گۆران چی زەرەر دەکات ؟

وتار/ 21/02/2019 654 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

گۆران چی زەرەر دەکات ؟
طیب عبدالرحمن
لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی بەندی رێککەوتنەکەی نێوان گۆران وپارتی . گۆران چ زەرەرێک دەکات؟
ھەڵبەت ماوەیەکە خۆم بەدورگرتوە لەنوسین وتێچێنی سیاسی لەبەر ھەندێ ھۆکار .  ..وەلی ئەوەی ئیستا دیبینم لەنوسینی زۆرێک لەنوسەران وشرۆڤەکاران زیاتر لە فاڵگرتنەوە دەچێ وەک لە شیکاروخوێندنەوەو شرۆڤەی ئایندە ھەربۆیە . پێم باش بو بۆچونی خۆم بنوسم لەوبارەیەوە.
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین گۆران لە چ دۆخێکدا بژاردەی چونە ناو حکومەتی ھەڵبژارد . پاش کۆچی رێکخەرەکەی و لەدەستدانی بەشێکی باش لەکورسیەکانی لەھەردوو ھەڵبژاردن و بەژداری نەکردنی زۆرینەی شەقامی نارازی و دۆخی تەم ومژاوی ھەردوو ھەڵبژاردنەکان و تێکچونی پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ  یەکێتی لەکاتێکدا لەگەڵ  پارتیش پەیوەندیەکانیان لەوپەری خراپی دابو . جگە لەمەش خەروارێک کێشەی ناوخۆیی لە تێروانینی جیاواز بۆ ئایندەی گۆران وفۆرمەلەکردنەوەی ھێڵەگشتیەکانی گۆران وقەیرانی دارایی تەنگی بەگۆران ھەڵچنیبو .
ئەگەر نەیشارمەوە قەیرانەکانی ناوخۆی گۆران بارستایی ھەمو لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی ھەرێم بو .
ئەگەر گۆران بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بونی ھەڵبژاردایە بەدڵنیایی ھێندەی دیکە لاواز دەبو چونکە پێشتر ئەزمونی لەوبوارەدا ھەبو و دوو ھێندە کورسی ئیستای ھەبو ونەیتوانی ھیچ لەدۆخەکە بگۆرێ بەڵکو دۆخی خۆشی تێکچو . بەڵام زۆر ژیرانە گۆران توانی قەیرانەکانی ناوخۆی خۆی و لەنگی دۆخی جەماوەری بشارێتەوە وھەناردەی دەرەوەی خۆی بکات ئەگەر چی بەشێوەیەکی کاتیش بێ .
ئیستا کاتی ئەوەیە وەک ئەو نوسەرانە دەڵێن گۆران  جارێکی دیکە کەوتە داوی پارتیەوە ھەمان ئەزمونی رێکەوتنی پێشو دووبارە دەبێتەوە و پارتی یەک خاڵی لێ جێبەجێ ناکات ھەرچەندە من ئەمە بەشرۆڤە نازانم بەڵکو بە فاڵگرتنەوە دەیشوبھێنم . چونکە مرۆڤ دەبێ زۆر ورد دۆخەکە ھەڵسەنگێنێ . ئیستا دۆخەکە گۆرانی بەسەردا ھاتوە . جیاوازی زۆری ھەیە لەگەڵ  خولی پێشو . کارەکتەرەکان گۆراون پارتی وبنەماڵەی بارزانی نایەنەوێ کاندیدی ئەمجارەیان شکست بخوات بەوپێیەی میراتگری عرشی دەسەڵاتی پارتیە وکوری سەرۆکی پارتیە بۆیە زۆر جدین واز لەبەشێک لەبەرژەوندیە حیزبیەکەیان بێنن لەپێناو بەرژەوەندیەکی باڵاتر ئەویش ئامادەکردن وھێنانەپێشەوەی کارەکتەری سەرەکی ئایندەی پارتیە . ونایەنەوێ لەئەزمونی یەکەم شکست بخوا ببێتە مەخسەرەی راگەیاندنی نەیارەکانیان وناشرینی بکەن . ئەمەو چەندین ھۆکاری دیکە . ئەوەی ھەیە گۆران  ئەم جارە لەدەرەوەی شانۆکە وەک تەماشاکەرێک نەمایەوە بەڵکو بو بەیاریکەرێک لەگۆرەپانەکە . ئەگەر چی قسەی رکابەرەکانیان جیاوازیشە لەو بارەیەوە ئەویش مافی سورشتی خۆیانە چونکە لەگۆشەنیگای بەرژەوەندی خۆیان دەرواننە ئەم ھەنگاوەی گۆران .
ئەگەر پارتی بەندەکانی رێکەوتنەکەی جێبەجێی نەکرد گۆران چ زەرەرێک  دەکات من پێم وایە گۆران ئەوەش تێ دەپەرێنێ چونکە لەسەر تیڤی وبەحزوری ھەردوولا باس لەبەندەکانی رێککوتنەکە کراوە واتا مەرجی بەژداری وە ئەوەش باسکراوە ئەگەر جێبەجێ نەکرا ئەوا دەبن بە ئۆپۆزسیۆن  . گۆران ھیچی دەست نەکەوتبێ بۆماویەکی دیکە کێشەناوخۆیەکانی ھەناردەی دەرەوەی خۆی کردوە تاکو ئەوکاتەی خۆیان رێکدەخەنەوە .
خۆ لەئەگەری جێبەجێکردنی نیوەی رێککەوتنەکە ئەوا گۆران بەبەردێک دووچۆلەکە دەپێکێ و بۆ ھەڵبژاردنی ئایندە کێرڤی دەنگەکانی بەرز دەکاتەوە

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌