ژن گەورەیە ، فرەژنی سونەتی بیرخستنەوە
وتار/
14/12/2018
1598 جار بینراوە
محهمهد تۆفیق
ژن گەورەیە ، فرەژنی سونەتی بیرخستنەوە
ماوەیەكە بەم سەرمایە مەسەلەی فرەژنی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەبێ نەوت گەرم و گوڕ كردووە ، لە میدیاكان و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زوو زوو دەبینین و دەبیستین كە مامۆستایانی ئاینی و ڕێكخراوەكانی مافی ژنان باس لە فرەژنی دەكەن بەڵام باسێك كە لە نوقتەی كۆتای قسەو گفتووگۆ و وتارەكانیاندا نەیانتوانیوە باسەكە بگەیەننە هیچ نەتیجە و ئەنجامێكی وەها كە ئافرەتان قایل بكات بەوەی بە فرەژنی ڕازی ببن وە پیاوانیش بگەیەننە ئەو قەناعەتەی كە بیر لە فرەژنی یان ژنی دووەم و سێیەم و زیاتر نەكەنەوە
لە دینی ئیسلامدا فرەژنی ڕێگە پێدراوە و پیاوان دەتوانن ژنی دووەم و سێیەم بهێنن بەو مەرجەی پیاوەكە دادپەروەر بێت و بتوانێت بەبێ جیاوازی هەق و مافی ژنەكانی بە یەكسان بدات نەك لەگەڵ هەریەكەیان جۆرێك بێت و یەكیان پەراوێز بخات ، لە دینی ئیسلام دا فرەژنی لەبەر چەند هۆكارێكە ، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیەكە فرەژنی و هێنانی ژنی دووەم و سێیەم تاڕادەیەكی زۆر باش پیاوەكە لە زینا و خیانەتی زەوجی دوور دەخاتەوە ، هەروەها ئەو كچ و ئافرەتانەی كە لەماڵەوەن و مێردیان نیە یان بڵێین قەیرەن یاخود بێ وەژنن و مێردیان لە جەنگدا شەهید بووە ، دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت تا هاوسەرگیری بكەن بە سەربەهەویە تا ئەمانیش وەك پیاوان توشی زینا و جۆرە هەڵەیەكی ناشەرعی وەها نەبن كە دژ و پێچەوانەی یاساكانی ئاینی ئیسلامە
چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن كە پیاو ناچاری ژنی دووەم و سێیەم دەكات و پێویستە هاوسەر و ژنی یەكەمی ڕێگە بە مێردەكەی بداد هاوسەرگیری دووەم بكات ، یەكەم ئەو پیاوانەی ژنەكانیان نەخۆش بێت و توانای ماڵ بەڕێوە بردنی نەبێت و توانای سەرجێ كردنی نەمابێت لەگەل مێردەكەی و پیاوەكەشی ساغ و بەتەندروست بێت ئەوا پێویستە ژنەكەی ڕێگە بداد بەهاوسەرگیری دووەمی مێردەكەی تا ناچار نەبێت جیا ببێتەوە بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنێت، دووەم ئەو پیاوانەی ژنەكانیان نەزۆكن و ناتوانن منداڵ و نەوە بخەنەوە ئەوا پێستە ژنی یەكەم ڕێگە بە هاوسەرەكەی بداد تا ژنی دووەم مارە بكات و نەوە بخاتەوە هەروەكو خوای گەورە فەرموویەتی ماڵ و مندال جوانی ژیانی دونیایە (الكهف/٤٦) ، سێیەم هەندێك جار پیاوەكە لایەنی ئارەزوو شەهوەتی بەهێزە و ئافرەتێك بۆی بەس نیە بەتایبەتی لەكاتی سوڕی مانگانەدا، بۆیە باشترە لە بری پەنا بردن بۆكاری هەڵە ژنی دووەم مارەبكات، بەڵام بەو مەرجەی پیاوەكە دادپەروەر بێت و وەك یەك حەق و مافی ژنەكانی بێ جیاوازی بدات
من لێرە دەمەوێت دوو پرسیار ئاڕاستەی مامۆستایانی ئاینی و ڕێكخراوەكانی مافی ژنان بكەم ، یەكەم مامۆستایانی ئاینی ئێوە لەسەر مەسەلەی فرەژنی چ شتێكتان كردوە تا بابەتی فرەژنی بۆ ژنان و پیاوانی كورد بە شێوەیەكی جوان ڕون بكەنەوە ؟ ، دووەم ڕێكخراوەكانی مافی ژنان گەر ئێوە دژی فرەژنین ئەی ئەو ئافرەتانەی بێوەژن و قەیرەن چی بكەن ؟
وە پێم خۆشە لە كۆتایدا ڕای خۆم لەسەر فرەژنی بخەمەڕوو ، بەو مەرجانەی ئیسلام بۆ فرەژنی دایناوە بە ڕەزامەندی ژنی یەكەم و وە دادپەروەربوونی مێردەكەی ئەوا لەگەڵ هێنانی ژنی دووەم و سێیەم دام، بەڵام وەك بەتاڵ كردنەوەی تەنها حەز و ئارەزووەكانیان و ڕابواردنیان، هەرگیز لەگەڵ هێنانی ژنی دووەم و سێیەم نیم چونكە ئافرەت زۆر لەوە گرنگتر و بەنرخترە كە پیاوان بیری لێ بكەنەوە كەوەك ئامێری بەتاڵكردنەوەی حەزو ئارەزووەكانیان بەكاریان بهێنن، وە جوانترینی دیاریەكان كە خودا پێمانی بەخشی بێت دایكە ،دایكیش ئافرەتە ، بەڵام لەم سەردەمەی ئێستادا نەك زۆر كەمە بەڵكو ئەستەمیشە پیاوێك هەبێت لەبەر هۆكارگەلێكی ڕەواو مەحقول و جێبەجێ كاری مەرجەكانی فرەژنی ژنی دووەم و سێیەم بهێنێت ، وە پیاوانیش زۆرێكیان بە تەمەنیان سونەتێكی پێغەمبەر(د.خ) یان بەجێ نەهێناوە و ئێستا بە بیانوی هێنانی ژنی دووەم و سێیەم سونەتی پێغەمبەریان دەكەوێتەوەفكر، وە ئێستا ئەو پیاوانەی ئارەزووی فرەژنی دەكەن زۆربەی هەرزۆریان تەمەنیان سەرو ٤٠ ساڵە نەك گەنجەكان و هەرزەكارەكان
نوێترین نوسینەکانی محهمهد تۆفیق
-
محهمهد تۆفیق
07/08/2019
-
محهمهد تۆفیق
24/06/2019
-
محهمهد تۆفیق
15/05/2019
-
محهمهد تۆفیق
02/04/2019
-
محهمهد تۆفیق
14/02/2019
-
محهمهد تۆفیق
04/02/2019