جهازی دڵ و سی و ڕیخۆڵەکان(کاتم الصوت)ن
وتار/
21/02/2019
697 جار بینراوە
م.حسن شهمێرانی
جهازی دڵ و سی و ڕیخۆڵەکان(کاتم الصوت)ن
بەڕێزان:ناسینی خوای دروست کارمان و خۆشەوستمان بۆی بابەتێکی زۆر گرنگی دینداریمانە کە بەهۆیەوە خوامان لێ ڕازی ئەبێت و دواتر لە دونیاش ڕەحمان پێ ئەکات و لە قیامەتیش ئامان خاتە بەهەشتە پڕ نازو نیعمەتەکەی.وە ڕێگەیەکی کورت کە خوای گەورەمان پێ بناسێنێ و دواتر خۆشمان بوێ،ناسینی نیعمەتەکانیەتی کە نایەنە ژمارەو بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی ئێمە ڕۆژانە لەگەڵیان ئەژین ئولفەتمان پێوە گرتوون و سادە بونەتەوە لامان و بیریان لێناکەینەوە،جا یەکێ لەو نیعمەتانەی کە هەرگیز من بیرم لێ نەکردوەتەوە،ئەوەبوو دکتۆرێکی بەڕێز ووتی کاتێ سەماعە ئەکەینە گوێمان بۆ ئەوەی گوێمان لە ترپەی دڵ و هاژەی خوێنی خوێن بەرەکان و دەنگی هەناسەی سیەکان وڕیخۆڵەکان بێت،ووتم:بۆچی ئەوانە دەنگیان هەیە و بەڵام وا دروست کراون کە دەنگیان نەیەتە دەرەوە و خاوانەکەی گوێی لێ نەبێت ووتی:بەڵێ ئەگینا ئەو کەسە ناتوانێ بخەوێ و ژیانی ئاسای بەسەر بەرێت ووتم:یانی(کاتم لصوت)ن ووتی:بەڵێ ووتم خوایە حەمد و سەنا بۆتۆ لەناو نیعمەتەکانت غەرق بووین،بەڵام ئێمە کەمتر هەستی پێ ئەکەین،جا ئازیزان باسەکە سادەیە بەڵام لە قورئانا خوای گەورە زۆر مەبەستیەتی بەندەکانی لە ڕوانگەی نیعمەتاکانیەوە بیناسن.
نوێترین نوسینەکانی م.حسن شهمێرانی
-
م.حسن شهمێرانی
24/10/2020
-
م.حسن شهمێرانی
13/03/2020
-
م.حسن شهمێرانی
08/03/2020
-
م.حسن شهمێرانی
01/01/2020
-
م.حسن شهمێرانی
21/07/2019
-
م.حسن شهمێرانی
07/05/2019