لاوانی شیلادزێ خاكەكەیان لە دوژمن پاك كردەوە

وتار/ 27/01/2019 878 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

لاوانی شیلادزێ خاكەكەیان لە دوژمن پاك كردەوە
گەنجان و لاوانی شیلادزێ خاكەكەیان لەو دوژمنانە پاك كردەوە كەحكومەت دەرگای بۆ واڵا كردبوون

”محمد تۆفیق”
‎تەنها لەماوەی ٤ ساڵدا توركیا لە ڕێگای فڕۆكەوە نزیكەی ٤٠٠ جار هێرشی كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان ، كە لە هێرشەكاندا بەدەر لە زیانی مادی، زیانی گیانیشی هەبووە ، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا كە هەر جارێك لەلایەن توركیاوە هێرش كرابێتە سەر هەرێمی كوردستان یان سنوری خاكی هەرێمیان بەزاندبێت حكومەتی هەرێم یەك نوقەی لێوە نەهاتووە ، مامۆستای ئاینی ڕیشی سوتێندرا ، مامۆستا شەقی تێ هەڵدرا ، سەری پێشمەرگە سفر كرا و دەركرا ، پارێزەر و ڕۆژنامەنوس و مەلای ئاینی تیرۆركرا ، یەك ڕاگەیاندراویان بڵاو نەكردەوە وەك حكومەتی هەرێم بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی سوتانی بارەگاو بنەكەسەربازیەكانی تورك لە خاكی هەرێم ڕاگەیاندراوی بەپەلەیان بڵاو كردەوە و خێرا كۆنتاكتیان لەگەل توركیادا كرد و وە ئەوەشیان ڕاگەیاند كە گێرە شێوێنەكان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

‎ئەوەی پێویستە هەموان بیزانن ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوەكەی لەبەر خاتری حكومەتی توركیا بڵاو كردەوە نەك لەبەر خاتری شیلادزێ و هاوڵاتیانی كوردستان ، وە هەق وایە مەوقیفی حكومەتی هەرێم بەرامبەر شیلادزێ بكرێتە یەكێك لە ناشرینترین مەوقیفەكانی ساڵی ٢٠١٩ كە بەرامبەر خاكەكەی وهاوڵاتیانی كردی و پشتی تێكردن ، وە مەوقیفی عێراقیش بكرێتە جوانترین مەوقیف كەبەرامبەر كورد و شیلادزی هەیان بوو ، وە هەر هێرشێك كە كرابێتە سەر هەرێم و وە هەر هاوڵاتیەك شەهید یان بریندار بووبێت ئەوا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە چونكە بێ هەڵوێستییەكەی فاكتۆری سەرەكی ئەم هێرشانەن و درێژەكێشانێتی.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌