لەگەڵ خۆت ڕکابەربە

وتار/ 26/01/2019 822 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

لەگەڵ خۆت ڕکابەربە
ئالان ڕەئوف/ڕاھێنەری گەشەپێدانیمرۆیی
لەم ڕۆژانەی پێشوودا لە یەکێک لە میدیا بینراوەکان گوێبیستی ئەم ڕستەیە بووم " ڕکابەری لەگەڵ خودی خۆتدا بکە نەک کەسی دیکە " ، ڕەنگە زۆرینە ئەم ڕستەیە بەھەڵە بزانن و وای لێ بگەن کە دەبێ لەگەڵ کەسانی دیکە بکەوینە ڕکابەریەوە نەک لەگەڵ خودی خۆمان یاخود ئایا دەکرێت لەگەم خۆماندا ڕکابەری بکەین یان نا

زۆر لە مێژە دەروونناسە پسپۆڕ و بەئاگاکان لە سیمینار و خولەکانیاندا دەڵێن " نابێ ژیانی خۆت بشوبھێنی بەژیانی کەسانی دیکە " یاخود ئەوەی بۆ کەسێک ڕاستە مەرج نیە بۆتۆ ڕاست بێت یان ئەوەی بۆ کەسێک دێتە پێش مەرج نیە بۆتۆ ھەمان شت بێتە پێشەوە ، ھەروەک چۆن ناو و شێوەمان جیاوازە لەوانەی دەوروبەرمان ئاوھاش چۆنیەتی ژیان بەسەر بردنمان جیاوازە

لێرەوەیە دەگەڕێمەوە سەر ئەسڵی بابەتەکە کاتێک ئەمڕۆ کارێکی باش دەکەیت سبەی بکەوەرە ڕکابەری لەگەڵ خۆتدا و بڵێ با بێکەمە دوان دوو سبەی سیان و سێ سبەی چوار و ئیدی تادوای ڕۆژانە لە ڕکابەریدا بە لەگەڵ خۆتدا نەک بەو جۆرەی ئەمڕۆ کارێکی باش دەکەی بەرامبەرەکەت کارێکی باش دەکات سبەی بەرامبەرەکەت تەنھا ھەر یەک کارە باشەکەی ئەمڕۆ دەکاتەوە و تۆش لە ڕکابەری دا بیت لەگەڵ ئەودا و بڵێی تا بەرامبەرم نەیکاتە دوان کارە باشەکەی ئەوا منیش نایکەمە دوان ، لێرەوەیە گرفتە ئەگەر لەگەڵ بەرامبەردا ڕکابەر بیت

کاتێک کە خودی خۆت لەیاد دەچێت و ھەر دەتەوێ پێشبڕکێ لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەیت بەوەی دەوروپشتت چی دەکەن بە چ یەوە سەرقاڵن و ھەر لە دویان دەگەڕێیت و خودی خۆت لەیاد دەچێت و نازانی خۆت چی دەکەیت و دەتەوێ چی بکەیت و دەتەوێ بزانی بەرامبەر چی دەکا بو ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ بکەی نەک ئەوەی خودی خۆت چیت و دەبێ خۆت چی بکەی کە لە بنەڕەتدا ئەمەیە کارگەلە گرنگەکەوە و ئێمە پشتگوێمان خستووە

" واز لە ژیانی خەڵکی بھێنە ، سەرقاڵی ژیانی خۆت بە " ڕکابەری لەگەڵ تواناکانی خۆتدا بکە و بەگەڕیان بخە و ئەمڕۆ لە دوێنێ باشتر ھەوڵ بدە و خۆت بەرەو پێشەوە ببە ، ئەگەر ئەمەت کردە بنچینەی کاری ڕۆژانەی ژیانت ئیدی دەبێتە کەسێک کە دەزانی خودی خۆت کێیت و لەم ھەموو ون بونی خۆتەدا خۆت دەدۆزیتەوە و ئیدی کەسێکی دیکە لە جێگای تۆ لە ژیانی تۆ لە شوێنی تۆ بڕیاڕ نایات و ئاڕاستەت ناکات ، بگرە تواناکانت دەدۆزیتەوە و برەویان پێ دەدەی ڕۆژ دوای ڕۆژ ، بەڵام ئەگەر لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا بکەویتە ڕکابەرێ ئەوکات ئەگەر بەرامبەرت درۆ بکات تۆ دەڵێی ئەھا من درۆ ناکەم بەڵام خۆ ڕەنگە ڕاستیش نەڵێیت ، ئەدی ئەگەر لەگەڵ خۆتدا ڕکابەری کەیت ئەوا ئەمڕۆ ڕاستەیک دەڵێی سبەی دوان و پاشان دوو سبەی سیان .
#شەممە_26_1_2019
#مانچستەر_بەڕیتانیا

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌