بۆچی”شیرینی فوئاد”وتی پلەو پایەی سەرۆك كۆمار سفرە

وتار/ 24/12/2018 876 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

بۆچی”شیرینی فوئاد مەعسوم”وتی پلەو پایەی سەرۆك كۆماری عێراق سفرە
”محمد تۆفیق”
‎هەڵبەتە گەر بڕوانینە قسەو وتەكانی ”شیرینی  فوئاد مەعسوم” و شرۆڤەی بكەین ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە ڕاستی فەرموو كاتێك وتی پلەو پایەی سەرۆك كۆماری عێراق سفرە ، من سەد لەسەد لەگەل ئەو قسەیەیدام ، چونكە كاتێك كەسێكی وەك خۆی لەسەر حیسابی یەكێتی و شەونخونی كادرانی دڵسۆزی یەكێتی كرا بەڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار ،  هەر ئەوكات پلەو پایەی سەرۆك كۆماری عێراق نەك سفر بەڵكو گەورەی و شكۆی خۆشی لەدەستدا ، وە ئەم خاتوونە هەتا ئەوكات لەدەسەڵاتدا بوو خواردی كە لەدەسەڵاتدا نەما كەوتە دژایەتی كردنی یەكێتی و پلەو پایەی سەرۆك كۆماری ،وە هەروەها هەر لە وتەكەیدا بۆمان دەردەكەوێت كە خودی خۆشی كەسێكی سفرە چونكە كەسانێكی خاوەن شەخسیات و زیرەك و گرنگ نابنە ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمارێك كە پلەو پایەكەی سفر بێت و هیچ ڕۆڵ و گرنگیەكی نەبێت

‎لێرەوە داواكارم لەسەركردایەتی یەكێتی
‎پەلە بكەن لە بەستنی كۆنگرە و پاكردنەوەی حیزب لەو كادر و ئەندام و بەرپرسانەی كەلەسەر حیسابی یەكێتی هاوشێوەی شیرینی فوئاد مەعسوم خۆیان پێ دەگەیەنن
‎ و دواتر لەبەر پەیداكردنی پارویەكی زیاتر خیانەت لە یەكێتی دەكەن ، وە هەروەها پێویسەتە لەبری چەند كەسێكی مشەخۆر كەسانێكی شیاو بهێننە پێشەوە كە دڵسۆزی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و یەكێتی و  كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوانبێت نەك دڵسۆزی حیزبێكیتر و گیرفانی

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌