(دابڕان) لە نێوان (وێنای ڕەوتێكی ڕۆشنگەر و شوێنگەی داعشی چەپگەرا)/2

وتار/ 26/02/2019 729 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

(دابڕان) لە نێوان  (وێنای ڕەوتێكی ڕۆشنگەر و شوێنگەی داعشی چەپگەرا)/2

سامان ره‌باتی
گۆشەی دووەم / وەڵامی پرسیارەكانی گۆشەی یەكەم بە گوشراوی لە چەن شیكاریەكدا ؛
شیكاری یەكەم / لەوتەكانی مەلابەختیار لەكاتی كردنەوەی كۆنفرانسی چوارەمی دابڕان  :-
لەلای ئەو ( ژیان ، تاك ، كۆمەڵ ، ژن ، سەربەستیەكان ) ھەمویان ئەركی دنیایین و ئەڵێ ئەبێ تێگەشتنی ھاوچەرخمان ھەبێت بۆ ئەم ئەركە دنیاییانە .
وە تێگەشتنی ھاوچەرخیشی لە سیكولاریزمدا قەتیس كردوە بەوەی كە لە بارەی ڕۆشنگەری ڕۆژئاوا ئەڵێ (مەحاڵ بو ئەگەر ڕای گشتی ڕۆشنگەری دروست نەبوایە دیموكراسی بگەشتایەتە لوتكە ، ئایین بۆ ئەو دنیابوایەو ڕێكخراوو دەسەڵات و حیزب و سەندیكاش بۆ ئەم دنیا بێت ) ، كەواتە مەبەست لە ( دابڕان ) لە ڕەگ ھەڵكێشانی ھەژمونی ئیسلامە بەسەر ژیانی دنیا ، لێرەوە ببینن چەندە شیعاری (خواو پێغەمبەر و قورئان خەتی سورن) شیعارێكی بێ ناوەڕۆكە .
دیاریكردنی ئەم ھێڵی سورە بۆ چەند گریمانەو ئەگەرێك ئەگەڕێنمەوە :-
١- گێلاندنی ھەندێك كۆنە ئیسلامی و موتەدەینی بەشدار بوی پلاتفۆرمی دابڕان بە خەیاڵی ڕۆشنگەری .
٢- دابەشكردنی ڕۆڵ(توزيع الأدوار) ، چونكە مەلا بەختیار پێگەی ڕەسمی ھەیە بۆ سومعەی حیزبەكەشی بێت ئاساییە ئەو شیعارە بەرزبكاتەوە ، بەبەڵگەی ئەوەی پشتیوانی بۆ ڕەخنەگرەكان لێی سەبارەت بەدیاریكردنی ھێڵی سور ، چونكە پێكھاتەی سەرەكی دابڕان داعشی چەپگەران و قەناعەتیان بەسڕینەوەی ئیسلام ھەیە ، پێی ووتن ( ھیوادارین ئەوان باشتر بكەن و ئێمەش دیفاعیان لێبكەین ) .
٣- لەڕوی یاسایی ئاسانترە لە دادگاكانی ھەرێم و مەحكەمەی ئیتیحادیش داواكاری گشتی یان دەعواچیەك بە دەعوای پێشێلی دەستور ڕێكخراوەكەیان بدرێتە دادگا ، چونكە تەشھیر بە( خواو پێغەمبەرو قورئان) ھێڵی سورن ، بەڵام ناواخنی ڕێكخراوەكە خۆی نەھێشتنی بچوكترین كاریگەری ئیسلامە بەسەر ژیانەوە ، وە ھیچ تەقسیریشیان نەكردوە بە بێحورمەتی كردن بەو ھێڵەسورە ، قسەی یەكێك لەموداخلچیەك : (وەھمە ئەگەر وابزانین ئەتوانین ماف و ئازادی بۆ ژن بەدەست بھێنین لە ئیسلاما) یان ( مرۆڤ لەخەتەرایە بەدەست ئیسلامەوە)
٤- دیاریكردنی ئەم ھێڵە سورە بۆ خۆڵكردنە چاوی ھەندێك لە مامۆستایانی ئایینە ، دیارە وەكو مەلا بەختیار لە كۆتایی كۆنفرانسەكە ئاماژەی پێدا دوو مامۆستای ئایینی پەیوەندیان پێوەكردوە و ئەویش ناوی لێنان مونەویر ، مەلای ڕۆشنگەر لای ئەمان ئەو مەلایە كە ڕازیبێت بە نەھێشتنی ھەژمونی ئیسلام بەسەر ڕایگشتی .
ئەوانە ھەندێك گریمانەی پشتی ھێڵە سورەكەی دابڕان بون .

سەبارەت بە بەھاری عەرەبی وتی ( لەبەر ئەوەی ڕایگشتی دواكەوتوبو ، بەشی زۆریان لەسەدەكانی ناوەڕاست چەقیان بەستبو ، قەناعەتیان بە ئیسلامگەرا ھەبو ) ببینن چۆن دژی ھەر كۆمەڵگەیەكن ئیسلام بكاتە میتۆدی ژیان و داینەمۆی شۆڕش و بەڵكو بەھۆكاری شكستیشی ئەزانن ، بە خۆلەخەتدان بەوەی كە چەپ و لیبراڵی و قەومچی و سیكۆلار زیاد لە سەد ساڵە حوكمی ناوچەكە ئەكەن بە ٢٧ ساڵی كوردستانیشەوە كە كاكە مەلاو ھاوبیرەكانی نەیانتوانی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ تاكی كورد فەراھم بێنن ، كەواتە ئەمان دژی ھەژمونی خودی ئیسلامن بەسەر كۆمەڵگەوە نەك ھەژمونی سەلەفی وەكو لە پێناسەی (دابڕان) وتیان (گۆڕانكارییه‌ك كه‌ رای گشتی له‌ هه‌ژمونی سه‌له‌فیه‌ت، سه‌ربه‌ست بێ ) .

لە شوێنێكی تر وتی (ھەڵەن ئەگەر وابزانن سیكولارست واتای مولحید ئەگەیەنێت) ، منیش ئەڵێم ھیچ كاتیش ئیسلام نەیوتوە شەیتان و موشریكی قورەیش مولحیدن ، بەڵكو ڕێبازی خواو فەرمانی خوایان پێ قبوڵ نەبوە ، ئەگینا ھەمو دنیا كۆ ببنەوە ناتوان بەقەد شەیتان یەقینیان بە بونی خوا ھەبێت ، خوا لەبارەی موشریكەكانی مەككە ئەفەرموێت { ولئن سالتهم من خلق السموات والأرض ليقولون الله } ئەگەر لێتبپرسینایە كێ زەوی و ئاسمانەكانی دروستكرد زۆر بەدڵنیایی ئەیان ووت (اللە) . ئێمەش نەمانوتوە ئێوە بڕاواتان بەبونی خوا نیە مەگەر خۆتان ڕایبگەیەنن ، بەڵكو ئەڵێین ئێوە ئەوانەتان كە بڕواتان بە بونی خوا ھەیە ئەلێن ؛ خوایە ئێمە بڕوامان پێت ھەیە ، بەڵام تۆ بێدەنگبە لەئاست ژیانی ئێمە !!! ( ئایا بەڕاست ئەمە لای ئێوە پێی ئەوترێ ئیمان ) ؟!

بەڕاستی ھەندێ نوكتەی خۆشیشی باسكرد حەزمكرد ئێوەش بزەیەك بكەن ، لەوانە :
١- ڕەخنەی گرت لە لێكۆلەرێكی عەرەب كە قسەیكردبو ، دیارە بە ئەمریكای وتبو داگیركەر(محتل) كاكە مەلا وتی چۆن ئەڵێی داگیركەر ئەوان ڕزگاریانكردین ، بێئاگا لەوەی ئەمریكا عێراقی خستە ژێر بەندی ٧ی نەتەوە یەكگرتوەكان و بەوەش ئەمریكا خۆی وەكوداگیركەر ناسان چونكە ئەو بەندە زیاتر دەستكراوەیكردن .
٢- وتی ئیسلامیەكان لە ھەڵبژاردنەكانی میسر دەرچون و ئەویش بو بە مایەی ئەو ھەمو كارەساتەی كە لە میسر ڕویدا ، ھھھھھھ
٣- بەھۆی ھەژمونی ئیسلامگەرا بەسەر حوكمرانی عێراقەوە ٨٠٠ ملیار دۆلار بەھەدەر چوە ، ھھھھ منیش وتم ڕاستئەكات كوردستانیش بەھۆی مامۆستا مەلا بەختیارو مامۆستا مەلا ئاشتی ھەورامی ئەو كوردستانە ڕەنگینەمان كرا بەقەتماغ ، دەوەرە ڕۆشنگەری لەدەستی كێدابێت .

شیكاریی دووەم /

ماویەتی ......

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌