حیجابەکەت ڕەمز و ھێما و پەیامە بۆ چاوپیسان

وتار/ 05/03/2019 647 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

حیجابەکەت ڕەمز و ھێما و پەیامە بۆ چاوپیسان


خوشک و کچ و دایکە بڕوادارەکانم : سڵاو و بەرەکەت و ڕەحمەتی خواتان لەسەر ، ئێوە نیوەی کۆمەڵن و پیاو و ئافرەت تەواوکار و دروستکاری ئەم ژیانەن ، وە ھەردوولامان دروستکراوی یەک خواین و نەوەی یەک باوک و دایکین وە ھەردوولامان ڕێزگیراوین لەلایەن خوای دروست کارمانەوە ( و لقد کرمنا بنی ادم ) واتە : بەڕاستی ڕێزی نەوەکانی ئادەممان گرتووە ، وە ھەریەکەمان لە ڕووی ئاینی و کاری ڕۆژانەمان ئەرکمان بۆ دیاری کراوە بە گوێرەی توانای جەستەیی و عەقڵی و دەروونیمان ، چونکە لە دروست کردنمانا جیاوازی زۆرمان ھەیە و دوو ڕەگەزی جیاوازین و ئیش و کاریشمان لە ھەندێکیا ئەبێت جیاواز بێت ، جا ئێوە بە حوکمی ئەو جیاوازیەتان لەلایەن پیاوانەوە مطلوب و داواکراون و چاوی زۆر لەسەرتانە و بە شوێنتانا ئەگەڕێن و گۆرانیتان پیا ئەڵێن و وێنەتان ئەکێشن و بۆ ڕیکلامی صابون و زۆربەی کەلوپەلەکان بەجۆرەھا شێوە بەکارتان ئەھێنن و چاوپیسەکان بۆ ھەل ئەگەڕێن بۆتان ، ھەندێک لە ئێوەش ناتانەوێ ئەو چاو پیسانە ڕێگەتان پێ ببەن خوای گەورە بە پێویستی زانی (حیجاب ) بکاتە ڕەمز و پەیامێ بۆ ئەو چاو پیسانە کە ئێمەی باڵاپۆش ئەوانە نین کە ئێوە بە شوێنیانا ئەگەڕێن وو ئەم حیجابە بە ئایەتی فەرزکرا . دەک پیرۆزتان بێت .
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌