پەیامێك بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان
وتار/
31/01/2019
723 جار بینراوە
محهمهد تۆفیق
پەیامێك بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان
”محمد تۆفیق”
یەك دەنگ نەبوون و یەكڕیز نەبوونتا
و ململانێی پۆستەكان و هەوڵەكانتان بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین پۆست لە هەرێم و بەغداد
، فاكتۆری سەرەكی خراپی دۆخی ئەمڕۆی كوردستان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانن ، لەهەر
جومگەیەكی ئەم حكومەتەدا هەرلایەنێكتان پشكی بەركەوتبێت بەڕێژە بەرپرسیارە لە دۆخی
ئەمڕۆی كوردستان ، وە ئەوەشی كراوە بۆ هاوڵاتیان هیچ ئازایەتیتان نەكردوە و ئەركی
سەرشانتانە و ئەوە پیشەكەتانە، هەموو لایەكمان دەزانین گەندەڵی كراوە ، دزی كراوە
، ئیشی نایاسای كراوە، ناعەدالەتی كراوە ، كەموكوڕتی هەبووە لە بەڕێكردنی بەرپرسیاریەتیەكەتاندا ...هتد
، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كەسانێك لە ڕیزەكانتاندا بوونیان هەبووە كە دڵسۆزانە خزمەتیان
كردوە هەرچەندە كە ئەمانە بەپەنجەی دەستمان دەژمێردرێن بەڵام جێگای دەستخۆشی و ڕێزو
تەقدیرن ، وە ئەوەش ڕوونە لە هەموو وڵاتان گەندەڵی و بەرپرسی نا بەرپرس بوونی هەیە
بەڵام بە ڕێژەی كەم و زۆر
هەر لایەكتان ئەوە باش دەزان
یەك بەیەكی هاوڵاتیان و لایەنگرانتان ماندوون ، شەكەتن ، برسین ، كرێچین ، لە دۆخێكی
سەختدا ژیان بەڕێ دەكەن ، بێ كار و بێ كاسپین ، هیچ نەبێت بەخاتر لایەنگرانتان و وەفاتان
بۆیان واز لە ململانێ بهێنن ، وە بەو شەراكەتی
ڕاستەقینە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان باسی لێوەدەكات لە حكومەت بەشداربن و پێكەوە
دەست لەناو دەست كۆتای بە ناكۆكیەكانتان بهێنن ، وە پێویستە هەموو پرسەكانی حكومەت
و كەركوك و بەغداد بەیەك پاكێج بن و باسی لێوە بكەن لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان
و كوردستان ، وە كۆتای بە موزایدە بهێنن ، كۆتای بە گەندەڵی و قسەی باق و بریقەدار
بهێنن ، پێكەوە پلان و بەرنامەی چوارساڵی ئایندە دابڕێژن و كوردستان ئاوەدان و ئاوەدانتر
بكەنەوە و كۆتای بە نەهامەتی و خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان بهێنن
وە لێرەوە داواكارم پارتی ویەكێتی
گۆڕان و تەواوی ئەو لایەنانەی بڕیاری بەشداری كردنیان لەحكومەت داوە بەجدی و بێ
موزایدەو ململانێ بەشداری حكومەتی ڕاستەقینە بكەن و پێكەوە بەرنامە و پلانێكی تۆكمەی
سیاسی و ئابوری دابڕێژن بۆ چوارساڵی ئایندە چونكە ئەم كابینەیە دواین چانسی لایەنە
بەشداربووەكانی حكومەت دەبێت بۆ چوارساڵی ئایندەتر و خولێكیتر ، وەگەر ئەم چوارساڵە
و ئەم كابینە نوێیە چاكسازی و گۆڕانكاری تێدا نەكەن و بەدەم داوای هاوڵاتیانەوە نەچن
ئەوا لەهەمان كابینەدا وەك بۆمب هاوڵاتیان
دەتەقنەوە و دەبێتە تەقینەوەیەكی یەكجاری وەها كە هاڵاتیان گوێ بەمەرگیشیان نەدەن
بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی گەندەڵكاران
نوێترین نوسینەکانی محهمهد تۆفیق
-
محهمهد تۆفیق
07/08/2019
-
محهمهد تۆفیق
24/06/2019
-
محهمهد تۆفیق
15/05/2019
-
محهمهد تۆفیق
02/04/2019
-
محهمهد تۆفیق
14/02/2019
-
محهمهد تۆفیق
04/02/2019