(دابڕان) لە نێوان (وێنای ڕەوتێكی ڕۆشنگەر و شوێنگەی داعشی چەپگەرا)3

وتار/ 01/03/2019 797 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

(دابڕان) لە نێوان (وێنای ڕەوتێكی ڕۆشنگەر و شوێنگەی داعشی چەپگەرا)3

گۆشەی دووەم /
شیكاری دووەم / لە پەڕەی پاناڵستێكی ژنە فێمێنستی بەشدار بو لەھەمان كات مامۆستای زانكۆ بو .
سەرەتا سەردێكی مێژوویی بۆ دەستوری عێراق كردو (كوردستانی باشوریش وەكو بەشێك و ھەرمێك لە عێراق ) پاشان ھاتە سەر كەلێن و ناتەواوی ئەو دەستورە و پاشتر ڕێگەچارەی ئەم فێمێنستەوانە ، خوێنەری بەڕێز تكایە خۆتان قسەكانی لەگەڵ ھێڵی سوری كۆنفرانسی چوارمی دابڕان كە( خوا و پێغەمبەرو قورئان)ە ، بەراورد بكەن و بزانن ئەو ھێڵە سورە چەن چەواشەكارانە دانراوە ،
پێشئەوەی بچمە سەر قسەكانی ئەو ، ئەمەوێ بڵێم دەستوری عێراق ئەگەر دابونەریتی دژ بە ڕۆحی قوڕئان سوننەت یان جیاكاری بێ بنەما لەنێوان نێرومێی تیابێت وەكو (غسل العار) كوشتنی ژن بۆ كڕینەوەێ شەرەف ، ئەوا ھەڵەی یاساناس و دەستورناسانە چ پەیوەندی بە ئیسلامەوە ھەیە !!! .
لە ڕەخنەكانی ئەو خانمە لەدەستور :-
ئەڵێ دەقی دەستوری كە ئەڵێت( ئیسلام سەرچاوەی یاسادانانە ، نابێ ھیچ یاسایەك دەربچێت دژی بنەما ئەساسیەكانی ئیسلامبێت) پەیڕەو ئەكرێت و دەقی دەستوری كە ئەڵێت (وە نابێ دژی بنەماكانی دیموكراسیبێت) ئەوە تەنھا موجامەلەیەو ئیشی پێناكرێت ، پاشان ئەڵێ(ڕێكخستنی ھەر پەیوەندیەكی نێوان نێرومێ دراوەتە دەست ئایینی ئیسلام) ، ھەقمانە لەم دابڕەوانە بپرسین ئەی ئەو پەیوەندیە چۆن و لەژێر چەتری چ فەلسەفەیەك ڕێكبخرێت ؟! .
ڕەخنەیەكی تری ئەڵێ لەدەستوری عێراقی ھاتوە كە موسڵمانەكان بە پێی شەریعەتی ئیسلام و ئایینزاكانی تریش بەپێی شەریعەتی خۆیان بەرپرسن لە بەرامبەر دادگا ، ئەڵێ ئەمە ( جیاكاریە لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە) ، لێرە مەبەستی ئەوەیە بڵێ یاسای باری كەسێتی ئەبێ سەرچاوەكەی بەھێچ شێوەیەك ھیچ ئایینێك نەبێت بەڵكو ئایینی(لیبراڵی)بێت ، بۆئەوەی موسڵمان و مەسیحی و یەزیدیەك یەكجۆر یاسای باری كەسێتیان ھەبێت لە مارەبڕین و تەڵاق و میرات و نەسەب و ئەوانی تر .
پاشان ئەڵێ (مارەیی) عەقڵانی نیە و لەكاتی بونی ئابوری سەربەخۆش (نەفەقە) نایەكسانی دروستئەكات ، وە دژایەتی خۆی بۆ میرات نەشاردەوە و داوای ھەڵگرتنی ئەكرد لەناو دەستور بەم شێوەی ئێستای .
لەدرێژەی دژایەتی خۆی بۆ ھێڵی سوری كۆنفرانسەكەیان (خواو پێغەمبەرو قورئان) وتی : ئەگەر یاسا پشت نەبەستێت بە دەقەكانی جاڕنامەی گەردونی جیھانی ئەوا لەگەڵ ڕۆحی سەردەم ناگونجێت ، وە پاڵپشت بەدەقی دۆگما و چەق بەستو دۆخی ژن باشنابێت . وە یاساكان مرۆڤ دۆستی تیانیەو پێویستە دەستوری عێراق ھەڵبوەشێتەوە .
لە كۆتایی شیكاری بۆ وتەكانی ئەم خاتونە ئەڵێم دەستوری عێراق و ھەر وڵاتێكی تری ئیسلامی قابیلی چاوپیاخشاندنەوە و دوبارە نوسینەوەیە ، بەڵام ئایە ئەمەی ئەم خانمە پێشكەشی كرد باسكردن بو لە كەلێنەكانی دەستوری عێراق یان ڕاگەیاندنی جەنگ بو دژی قورئان ؟!
شیكاری سێھەم / لە پەڕەی پاناڵستێكی ژنە فێمێنستێكی ترەوە كە باسی لە ( جێندەر) ئەكرد ، لە ژێر ناوی ( جیاكاری جێندەری و فێمێنزم وەك چارەسەرێك )
پێش قسەكانی ئەو با بپرسین جێندەر Gender چیە ؛ ئەو جیاوازیە فسیۆلۆجی و سایكۆلۆجیە كە لەنێوان نێرومێ ھەیە ، ھەندێكیان وەكو حەقیقەتی بڕاوە وەكو مناڵ بون و شیردان و ھەندێكیشیان وەكو حەقیقەتی سەلمێنراو وەكو ھێزوبازو و سۆزداری ، ئەمانە وائەكەن كە لە ئیسلامدا بەڕێژەیەكی كەم و بۆ ئەو بوارەی پێویست بكات ھەندێ یاسا ھەیە ژن و پیاو تیایدا جیاوازن لە نمونەی نەفەقە و میراتی خوشك و برا و تەڵاق و ھەندێ شتی تر .
ئەم خانمە ئەمەی كردۆتە ڕەخنە بەسەر ئیسلامەوە و ئەڵێ : ئایینی ئیسلام ڕەوایەتیەكی زۆر ئەدات بەم جیاكاریە ، دیارترینیان ( حیجاب و خەتەنەی ئافرەت-خەتەنە بابەتێكی خیلافیە و ڕەئی ھەڵبژاردە وایە كە خەتەنەی ئافرەت فەرمانی پێنەكراوە لە ئیسلامدا-) وە ئەشڵێ تا ئەوە نەگۆڕدرێت گێجەڵی سێكسی بنبڕناكرێت (ئەگەر وابێت یەعنی لە ڕۆژئاوا كێچەڵی سێكسی نەماوە -لەبێخەبەران كەشكەك سەڵاوات-)
وە ئەشڵێت یاسا جیاكاری جێندەری تیائەكرێت كەلەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام دابنرێت .
ئەم خانمەش وەكو ئەوانی پێش خۆی ھەر زۆر باش ناوەڕۆكی ھێڵی سوری كۆنفرانسەكەی لە ڕاستیەوە بۆ چەواشاكاری و درۆ گۆڕی ، كوا پارێزگاری و ئیعتبار بۆ ( خواو پێغەمبەر و قورئان ) كە ھێڵی سورن بە حسابی خۆتان .

ماویەتی .....

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌