بۆئەوەی سەددام چەکی کیمیاوی بەکاربێنی لەدژی هەڵەبجە،وەهەروەها هەموو کەسێک ئەیزانی ئەگەر شارێک بکەویتە ژێر دەستی چەکدارانی کوردو،پاسدارانی ئێرانی،توشی وێرانکردن دەبێ بەچەکی کیمیاوی.کەگوتیان:هەڵەبجە ئازاد کرا،من گوتم:بڵێن وێرانکرا.
مەبەست لەداگیرکردنی هەڵەبجە لێدانی عێڕاق‌بوو،یان وێرانکردنی هەڵەبجە؟


بەبیرو باوڕی من ئەوانەی بڕیاریاندا پەلاماری شاری هەڵەبجە بدەن،یان بەشداریان کردن ،بەمەست‌بێ،یان بێ مەبەست،تاوانبارن،چونکە ئەگەر مەبەستیان لێدانی عێڕاقە،بۆ پەلاماری سەربازگەکانی حکومەتی عێڕاقیان نەدا لەو شارانەی وێرانکرابون لەسنوری ئێران،وەک:

چوارتا،پێجوێن،چۆمان،مێرگەسۆر......هتد،زێدە لەهەموو سەربازگەیەکی حکومەت،بڕیاریان‌دا،پەلاماری هەڵەبجە بدەن،کە هێشتا وێران نەکرابوو.پەلاماردانی هەڵەبجە،وەک ئەوە وابوو،بڵێن: بەسەددام‌و، دارو دەستەکەی،بۆ هەڵەبجە‌تان لەبیرکردووە،وەرن،بابەهەموولایەک وێرانی کەین.
بەلانی کەمەوە دەبوا بەناو سەرکردەکانی کورد داوای لێبوردنیان کردبا


کێشەی گەلی کورد ئەوەیە سەرکردەی حێزبەکان هەر تاوانێک ئەنجام بدەن لەدژی گەلی کورد،داوای لیبوردن ناکەن،بەکوردایەتیش لەسەر میللەت هەژمار دەکەن،وەهەروەها هەموو شکەستو،بەزینی سەربازی،سیاسی،ئابوری،بەسەرکەوتن هەژمار دەکەن،لەمێژووی خۆشیان‌دا،خۆیان بەپاڵەوان نیشان دەدەن،نابی کەسیش باسیان بکات،ئەڵێن؛ مێژووی کورد پیس مەکەن.


محمد ملا محمود /لەئەمەریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌