ڕۆژی بوونی گۆڕان

وتار/ 25/07/2018 506 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

ڕۆژی بوونی گۆڕان
ئالان ڕەئوف
وەک خودی بزوتنەوەکە خۆی ، با لە سەرنجەکانەوە کەلەسەری ھەیە دەست پێ بکەم ، بۆ گۆڕان بەشێک لە گفتارەکانی نەکردە کردار ، نەیتوانی یان نەیانھێشت ، بۆ بزوتنەوەکە پاش نەوشیروان مستەفا دۆخی ناوخۆی خراپ تێکچوو و کاریگەریەکانی دەرکەوتن ، بۆ بزوتنەوە حاماسیەکە لە ئێستای سەرکردایەتیەکەیدا گەنجی نەکردە خاوەن بڕیاڕ ، بۆ گۆڕان وای بەسەرھات لەسەر گردێکەوە کە بەشێک لەو ڕەخنانەی لێی دەگیرێت و دەڵێن " داگیر کراوە " ڕاپۆرت دەکات و باس لە گردە داگیر کراوەکان دەکات ، ئایا گۆڕان خاوەن پەیامنی چاکسازی نەبوو یان ھەر فێرە بە قێزەوەنکردنی پارتی و یەکێتی و ھیچی دیکە نازانێت ، تەکەتولات چی بەسەر گۆڕان ھێنا و دەھێنێت .

لەسەرەتانی ساڵی ٢٠٠٩ دا ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ڕایگەیاند ڕێکخەری بزوتنەوەیەکی مۆدێرنی سەرڕاستی خاوەن ئیرادە دەکات و جیاواز لە حیزبە تەقلیدیەکان کار دەکات ، بەڵێ ڕاست بوو گۆڕان پێشەنگی ئۆپۆزسیۆن بوو ، میدیای بە فۆڕمەکەی دیکەش پێ ئاشنا کردین و چەمکی سەرنج و تاحەدێک ڕەخنەی ئاشنای تاکەکان کرد و ھۆشیاری کردنەوە و پێی گوتن تانکەرە نەوتەکان بۆ کوێ دەچن و ئەرکی ھاوڵاتی بەرامبەر دەسەڵاتی ستەمدیدە ڕوندەکردەوە شەوان لە میدیاکەیدا و تا ڕادەیەکی زۆریش پێشەنگایەتی خۆپشاندانەکانی دەکر و پشتیوان بوو

پاش ٩ ساڵ و ژیان لەدەستدانی ڕێکخەری بزوتنەوەکە " نەوشیروان مستەفا " ، دۆخی گۆڕان دۆخێکی باش نیە ، ڕێژەی دەنگی ھاتۆتە خوارەوە لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو ، وەک نوسەرێک دەڵێت کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئێستا باڵێکن و باڵێکی دیکەش بەرامبەریانەو و لە ملمڵانێی بەرزکردنەوەی کێرڤی باڵەکانیان دا و شەڕ لەسەر پۆست و پلە دەکەن ، لە ئێستادا بمانەوێ و نەمانەوێ نەوشیروان مستەفا لە ژیان دا نەماوە ، بەڕای من ھەڵەیە بڕیاڕەکانی ساڵانی پێشووی نەوشیروان مستەفا لەئێستادا کاری پێ بکرێت لەبەر ئەوەی دۆخی ئێستە جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو ، ئەگەر نەوشیروان مستەفاش لەژیاندا بمایە بەتەئکید ڕای جیاواز دەبوو لە ڕابردوو لەسەر زۆرینەی مەسەلەکان ، بەشێک لە ئەندامە باڵاکانی گۆڕانیش لەم ساڵدا تۆران لە بزوتنەوەکە و وەک خۆیان دەڵێن بەھۆی ململانێکی تەسکی خزمی و تەکەتولاتەوە گردەکەیان جێھێشتووە .

بەشێکی دیکەی سەرنجم لەسەر بزوتنەوەکە بەجێنەگەیاندنی گفتارەکانی ، بەڵام دەبێ ئەو عەقیقەتەش لەیاد نەکەین کە گوڕان بۆ بەکرداری نەگەیاندن ، کاتێک گۆڕان وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرێت و بەڵێن دەدات ھێزەکان ٨٠ و ٧٠ یەک بخات و نەیکرد ، دوو ساڵ دەرگای سەرۆکایەتی بەسەر سەرۆکی پەرلەمان دا دادەخات و دەینێرنەوە بۆ ماڵەوە ، وەزیری دارای دەڵێت ھاتونەتە سەر قاسەیەکی خاڵی ، چەندانی شتگەلی دیکەش بەڵام پرسیارە گرنگەکە لێرەدا ئەوەیە گۆڕان نەیتوانی بەڵێنەکان بەکردار بکات یان ڕێگریان کرد ئەگەر ڕێگریان کرد بۆ ھەنکاوی دیکەی ھەڵنەنا و ڕێگریەکانی نەشکاند ، ڕای من ئەوەیە گوڕان لە قەبارەی خۆی بەرزتر بەڵێنی بە دەنگدەر یا ، بەشێکیش لە کادرەکان و ئەندامەکانی لەو ئاستەدا نەبوون کە ڕەوانەی ھەولێریان کردن و پۆستیان پێیان ، لە کاتی ڕێگریشدا گۆڕان جگە لە بەیاننامە شتی دیکەی نەکرد ، دروستە ھەڵوێستی ھەبوو بەڵام تەنھا لەسەر پەڕەکان بوو ( مەبەستم لە توندوتیژی نیە ) ، لەپاش نەوشیروان مستەفاش گۆڕان نەیتوانی لەسەر پەیامەکەی ڕێکخەری گشتیەکەی پێشوئ بەردەوام بێت و بزوتنەوەکە لەئاستی ئومێدی تاکی کوردا بێت ، خاڵی ھەرە لاوازی گۆڕان ئەوەیە لە مەکۆی سەرەکی ژمارەیەک بەژەوەندی خواز و پۆستەچی و ماستاوچی لچە لچەی پۆست و پلەیان و دەیانوسیت و کار لەسەر بەقوربانی کردنی گۆڕان بۆ پەرژەوەندەیە کەسیەکانیان دەکەن .

گۆڕان پاش نەوشیروان مستەفا جیاوازە لە گۆڕانی پێش نەوشیروان مستەفا ، سەرکردەکانی گۆڕان پاش نەوشیروان مستەفا چەندین ھەڵەی ساڵانی ڕابردوی یەکێتی و پارتیان دوبارە کردەوە و بزوتنەوەکەیان لەبەرچاوی دەنگدەر لاواز کرد ، گۆڕان چی دیکە نابێ وەک ساڵی ٢٠٠٩ خەڵک ھۆشیار بکاتەوە و لەسەر خراپەی حیزبەکانی دیکە بانگەشە بکات و بیکاتە پەیامی سەرەکی خۆی ، گۆڕان دەبێ پڕۆژەی ھەبێ نەک بە گفتار بەڵکو بەکرداربونیشی لەگەڵ بێت و لەپەیامەکەی خۆی لانەدات ئەگین چارەنوسی لەداھاتویەکڕ نزیکدا باش نابێت و دەبێتەوە بە حیزبی بنەماڵە و چەند کەسێک لێی دەخۆن و وردە وردە بزوتنەوەکەش لاواز دەبێت .

لە ٩ ساڵەی بونی بزوتنەوەی گۆڕان دا ، سوپاس بۆ گۆڕان کە داینەمۆی ئۆپۆزسیۆنی کارا بوو ، کە داینەمۆی میدیای ڕەخنەگر بوو ، کە داینەمۆی ھێنانە پێشەوەی گەنج بوو ، کە کاری ھۆشیار کردنەوەی میلەت بوو لە ماف و ئەرک و داھات و شێوازی باشتر کردنی ڕەوشی ژیانی .

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌