هەرچەندە لە بنەڕەتدا بڕەپارەكە نایاساییە بەڵام دەبێت لە دەرچووەكان بسەنرێتەوە

وتار/ 14/01/2019 599 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

هەرچەندە لە بنەڕەتدا بڕەپارەكە نایاساییە بەڵام دەبێت لە دەرچووەكان بسەنرێتەوە


‎لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دا ، كە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ ئەنجامدرا ، نزیكەی ١٦پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمان لەم خولە نوێیەی پەرلەماندا سەركەوتنیان بەدەست هێنا و بوونەوە بە پەرلەمانتار ، هەر یەكێك لەو ١٦ پەرلەمانتارە كە پەرلەمانتاری زۆربەی حیزبەكانن گەر بێتوو ٤٩ ملیونەكەی خانەنشینییان وەرگرتبێت دەبێت بیگەڕێننەوە یان بدرێنە دادگا چونكە لەكاتێكدا كە ئەوان خانەنشین نەبوون و دوبارە بوونەتەوە پەرلەمانتار، مافی وەرگرتنی ٤٩ ملیونەكەیان نامێنێت و وەرگرتنی ئەو بڕەپارەیە نایاسای دەبێت بۆیان ، هەرچەنەدە لە بنەڕەتدا ئەو بڕەپارەیە نایاسایاییە چونكە چوار سالی پەرلەمانتاریان موچەیان وەرگرتووە،وە دەبوو لەبری ئەوان ئەو بڕەپارەیە بۆ ئەو خۆبەخشانە سەرفبكرایە كە لە قوتابخانە و خەستەخانەكاندا بێ موچەن و لەسەر ئەركی خۆیان بە خۆبەخش دەوام دەكەن ، وە هەر پەرلەمانتارێكی دووبارە دەرچووش گەر بڕەپارەكەی وەرگرتبێت و بەخشیبێتی ئەوە دەبێت ئەویش لێی بسەنرێتەوە لە گیرفانی خۆی و یانیش بەبڕیاری دادگا لەسەر موچەی ئەم چوار ساڵەی مانگانە بڕە پارەیەكی لێ ببڕدرێت تا ئەو پارەی وەری گرتووە لێی بسەنرێتەوە چونكە ئەو پارەی پێی دراوە هی ئەوەیە كە خانەنشین بووە مادام كە خانەنشین نەبووە و ئێستا دوبارە پەرلەمانتارە ئەوە دەبێت پارەكەی لێ بسەنرێتەوە و لێی وەربگیرێتەوە ، ڕۆژگارێك هەبوو كۆمەڵێك بۆ موزایدەی سیاسی مەترێك دەمیان درێژ كردبوو لەسەر دزی و بەهەدەردانی سامانی وڵات بەڵام ئێستا بۆ وەرگرتنی ئەم بڕەپارەیە نقەیان لەخۆیان بڕیوە و خۆیان دەشارنەوە لەم مەوزوعە ، كورد ڕاستی فەرموو كەوتیان ماڵی زیادە سەرناشكێنێ ، بەڵام ئەمان سەریان ناشكێت بەڵكو شعور یان لەكەدار دەبێت و دوڕوی و موزایدەیان بەدیار دەكەوێت بۆ خەڵكی كوردستان



‎”محمد تۆفیق”



نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌