(دابڕان) لە نێوان (وێنای ڕەوتێكی ڕۆشنگەر و شوێنگەی داعشی چەپگەرا)

وتار/ 25/02/2019 604 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

(دابڕان) لە نێوان (وێنای ڕەوتێكی ڕۆشنگەر و شوێنگەی داعشی چەپگەرا)
سامان ره‌باتی
ئەمەوێ بڵێم ئەم زنجیرە نوسینە فكریەو ڕوو لە ھەمو تاكێكی موسڵمانی كۆمەڵگەی كوردیە بەبێ گوێدانە ئینتمای سیاسی .
سەرەتا / ھەمو ھەڵچونێكی بەبێ بەدواداچون جۆرێكە لە بێمتمانەیی بەخود و بەو قوتابخانە فەلسەفیەی ئینتمات بۆی ھەیە ، بەڵام ھەڵچونی دوای وردبونەوە لەوانەیە لە خەمێكی قوڵەوەبێت كە ببینیت ژەھرێك بە ھەنگوین بفرۆشن یان ڤۆدگایەك بە ئاوی سازگار ، ئیسلام لەلای من دوای ئەوەی میراتی دایك و باوكمە بەڵام پاش ١٩ساڵیش ژیانكردن لەناوجەرگەی شارستانیەتی جیاوازو جوگرافیای شۆڕشە فكری و فەلسەفی و پیشەسازیەكان و ھەڵگەڕانەوە لەكەنیسەو پاشان بەركەوتنی ڕۆژانە لەگەڵ دەرەنجامەكانی ئەو ژیانە ، پاش ئەوانە ھەموی ئیسلام بۆ من ئێستا ھەڵبژاردەی قەناعەت و دڵ و عەقڵمە , ئێستا سوپاس بۆ خوا یەقینی بەندە وەكو یەقینی (وانا أو اياكم لعلى هدى أو في ضلال مبين)ە ، بۆیە بەھیچ جۆرێك پێویستمان بە بوھتان و تۆمەت نیە بۆ ناساندنی (دابڕان) .

بۆ ناسینی دابڕان و ئامانج و ڕێكار و پاشان شیكاریی ئەنجامگیریان ، پەنا ئەبەمە بەر ئەدەبیاتی خۆیان ، ئەویش لە چەند گۆشەیەكدا .

گۆشەی یەكەم / پێشەكی : دابڕان ئامانجی سەرەكیان گۆڕانكاریە (گۆڕانكارییه‌ك كه‌ رای گشتی له‌ هه‌ژمونی سه‌له‌فیه‌ت، سه‌ربه‌ست بێ ) گرنگە تێبگەین مەبەستیان لەبەكارھێنانی چەمكی (سەلەفیەت) چیە ؟ ئایا بیركردنەوە و تەفسیری سەلەفیانەیە بەھەمو باڵی مەدخەلی و جیھادی و عیلمیەوە ؟ یان نەخێر مەبەست لێی نەھێشتنی ھەژمونی (دەق)ی قورئان و سوننەتە بەسەر كۆمەڵ ، بۆ زانینی ئەو مەرامەی لەپشت وشەی(سەلەفیەت)ە ، كەئامانجی سەرەكی ئەوڕەوتەیە ، ئەبێ لەڕێگەی میتۆدی ئیشكردن و پانێڵ و ڕاسپاردەكانیان بگەینە وەڵامی دور لە تۆمەت .
پاشان دیاریكردنی ھێڵی سور لە كۆنفرانسی چوارەم ، ئەمە لەكاتێكدا لە كۆنفراسی یەكەم مەلا بەختیار خۆی ڕاستەوخۆ و زۆربێئەرزشانە گاڵتەی بەقورئان ئەكرد و لە پرسیارێكی تەنزئامێز وتی گۆشتی بەراز خۆشە یان وشتر ، بەڵام ئێستا دێت و ئەڵێت ( خواو پێغەمبەر د.خ و قورئان ) ھێڵی سورن ! ھێڵی سور بە چ واتایەك ؟! یەعنی ئەو(تێكست)انە پیرۆز و مەعسومن و ئەبێ جیابكرێنەوە لە تەفسیرو لێكدانەوەی سەردەمە جیاوازەكان ، یان نەخێر ھێڵی سورن واتە تەنھا (جنێو و سوكایەتی )یان پێنەكرێت ، ئەویش تەنھا بۆ ئەوەی موعتەقەدی زۆرینەی ھەرەزۆری خەڵكی كوردستانە !؟ .
پاشتر كە ئەوترێت (دیموكراسی بۆ ھەموان و ئایین بۆ تاك) مەبەست لە دیموكراسی وەكو میكانیزمی تەعبیر لەڕای فكری و سیاسی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتە ؟ یان نەخێر مەبەست لێی گرێدانێتی بەفەلسەفەی لیبراڵیزم و چەمكی ئازادی ڕەھا و نەھێشتنی ھیچ سانسۆرێك لەسەرتاك ، بۆ دەستەبەركردن و تێركردنی غەریزە بەھەموجۆرێكی ، وە بەھەمانشێوە (ئایین بۆ تاك ) واتە ڕێزگرتن لە ئایینەكانی تر و یەكترقبوڵكردن و پێكەوە ژیانە ؟! یاخود نەخێر قەتیس ھێشتنەوەی ئایینی ئیسلامە لە چوراچێوەی تەنھا پەرستشەكانی وەكو ( نوێژ و ڕۆژو حەج و زەكات ) وە مەبەستیش لە (تاك) ئەوەیە كە ھەمو  كارێكی ڕێكخراوەیی سیاسی و مەدەنی و دەزگایی بۆ ئیسلام و ھەوڵدان بۆ پاراستنی ڕۆڵ و كاریگەری بەسەر كۆمەڵ نەھێڵرێت .
وە تاچەند ئەم ڕەوتە كاریگەری دروستئەكات و كۆمەڵگەی كوردی ئەگۆڕێ بە كۆمەڵگەیەكی سیكۆلار ، بەڕونتر ئایا ئەوەندە بۆشایی فكری و فەلسەفی ھەن ھەتا ئەمان واخۆیان وێنابكەن كە حەقیقەتی مێژوویین ، یان نەخێر ھێزی بون بە دیاردەی كۆمەڵاتیان لاوازە و لە تەجەموعێكی پەراوێزی كۆمەڵگە زیاتر تێپەڕناكەن ، ئەوەش بەھۆی پێگەی بەھێزی ئیسلام و حوزوری بەردەوامی لە كایە ڕۆحی و كۆمەڵایەتیەكان ،
تاچەند (دابڕان) سودی لە كەلێنە فقھی و كەلتورە ھەڵەكان وەرگرتوە بۆ زیاتر بەھێزكردنی خۆی و مرۆڤدۆستانە نمایشكردن ، وەئایا ئیسلام ھێزی نوێبونەوەی تیایە ھەتا كۆمەڵگەی كوردی بتوانێت ئەو ھەڵانە تەجاوزبكات كە ڕەوتی (دابڕان) كردویانەتە بەڵگەی برەودان بەخۆیان .
بۆچی لەكۆنفراسی چوارەم مەلا بەختیار زۆر پێداگری لە ھێڵی سور و پاشان بەستنەوەی ئیلحادی بە سیكولارستەوە ڕەتكردەوە ، كەواتە ئیمان لای سیكولارست چیە ؟!    
زانستی ترین ڕێگا بۆ دەستخستنی وەڵامی ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر  قسەی پلاتفۆرمەوان و فێمێنیستەكان خۆیانە لەڕێگەی پەڕاوەپێشكەشكراوەكانی پانێڵەكان و دیبەیت و موداخەلەكانیان .
بەھیوای ئەوەی بتوانم كەمێك لەناساندنی ھەقیقەتی ڕەوتی (دابڕان) بخەمەسەر مەڵۆی زانیاریەكانتان ، وە ھەڵوێستەكانمان لەجیاتی پەرچەكرداری پەرت وبڵاوی سۆزدارانە ، ببێتە كۆمەڵكاری ئامانجدار و ڕێكخراوەیی .

ماويەتی .....

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌