كێشەی بزوتنەوەی گۆڕان ، یەكێتی و سلێمانییە نەك پارتی و هەولێر و دهۆك
وتار/
21/12/2018
757 جار بینراوە
محهمهد تۆفیق
كێشەی بزوتنەوەی گۆڕان ، یەكێتی و سلێمانییە نەك پارتی و هەولێر و دهۆك
سەروەر بوونی یاسا ، دادگای كردن و سزادانی گەندەڵكاران و ئەوكەسانەی داهات و سامانی وڵاتیان تەخشان و پەخشان كردووە و بۆ خزمەتی خۆیان و منداڵەكانیان بەكاری دەهێنن ، موچەی كابانی ماڵ ، هاوتاكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە بە هێزەعێراقیەكان ، چاكسازی نێو حكومەت ، گرنگیدان بە كەرتی تەندروستی و پەروەردە ، دروستكردنی هێزێكی نیشتیمانی ، سڕینەوەی دوو ئیدارەی ، ....هتد ، ئەمانەو چەندین دروشمی تر بەشێك بوون لەو دروشمانەی كە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروستبوونی دا بەكاری دەهێنا ، كەبەهۆیانەوە توانی دەنگێكی زۆری هاوڵاتیان بەدەست بهێنێت و ببێتە ئۆپۆزسیۆنێكی گەورە لەم هەرێمەدا ، بەڵام لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمان دا ، دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بە ٢٤ كورسییەوە چووە نێو حكومەتەوە و تێیدا سەرۆكی پەرلەمان و چەند وازارەتێكی وەرگت ، دروشمەكانی جێبەجێ نەكرد و وە لێدوان و بەڵێن و دروشمەكانیان لە ئەرشیفی سەردەمی ئۆپۆزسیۆنبوونیا مایەوە
لای بەشێكی زۆری هاوڵاتیان و گۆڕان خوازان ئەوە ئاشكراو ڕوونە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو حكومەتدا دۆستی دەسەڵاتە و وە لەدەرەوەی حكومەتیش دوژمنی دەسەڵاتە ، هەموومان ئەو ڕۆژانەمان لە یادە كە ئەوكاتەی پارتی سەرۆكی پەرلەمانەكەی و وەزیرەكانی گەڕاندەوە گردەكە و وە ئەو ڕۆژانەمان لە یادە حكومەتەكەی پارتیان بە دز وێنا دەكرد و وە ئەوەشمان بیرە بە بارزانیان دەوت سەرۆكی ماوە بەسەرچوو ، سەرۆكی ناشەرعی و ئێكس پایەری كوردستان ، وە كەسیشمان ئەو لێدوان و وتانەی علی حەمەصاڵح مان لە فكر نەچووە كە دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی و حكومڕانییەكەیان باسی لێوەدەكرد، كەچی ئەمڕۆش لە كۆبونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی دا یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندی بزوتنەوەی گۆڕان
بزوتنەوەی گۆڕان بە زۆرێك لە ئەندامانییەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و كەناڵەكەیانەوە جۆرەها ڕەخنەیان لە پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەگرت و وێنای پارتیان بە ناشرینترین شێوە نیشانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدا، بەڵام كاتێك دێتە سەرباسی وەرگرتی پۆست و دابەشكردنی وەزارەت و پۆستە سیادییەكان زۆر بە زووی هەڵەو كەموكوڕتیەكانی پارتی لەبیر دەكەن و دەرگای گفتوگۆ و حیواریان بۆ دەكەنەوە و نەرم نەرم لەكاتی وەرگردنی پۆستەكاندا شل و خاو دەبنەوە ئیتر میللەتی چی و ئەیگۆڕین ئەیگۆڕینی چی
ئامانجی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان نیە چونكە ئەودەم لە حكومەتدابوون لەبری كەم كردنەوەی كێشەكان و باشتركردنی گوزەرانی خەڵك و هاوڵاتیان و بەكردار كردنی دروشم و بەڵێنەكانیان كێشەكانیان قوڵتركرد و وە هەتا پارە هەبوو لەگەل حكومەت و پارتی دا ڕێك بوون ، پارەش نەما حكومەتیان بەسەر پارتی و یەكێتی دا بەجێهێشت و دەستیان كردەوە بە قسەزل و بێ كردارەكانیان، بەڵكو ئامانجی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دوور خستنەوەی یەكێتیە لە حكومڕانی ، چونكە هەمیشە و هەردەم چاوی لەدەسەڵات و دەستگرتن بووە بەسەر زۆنی سەوزدا ، ڕاستە بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی و زۆنی سەوز لەدایك بووە بەڵام هەمیشە لەپارتی نزیك بووە و هەر كەسێك لە گۆڕان واز بهێنێت یەكسەر دەچێتە نێو پارتی وەو پارتی بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت
لە كۆتایشدا لە گۆڕان خوازان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەپرسم گەر بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی خزمەتكردنی هاوڵاتیانە و ئامانجی دەستگرتن نیە بەسەر سلێمانیدا و وە ئامانجی دورخستنەوەی یەكێتی نەبێت لە حكومڕاندا، بۆچی تەنازول لە دوای تەنازول بۆپارتی دەكات ؟بۆچی لە نێوان هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كركوكدا سەری زمان و بنی زمانی تەنها سلێمانی و كركوكە؟بۆچی نابێتە ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینەی خەڵكی گەر ئامانجیان كەشێكی شاهیستەیە بۆ هاوڵاتیان؟
” محمد تۆفیق ”
نوێترین نوسینەکانی محهمهد تۆفیق
-
محهمهد تۆفیق
07/08/2019
-
محهمهد تۆفیق
24/06/2019
-
محهمهد تۆفیق
15/05/2019
-
محهمهد تۆفیق
02/04/2019
-
محهمهد تۆفیق
14/02/2019
-
محهمهد تۆفیق
04/02/2019