خوێندنەوەیەك بۆ هێرشەكەی سەر كەركوك

وتار/ 27/10/2016 876 جار بینراوە

جزا احمد فارس

خوێندنەوەیەك  بۆ  هێرشەكەی  سەر كەركوك
جەزا ئەحمەد فارس
كەركوك یەكێكە لە گرنگترین  پارێزگاكانی عێراق كە لەدوای ساڵی 2003 ەوە كورد ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت  لە پرۆسەی  سیاسی لەم شارەدا، لەماوەی رابردووشدا بە بەراورد بە پارێزگا عەرەب نشینەكان پارێزگایەكی تاڕەدەیەك  جێگیر  بووە لە ڕووی ئاسایشەوە  لە پاڵ ئەوەی ناو بەناو ئەم پارێزگایە خەڵتانی خوێن كرا لەلایەن گروپەتیرۆریستیەكانەوە.
ئەوەی كە جێگەی تێڕامان بوو بۆ هەمووان هێرشی (20-21/10/2016 )بوو كە ئەم شارەی خەڵتانی خوێنكردوو بێسەرو بەرەی هێزە ئەمنیەكانی ئەم شارەشی بۆ خستینەڕوو لە ڕوو بەڕوو بوونەوەی تیرۆردا لەپاڵ ئەمانەش ئەوەشمان بۆ دەركەوت كە كەلێنێكی ئەمنی گەورە لەم شارەدا بوونی هەیە.
پەیامی پشت هێرشەكەی داعش
داعش دەیەوێت لەرێگەی ئەم هێرشەوە بیسەلمێنێت كە توانای ئەوەی هەیە كردەوەی  تیرۆرستی
لە هەر پارێزگایەكی عێراق ئەنجامبدات كە بیەوێت .
یەكێكی تر لەو پەیامانەی كە لە پشت ئەم هێرشەوە بوو ئەوە یە كە ئەم ریكخراوە تیرۆرستیە خاوەنی چەندین شانەی نوستوە، لەوانەیە كە شانەی نوستووی لە پارێزگاكانی تریش هەبێت تەنانەت بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە .
كێ‌ هاریكاری داعشی كرد لەم هێرشەدا
1-لەسەر ئاستی ناوخۆ
دوور نیە لایەنێكی كوردی لە كەركوك هاوكار نەبووبێت لەم هێرشەی داعش دژی لایەنێكی تر بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئایندە دا ڕۆڵ و كاریگەری هەبێت لەم پارێزگادا، بەتایبەتی لە مەلەفی ئەمنیدا.
هەموان لە سەر ئەوە كۆكن كە شانە نوستووەكانی داعش لەم پارێزگایە هاوكار بووە لەم پرۆسەیەدا بەڵام من پێم وایە ئەو نمایشانەی كە داعش كردی لەكەركوك شتێكی مەحاڵە تەنها هاوكاری شانە نوستوەكانیان بەس بێت بۆی .
لەڕاستیدا  شتێكی ئاساییە ئەگەر خەڵكانێكی كورد جگە لە عەرەب هەبن هاوكاری داعش بكەن لە بەر ئەوەی هەمووان ئەو راستیەمان بۆ دەركەوت لە ساڵانی رابردوو كە چەندین بازرگانی گەورە و كەسایەتی كورد كاری بازرگانیان لەگەڵ ئەم رێكخراوە تیرۆرستیە كردووە بەڵام بەداخەوە لە بەر ئەوەی هەندێك لە پارتە سیاسیە سەرەكیەكانی هەرێمی كوردستان لە پشت ئەم كەسانەوە بوون نەتوانرا لە دادگایەكی دادپەروەرانە سزا بدرێن.
لە پاڵ ئەوەی كە ئەكرێت لایەنێكی كوردی دەستی لەم كارەدا هەبێت جا بە راستەوخۆ بێت  یان  ناڕاستەوخۆ بێت، ئەوە ڕوونە كە ئە و ئاوارە عەرەبانەی كە لە شاری كەكوك نیشتەجێبوون هاوكار بوون لەم هێرشە دا چونكە داعش شانەی نوستووی تیایاندا چاندووە بەڵام ئەوەی كە جێگەی زۆر مەترسیە ئەوەیە كە لایەنێكی كورد هاوكار بووبێت بۆ ئەم كارە بۆ بەدەست هێنانی دە ستكەتی سیاسی.
2-لەسەرئاستی هەرێمی
لە سەر ئاستی هەرێمی  ئەوە ڕوون و ئاشكرایە كە توركیا ووڵاتێكی نزیكە لە داعشەوە،ئەم ووڵاتە داعش  و دۆستەكانی بەكار دەیەنێت بۆ بە دەست هێنانی ئامانجە سیاسیەكان خۆی لەدەرەوەی سنور.
لەماوەی پێشوودا دەنگۆی ئەوە بڵاو بوو بویەوە كە سەربازانی داعش بە تەیارەیەكی تایبەت هێنراونەتە نزیك كەركوك  لەوێوە هاتونەتە ناوشاری كەركوكەوە.
لەدوای ئەوەی كە توركیا ڕێگری لێكرا ڕۆڵ بگێڕێت لە ئۆپراسیۆنی ئازاد كردنەوەی موصڵ شتێكی ئاساییە كە ئەم ووڵاتە هەوڵی نانەوەی پشێوی بدات لە ناو عێراق لە پێناوی بەدەست هێنانی ئامانجە سیاسیەكانی.
پەرتەوازەی هێزە ئەمنیەكان لە كەركوك
لەم هێرشەی داعشەوە ئەوە فێر بووین كە بەراستی هێزە ئەمنیەكانی كەركوك  ئەوەندەی بەرگێكی  حیزبیان هەیە هێندە بەرگێكی نیزامی سەربازیان نیە وە كەلێنێكی ئەمنی گەورەش لەم شارەدا بوونی هەیە.
لەپاڵ ئەوەی كەركوك كەلێنی ئەمنی گەورەی تیادایە ئەوەی كە جێگەی سەرنج بوو لەم دوورۆژەی  هێرشەكەی داعش  ژمارەیەكی زۆر هێز مان بینی كە بەناوی سەركردە حیزبیەكانی یەكێتی و پارتیەوە خۆیان دەكرد بەم شارەدا هێندەی بۆ نمایش ئەهاتن ئەوەندە بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەی ئەم كردەوە نەهاتبوون چوونكە بە پێی هەموو ئامارە كان كە خرانە ڕوو ژمارەی چەكدارانی داعش نزیكەی  (100) كە سبووە .
بۆ كۆنترۆڵكدن وكەمكردنەوەی زیانەكانی ئەم هێرشە كەركوك پێویستی بە هێزی مەسولەكانی یەكێتی وپارتی نەبوو لە بەرئەوەی ئەم شارە خۆی ئەوە ندە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەی تیادایە كە بتوانن خۆیان كۆنترۆڵی وەزعەكە بكەن ئەگەر بە هەزاران داعشیش لە ناو شارەكەدا بێت .
ئەگەر پەرتەوازەی و بێ‌ بەرنامەی  زاڵ نەبووایە بە سەر هێزە ئەمنیەكان لە كەركوك ئەوە ئەو زیانە گیانی و مادیەی كە لەم هێرشە كەوتەوە كەمتر ئەبوو لەوەی كە هەیە .
بەداخەوە زۆر بەر پرسی سەربازی لە هەردوو حزبی دەسەڵات ئەم دەرفەتەیان بەكار هێنا بۆ خۆنواندن  و دەركەوتن لە بەردەم شاشەكان بەڵام ئەوەی لە كەركوك پێویستمان بوو بریتی نە بوو لە هێزی سەربازی بەڵكو بریتی بوو لە پلانی سەر بازی بۆ باری لەناكاو .

نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌