رووماڵ ، یا ریكلام بۆ داعش
وتار/
22/10/2016
699 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
رووماڵ ، یا ریكلام بۆ داعش
شوان هه‌ورامی
هێرشی ئه‌مڕۆی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك
و رووماڵی میدیای كوردستانیی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ش له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و
هێزه خۆبه‌خشه‌كان ، بۆشایی زۆریان به چاودێرانی بارودۆخه‌كه نیشاندا‌و ده‌ركه‌وت
كه خوێندنه‌وه‌ی داعش بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان وردتر بووه له به‌رپرسان و هێزه
ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه .
ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی كۆی رووداوه‌كه
، چ له رووی رووماڵ و چ له رووی ئه‌منیه‌وه ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بده‌م :
1. هه‌ر له به‌یانیه‌وه تا ئێواره زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه
نه‌درایه هاوڵاتیان كه ئه‌و هێزه‌ی داعش چه‌ند كه‌س بوون كه هاتوونه‌ته سه‌ر
شاره‌كه ، سه‌ره‌تا باسی 8 – 9 كه‌سێك ده‌كرا ، دواتر كه شه‌ڕه‌كه درێژه‌ی كێشا
كرانه 30 – 40 كه‌س ، كه‌چی دواجار جێگری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ژماره‌یان
له ( 70 ) چه‌كدار زیاتر بوون ، ته‌نانه‌ت كه باسی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كرێت ئه‌ویش
یه‌كلاكه‌ره‌وه نیه ، چونكه ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌وه ده‌بینران چه‌ند ته‌رمێكی
كوژراوی داعش بوون كه له په‌نجه‌كانی هه‌ردوو ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕین ، ئه‌ی ئه‌و
ژماره زۆره چی‌یان لێهات ، كاتێ ده‌وترێت زۆربه‌ی شوێنه‌كان كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه
خۆ ده‌بێت چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كدارانه روون بووبێته‌وه !!
2. وڵاتێكی وه‌كو ئێران له شه‌ڕی 8 ساڵه‌دا ، 80% ی جه‌نگه‌كه‌ی
به‌هێزی خۆبه‌خش ( بسیج ) به‌ڕێوه برد ، سوپای وڵاتانی تریش له‌كاتی جه‌نگ و حاڵه‌تی
نائاساییدا پشت به خۆبه‌خش ده‌به‌ستن ، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌و جیاوازییه‌یان
هه‌یه كه خۆبه‌خشه‌كانیان وه‌كو یه‌كه‌كانی سوپا رێكخستووه ، به‌ڵام مه‌خابن له
ساڵی 2014 وه كه ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كه‌ین ، نه‌مانتوانیووه ئه‌و خۆبه‌خشانه
رێكبخه‌ین ، كه هه‌ندێ جار له‌جیاتی سوود زیان به وره‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌یه‌نن
، چونكه ده‌چنه به‌ره‌یه‌كی جه‌نگ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك و دوای ئه‌وه پێشمه‌رگه‌كان
به‌جێده‌هێڵن ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دواداچوونی كردبێت بۆ حاڵه‌تی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی بۆ
روون بووه‌ته‌وه كه ئه‌م هێزه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه هیچ كاریگه‌ریی نابێت بۆ
هێزه ئه‌منیه‌كان ، به‌ڵكو ده‌ست و پێی ئه‌وانیش ده‌به‌ستێته‌وه ، بۆیه زۆر
گرنگه ئه‌و هێزه یا رێكبخرێت یا له داهاتوودا هێزه ئه‌منیه‌كان رێگریی لێ بكه‌ن
و نه‌هێڵن له شاره‌كان نزیك بكه‌ونه‌وه ، چونكه تا ئێستاش هه‌ر به ته‌كنیك و
ئه‌زموونی شه‌ڕی پارتیزانیی و پێشمه‌رگانه ده‌جه‌نگن و شاره‌زاییان له شه‌ڕی
ناوشاردا نیه و ناتوانن كۆنترۆڵی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن .
3. نه‌بوونی ژووری ئۆپه‌راسیۆن و كۆنترۆڵی زانیارییه‌كان حاڵه‌تێكی
ده‌روونیی خراپ بۆ هاوڵاتیان درووست ده‌كات ، چونكه له‌كاتی رووماڵی راسته‌وخۆدا
كه‌سانی سه‌رشه‌قام ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی زانیاریی و ئه‌وانیش پسپۆڕیی بواری كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاریی درووست نین و هه‌ندێ جار كایه‌ك ده‌كه‌نه گایه‌ك ، ئه‌مڕۆ هه‌ر كه‌سه‌و
به ربه‌ی خۆی ده‌یپێوا و له رووماڵه‌كاندا زیاتر بابه‌ته‌كه‌یان ئاڵۆز كرد ، بۆ
نمونه له‌باره‌ی ته‌واوبوونی به‌رگریی داعشه‌وه ، هه‌ر له به‌یانیه‌وه له پارێزگاری
كه‌ركوكه‌وه بگره تا فه‌رمانده‌كانی پۆلیس و پێشمه‌رگه هه‌موو به‌ڵێنی ( 10 )
خوله‌كی داهاتوویان ده‌دا كه ته‌نیا داعشێك ماوه ئه‌ویش ده‌كووژن ، كه‌چی ئه‌و
10 خوله‌كه بووه 10 سه‌عات و ئه‌وه رووی نه‌دا كه به‌ڵێنیان دابوو ، كه‌واته
ئه‌م به‌رپرس و فه‌رماندانه به‌و شێوه‌یه راستگۆیی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، بۆیه
له داهاتوودا له‌وانه‌یه هاوڵاتی زۆر بڕوای به به‌ڵێنی به‌رده‌م مایكه‌كان نه‌مێنێت
.
4. به‌ڕاستیی ئه‌و رووماڵه‌ی كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ هێرشه‌كه‌ی
داعشیان كرد ، ریكلامێكی گه‌وره بوو بۆ هێزی داعش ، چونكه هه‌موو ده‌یانگوت له
فڵانه بینا و له فیساره گه‌ڕه‌ك دوو یا سێ چه‌كداری تێدایه ، به‌ڵام چه‌ندین
سه‌عات به‌رگرییان ده‌كرد و هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان نه‌یانده‌توانی كۆنترۆڵی
بكه‌ن ، كه‌واته یه‌ك داعش ده‌بێ به‌رانبه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه و چه‌كداری كورد بێت
كه ئێمه شانازییان پێوه ده‌كه‌ین ؟ ئایا میدیای كوردستانیی پێویستیی به نه‌خشه‌یه‌كی
نوێی جه‌نگی ده‌روونیی نیه كه له كاتی رووماڵه‌كاندا ریكلام بۆ دووژمنه‌كانی نه‌كات
و بتوانێت زانیارییه‌كی درووست و وره به‌رزكه‌ره‌وه بداته هاوڵاتیان ؟
5. دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه كه‌ناڵی رووداو و ئه‌وانی تریش رایانگه‌یاند
كه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان هاتوون بۆ یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان و شوێنی
چه‌كداره‌كانیان بۆمباران كردووه ، ئه‌وه‌ش ریكلامێكی تره بۆ داعش كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه
و هێزه ئه‌منیه‌كان فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان نه‌یه‌ته یارمه‌تییان ناتوانن ژماره‌یه‌كی
كه‌م له داعش تێكبشكێنن !!
6. به‌رپرسانی سیاسیی و ئه‌منیی كه‌ركوك نه‌یانتوانی زانیارییه‌كی
درووست بده‌نه هاوڵاتیان كه ئه‌م هێزه رێكخراوه‌ی كه له‌یه‌ك كاتدا هێرشی
كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی كه‌ركوك ، له كوێوه هاتوون، هه‌ریه‌كه‌و
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه له‌سه‌رشانی خۆی دوور بخاته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌ك شرۆڤه‌ی
بابه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد ، زۆربه‌یان باسی شانه‌ی نووستوو یا هاتنیان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا
ده‌كرد ، كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی خراپ له دژی ئه‌و ئاوارانه درووست ده‌كات كه ئه‌وانیش
له ترسی داعش هه‌ڵاتوون و له‌وانه‌یه بكه‌ونه به‌ر هێرشی خه‌ڵكی تووڕه‌و زیان لێكه‌وتوو
، كه به‌رپرسی ئه‌منی و سیاسیی نابێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانی
سووك بكات به‌و شێوه‌یه شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌كه بكات كه ژیانی خه‌ڵكی سڤیل و په‌ناهێنه‌ر
بخاته مه‌ترسیه‌وه ، چونكه ده‌بێ زۆر به وردیی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه بكرێت
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه ، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا زانیارییه‌كی
تریش باسده‌كرا كه ئه‌م هێزه له موســــڵه‌وه هاتوون و دزه‌یان پێكراوه‌ته
ناو شاره‌كه ، كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بۆشـــــاییه‌كی زۆری ئه‌منیی
له چوارده‌وری شــــــاره‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترســـــیداره ، كه پێویســــته
به وردیی لێپرســــینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه بكرێت .
7. ئه‌مه‌ی كه روویدا ، مه‌ترسیه‌كی تر له‌سه‌ر كه‌ركوك درووست ده‌كات
كه زۆر ترسناك تره له مه‌ترسیی داعش ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی
شه‌عبی به بیانووی پاراستنی مه‌زار و شوێنه پیرۆزه‌كانیان و گه‌ڕه‌كه شیعه‌كان
بێنه ناو شاری كه‌ركوك و مۆدێلی خورماتوو له‌وێش دووباره بكه‌نه‌وه ، كه ئه‌مڕۆ
باس له هاتنی هێزێكیان ده‌كرا بۆ كه‌ركوك ، بۆیه نابێ به‌رپرسانی كورد له‌ژێر هیچ
بیانوویه‌كدا رێگه به هێزی حه‌شدی شه‌عبی تائیفیی بده‌ن بێنه ناو شاری كه‌ركوك
، ئه‌گه‌ر داعش چه‌ند سه‌عاتێ كه‌ركوك نائه‌من بكه‌ن ، ئه‌وا ئه‌وان بۆ هه‌میشه
ده‌یكه‌نه دۆزه‌خ !!
هیواخوازم دڵسۆزان بیر له‌م بۆشاییانه
بكه‌نه‌وه‌و به زووترین كات چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه ، ده‌نا كه‌ركوكیش له مه‌ترسیدایه
. له داعش مه‌ترسیدار تر خۆی بۆ مه‌ڵاس داوه .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018