کێ کاوە گەرمیانی تیرۆر کرد؟

وتار/ 05/12/2018 1113 جار بینراوە

ئالان ڕەئوف

کێ کاوە گەرمیانی تیرۆر کرد؟
ئالان ره‌ئوف
دوای پێنج ساڵ لە تیرۆر کردنی ڕۆژنامەڤانی ئازاد و سەربەخۆی دەڤەری گەرمیان شەھید کاوە گەرمیانی ، تا ئێستا بکوژی سەرەکی کاوە دیار نیە ، ئەم مەھزەلەیە ھەر لەشوێنێکی وەک ئەو ھەرێمی کوردستانەدا ڕودەدات کەسەر بە عێراقە و عێراقیش یەکێکە لە خراپترین ناوچەکان بۆ کاری ڕۆژنامەگەری ، ھۆکاری کوژرانی کاوە و پاشان چەندان ڕۆژنامەڤانی دیکە و ئەشکەنجەدان و لێدان و ھەڕەشەکردن و تەھدیدکردنی ڕۆژنامەڤانی دیکە و بەردەوامی ئەم کارە قێزەونانە تەنھا لە شوێنگەیەکی وەک عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕودەدات کە دەسەڵاتی مافیاگەرا حکومی دەکات و زۆر ئەستەمە بزانرێت کێ ڕۆژنامەنوسان دەکوژێتن ، کاتێک ڕۆژنامەڤانێک گەندەڵیەکی دەسەڵات پشان دەدات بەمەبەستی چارەسەرکردنی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەسەر کارە گەندەڵیەکە لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە ئەم ڕۆژنامەڤانە پڕ ئەشکەنجە و پڕ لێدان دەکرێت و پاشانیش بەرەو مەرگ ژیانی دەچێت ھەر لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی کە مافیا گەرانە ڕۆژنامەڤان دەکوژێت لە گەرمیان و ھەولێر و دھۆک و دەیان و سەدان ڕۆژنامەڤان و ناوەندی میدیای دەسوتێنێت و سوکایەتی و ھەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکات ، نوسینەکەی من بەوە دەستی پێکرد کێ کاوە گەرمیانی تیرۆر کرد لە باشوری کوردستان وەڵام بۆ ئەم پرسیارەی من زۆر بە گران دەست دەکەوێت یاخود ھەر دەستناکەوێت لەبەر ئەوەی ئەو دەسەڵاتە کوردیە کاوەی تیرۆر کردووە کە خاوەن مافیا و میلیشیا و چەک و ھێزە و ھەر ڕۆژنامەڤانێک دەست بەرێت بۆ پشاندانی گەندەڵی و کارە قێزەون و پیسەکانی دەسەڵاتی کوردی ئەوا وەک شەھید کاوە گەرمیانی ژیانی پێ لەدەست دەدەن و بێ ڕەحمانە بە دیار چاوی دایکیەوە دەیکوژن

ئەگەرچی بکوژانی کاوە گەرمیانی نەدۆزرانەوە و نەگەیەنران بە سزای خۆیان بەڵام خۆشبەختانە ئێستا شیرین کاوە گەرمیانی ھاوسەری کاوە ئەندامە لە پەرلەمانی کوردستان و وەک نوێنەری کاوە و ڕۆژنامەنوسە ئازاد و سەربەخۆکان داکۆکی لە مافیان دەکات و بە دەنگێکی دلێرەوە لە پەرلەمانەوە بە دەنگێکی دلێر دەڵێت " ستۆپ چی دیکە نابێت ڕۆژنامەڤان تیرۆر بکرێت و شار بەدەر بکرێت و ئازادیەکانی سنور دار بکرێتن "

ئێستا شەھید کاوە گەرمیانی لە جەستە لەژێر خاک دایە و بکوژەکەشی شەوانە تا بەرە بەیان شەرابی ئەسڵ دەخواتەوە و ئافرەتی سۆزانی لە دەوری دەئاڵێن و دەیان پاسەوان ماڵ و سەرەوەتی دەپارێزن و بەڕیزێک ئۆتۆمبێل لەم شار بۆ ئەو شاری کوردستان بەئازادی دێت و دەچێت و لەبەر ئەوەی نەگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەکراوە ئێستاش ھەر ڕۆژنامەڤانێکی دیکەی بوێت دەیکوژێت ، گەلێک بەداخم بۆ دەسەڵاتی کوردی و بۆ ژیانی ڕۆژنامەڤانی ئازاد و سەربەخۆ لە باشوری کوردستان !!!!!!!

نوێترین نوسینەکانی ئالان ڕەئوف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌