دابڕان وەك موژدەیەك بۆ سەرەمەركی عەلمانیەت لەجیهانی ئیسلامی

وتار/ 22/02/2019 669 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

دابڕان وەك موژدەیەك بۆ سەرەمەركی عەلمانیەت لەجیهانی ئیسلامی

نوسینی/د.ئیدریس كاریتانی
عەلمانیەتی شكست خواردو لەسیاسەت ، گەندەل لەئیدارە ، دۆڕاو لەدەولەتداری ، بێ‌ مەبدْ لەفكر، ملكەچ بۆ داگیركەرەكانی، بەسەركردەو حیزب و ڕاگەیاندنەكانیان كەوتوتە پەلەقاژەو مەرگیان نزیك بوتەوە ، موتمانەی جەماوەریان لەدەست داوە، بونەتە خو خۆری یەكتر، ئەوەی جاش و خوفروش بی زیاتر دەسەلات دارە، گەندەل و دزەكان یەكتر تومەتبار دەكەن، هیچ وەرەقەیەكی بڕوا پێ كراویان نەماوە سەرفی بكەن، بونەتە فروشیاری خاك و نیشتیمان، كام بابەت و كەیس لەهەموان بەهیزترە تا بكەونەوە نێو جەماوەرو قسەو باسیان لەسەر بكرێ‌ ،دەی وروژێنن، بەتایبەتی ئەوانەی وەك پولی سوتاو لەحیزبەكەیان دور خراونەتەوە، تەنها بۆیان هەیە چەقە چەق و وەڕینێك بكەن, ئەو دینەی كەبەهێزو سەربەرزە، پاك و بێ گەردە، جیگیرو بێ‌ وینەیە، هەموو دونیاو ئایدیاكان دەوریان داوەو دژایەتی دەكەن، بەزیون لەبەرامبەری ئەوە تەنها ئیسلامە، ئەم هەوڵەی دابڕان هەوڵێكی شكست خواردوی حیزبە عەلمانیە دۆڕاوەكانی جیهانی ئیسلامیەو بێ‌ ئەنجامە، زۆر سەركردەی عەلمانی لە جیهانی ئیسلامی كۆمەڵێك كەسایەتی عەرەبی وەك (قاسم ئەمین، تەها حوسێن، نەجیب عازوری، ساڵح حصری، سەلام موسا، ئەنوەر سادات، میشێل عەفلەق، ئەنگون سعادە، بورقیبە، زەین عابدین، جمال عەبدولناسر). لە توركەكان: (مەدحەت پاشا، نامیق پاشا، تكلین ئەلب، زیا ئەلب كوك، ئەنور پاشا، مستەفا كەمال ئەتاتورك) بوون. لە ناو كوردان دوای دروست بوونی حیزبی (ئیتحاد تەعالی و تەرەقی) سالی (1889) ئەم سەركردانە هەڵگری ئەم جۆرە (عەلمانیەتە) بوون لەوانە: (ئیسحاق سكۆلی، عەبدوڵلا جودەت، رەفیق جلی، شەریف پاشا، ئیبراهیم ئەحمد). سەریان نایەوەو ئیسلامیش هەر لەگەشەسەندن و پیشەنگیدایە. بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەم هەنگاوەی دابڕانیش بەشكستێكی گەورەتر كۆتایی پێ‌ دێت ، تەنها دەبێ‌ موسلمانان بەشێوازیكی عاقلانە هەڵس و كەوت لەگەڵ ئەم بابەتە بكەن و نەكەونە هەڵەو عاتیفەوە. ئەوەندە بەگرنكی نەگرن، چۆڵی قاعەی پلاتفورم ، نەبونی سەدای لەسوشیاڵ میدیا، نەبونی هیچ فوڕمێكی نۆی لەپلاتفۆڕمەكە، ئاماژەی لاوازی و شكستی ئەم هەوڵەیە وەك تەواوی هەوڵە شكست خواردوەكانی تریان.

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌