نەوشیروان مستەفا پیاوە جیاوازەکە

وتار/ 20/05/2018 877 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

نەوشیروان مستەفا پیاوە جیاوازەکە
ئالان ڕەوف
پیاوێک دۆست و دوژمنەکانی خۆشیان دەوێت ، پیاوێک جیاواز لەو سەردەمی تێیدا بوو ژیا و کار و خەباتی کرد ، پیاوێک تەواو جیاواز لە ھاوەڵان و برادەرانی ، پیاوێک سادە ژیا و فکر قورس و بەھەیبەت ، پیاوێک کە چەندان ڕۆژ لەسەری بنوسیت تەواو نابێت ، ئەو نەوشیروان مستەفا بوو ، دەیویست نەک ژیانی خۆی بەڵکو ژیانی میلەتەکەشی خۆش بکات و گەلی کوردیش ھیچی کەمتر نەبێت لە گەلانی دیکە و بگەن بە ماف و ژیانە سروشتیەکەی خۆیان ، دەیویست ژیانی سەرکردە و کەسێکی کرێکار وەک یەک لێ بکات و جیاوازی نەھەێڵێت لە نێوانیان دا ، ھەر بۆیە نەک من بەڵکو مێژوو ئەو گەواھییە دەدات کە لەپێناویدا کۆششی کرد و خەباتی کرد و زۆبەی تەمەنی بەخشی ، نەوشیروان مستەفا کاری لەسەر ھێنانە پێشەوەی ئەقڵی تازە و گەنج دەکر و دەرگای بۆ ئاوەڵا دەکردن و ھەلی بۆ دەڕەخساندن ، سەربانی ئەم ھەموو ھەوڵانەی و کار لەسەر کردنی بە پاڵپشتی ٤٠٠ ھەزار دەنگدەر و چونە پەرلەمان و وەرگرتنی چەندان پۆست بەڵام بەھۆی نەبونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی و لەق کردنی کورسی ئەوان و تێکدانی ژیانە شاھانەکانیان زۆر ڕێگریان لێ کرد و نەیان دەھێشت پلان و کارەکانی سەربگرێت و خۆشبەختی بۆ گەل و میلەتەکەی دەستەبەر بکات ، وەک خۆی دەڵێ من " ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانی و ئاینی " خۆم بەجێگەیاندووە و ھیچی دیکە ، بەڵام ئیدی جیاوازێکە لێرەوە دەست پێدەکات لەنێوان ئەم و ئەوان دا کە ئایا ئەی سەرۆک و بەرپرسەکانی دیکە بۆ ئەرکە دینی و ئەخلاقی و نیشتمانیەکانیان بەئەنجام نەگەیاند و نەگەڕانەوە و ئاوڕێکیان لەگەل و میلەت نەدایەوە ، بۆ تەنھا نەوشیروان مستەفا وەھا بوو ، لە بەرزترین پۆست و پلە دابوو لەبری ئەوەی لە وڵات ڕابوێرێت و خۆش بژێت ھات و گەڕایەوە لای گەل و بوو بە باوکی سەدان ھەزار گەنج و چینی جیاوازی ئەم کۆمەڵگایە ، ھەر.ئەمەیە خاڵی جیاوازی نەوشیروان و ئەوان ، ئاخر تاکەکان زۆر زۆر کەمن کە لەئاستێکی باڵا و بڕیاڕ بەدەستابن و دەستی لێ ھەڵگرن و ڕوو بکەنە گردێک و لەوێوە ببنە دەنگ و ڕەنگ و وەکیلی سەدان ھەزار کەسی بێ کەس ، بەڵێ ئەم پیاوە ڕوناکبیرە مێژوو نوسە ئەدیبە سیاسەتمەدارە خوێنەوارە فکر گەورەیە وەھا ژیا و وەھا بیری دەکردەوە ھەربۆیە بەبێ ئەوەی یەک سودی مادی بگەیەنێت بەکەس بەڵام خۆبەخشانە و لێبڕاوانە ٤٠٠ ھەزار کەس پاڵپشت و لایەنگری بوون و دەیانگوت " کاکە نەوە - دەیگۆڕین " ، ئەوەی وەھای کرد کە نەوشیروان مستەفا کاریگەر بێت و خەڵکی بەبێ ھیچ شتێک خۆشیان بوێت ، خاکێتیەکی و سادەیەکەی و بەھێزێکەی و داوێن پاکێکەی بوو ، ئێستا و ڕێک ساڵێکە ئەو مەبەستم ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفایە جێی ھێشتوین و ماڵئاوای کردووە بەڵام خۆتان بڕیاڕ بدەن و ببینن دۆخەکە چ ی لێھاتووە و چیمان بەسەر ھاتووە ، بەڵێ نەوشیروان مستەفا جیاواز لە ھاوڕێکانی بیری دەکردەوە و دەینوسی و قسەی دەکرد و ھەڵوێسی ھەبوو و بڕیاڕی دەدا و کاری دەکرد ، بەڵێ ئەو جیاواز بوو ئەو پیاوی سەردەمەکەی خۆی بوو ئەو نەوشیروان مستەفا ئەمین بوو

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌