ئەھا، سیستەم نەبوون چی لێمان کرد !!!

وتار/ 05/06/2018 1287 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

ئەھا، سیستەم نەبوون چی لێمان کرد !!!
ئالان ڕەئوف
وەرە بیخەرە پێش چاوت وڵاتێک پڕ بێت لە داھات ، پڕ بێت لە سەرچاوەی کشتوکاڵ ، پڕ بێت لەسەرچاوەی سامانە سروشتیەکان ، وڵاتێک خاوەنی دەشتی شارەزوور بێت ، خاوەنی گوێزی ھەورامان و نەوتی بابەگوڕگوڕ و چەندانی دیکە بێت ، خاوەنی چوار وەرزەی ساڵ و سەیرانگا و دەشت و ڕوباڕ و چیا بێت ، چەندانی دیکەش ، بەڵام وەرە تۆزێک وردبەرەوە لەژیان لەم وڵاتەدا وەرە تۆزێک ببینە وەزعی خەڵک و مرۆڤەکانی ناوی ، تۆزێک ببینە کە چۆن وڵات دەچێت بەڕێوەو و چۆن کات بەسەر دەبرێ لەم وڵاتەدا ، وڵاتێک کە لەم و ئەولا سوپای داگیرکەری وڵاتانی دیکە بەئازادی بێنە خاکەکەیەوە و خەڵکەکەشی ھێندە کەم مۆڕاڵ بن بە بزەوە پێشوازیان لێ بکەن ، وڵاتێک کە زیاد لە ٧ ساڵە ھیچ کەسێک تێیدا  دانەمەزرابێ  ، وڵاتێک کەرامەت تێیدا لە نزمترین ئاست دا بێت ، وڵاتێک کە مزگەوتەکانی ھێندە خەڵک ڕوی تێ دەکەن بۆ خەو بۆ نوێژ ڕوی تێنەکەن ، وڵاتێک کە ھەلی کار تێیدا نزیک لە سفر بێت ، وڵاتێک سەرۆکی نەبێت ، وڵاتێک دۆستێکی نەبێت ، وڵاتێک زانکۆکانی تاکی عەقڵکراوە بەرھەم نەھێنن ، وڵاتێک کتێبخانەکانی چۆڵ و چێشتخانە و چاخانەکانی پڕ ، وڵاتێک سێ مانگ پەروەردە تێیدا بوەستێت بەڵام بەرپرسێکی پەیوەندیدار ھەڵوێستێکی جدی نەبێت ، وڵاتێک کارەبای ٢٤ کاژمێر نەبێت ، وڵاتێک پزیشکەکانی چاوی نەخۆش کوێر بکات ، وڵاتێک یاسا سەروەر نەبێت ، وڵاتێک دادگا ماھیەتی نەبێت ، وڵاتێک ھەموو شتێک بە واستە کاری بێت ، وڵاتێک ھەزار و یەک کەموکوڕی دیکەی ھەبێت .........

ئەھا چاوتان لێیە ھەر مە وڵاتە بەھۆی نەبونی سیستەم و بەڕێوەبردنێکی باش و خۆشگوزەراندی تاکەکانی چەندان عاشقی لێک دابڕان و نەیانتوانی بگەن بەیەک .

ئەڵێن کوردێک دەچێتە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپیەکان لەوێ تاکێکی ئەو وڵاتە لەم تاکە کوردە دەپرسێ بزانم خەون و ئەمانجت چیە و دەتەوێ چی بکەیت لەم وڵاتەی ئێمەدا ، تاکە کوردەکە دەڵێ خەونی من ئەوەیە خانویەک و ئۆتۆمبێلێک و سەرچاوەیەکی دارایم ھەبێ ، تاکە ئەوروپیەکە دبێژێت من وتم ئامانجەکەت چیە ئامانج ئەوەی تۆ باست کرد ئەوە مافی سەرەتای ھەموو تاکێکی ئێمەیە نەک خەونی گەورە !!!

ھەرگیز ئەم پرسیارەت لەخۆت کردووە بۆ لای ئێمە خەونی گەورە ئەبێ یەکسان بێت بەمافی سەرەتایی گەنجێکی تەمەن ھەژدە ساڵی ئەوروپا ، ئێ لەبەر ئەوەی

لێرە :

سیستەم نیە و بەسیستەم کار ناکرێ ، لێرە منداڵەکان لە قوتابخانەکان پەروەردە ناکرێن ، لێرە دزی دەکرێ لە نیشتمان لە جەستەی ئافرەت لە قسە لە بەرھەم لە ماڵ ، لێرە مرۆڤەکان ڕاست بێژ نین و مسوڵمانن ، لێرە خزم لەبەر خزم و ماستاوی یاسا وەلا دەنێ ، لێرە ڕێز لە مرۆڤەکان ناگیرێ وەک یەک ، چەندان شت گەلی دیکەش کە وەھای لێمان کردووە ھێندە دەبەنگ بین  ، مافی سەرەتای بە ئامانجی گەورە بزانین ، دەستی بەرپرسی گەورەی نەخوێندەوار ماچ بکەین بۆ ئەوەی لە کونێکدا دامان نێت ، نەخوێنینەوە و لەسەر بابەتە سیاسیە ھەنوکەییە کۆمەڵایەتیە نیشتمانیەکان تاکەکان ھەر بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بن ، ئای لە ئێمە چ نیشتمانێکمان ھەیە و چ سیستەمێکمان ھەیە و چ مرۆڤ گەلێکین ئای لە ئێمە ئای ، چۆن ئەژین و چۆن مانای ژیانمان کردووە و چۆن ھەر بۆ دواوە دێینەوە .

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌