گەورەترین قەیران قەیرانی غیرەتو بوێرییە!
وتار/
06/12/2018
1212 جار بینراوە
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
گەورەترین قەیران قەیرانی غیرەتو بوێرییە!
ڕەوەند عبدڵلە حمە
ئەگەر سەیری بارودۆخی هەرێمی کوردستان بکەین لەهەموو ڕوو
یەکۆ لە قەیراندایە بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە زۆر بەی زۆری خەڵکی ناڕازییە لەم
مافیا سیاسیانە کە کوردستان بەڕێوە دەبەن، لە گەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان بێدەنگیان هەڵبژاردووە،
سزای نەما تاقی نەکرێتەوە لە سەر میلەت بە ڵام میلەت سوچی قەناعەت یان هەڵبژاردووە
کەواتە بەشێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ ڕازین لەباو دۆخەکە.
هەرێمی کوردستان لەڕوی نەوتی خاوەوە زۆر دەوڵەمەندە، ئەم
نەوتە بازرگانە سیاسیەکان بە ئارەزووی خۆیان بازرگانی پێوە دەکەن کەس نازانێ پارەکەی
چی لێدێت، داهاتی خاڵەسنوریەکان لەنێوان دووحزبی دەسەڵات دا دابەش دەکرێ کەس ناڵێ
ئەم داهاتە بۆ ناگەڕێتەوە خەزێنەی حوکمەت خەرج بکرێتەوە بۆ پێداویستیە سەرەتایەکانی
کۆمەڵگە.
باجەکان کە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێ بەسەرجەم دائیرەکانەوە،
پارەی ئەوباجانە بۆ کوێ دەچێت بۆ سەرف ناکرێتەوە لەخزمەت پرۆژەکاندا، سیاسیە
بازرگانەکان تاکە ئامانجیان مانەوەیان لە دەسەڵات بەشێوازی فیرعەونی و لەم سستەمە
سەرمایەدارییەدا، بەڵام کارەساتە گەورەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا هاوڵاتیان بۆ بێدەنگن؟
هاوڵاتیان ناتوانن وەک گەلانی دونیا کۆتای بەم سوکایەتیە
بهێنن کە ئەم چاو چنۆکە سیاسیانە بەسەر میلەتێکی چەوساوەدا هێناویانە، ڕۆژ دوای ڕۆژ
بەهای مرۆڤ بوون زیاتر لەدەست دەدەین ، لەسایەی کۆمەڵێ بەناو مرۆڤی سیاسی لەم هەرێمەدا
بوون بە نەخۆشیەکی ڕۆحی لەناو هاوڵاتیاندا باچیتر دۆخەکە لەوە خراپ ترنەبێ پێویستە
کۆمەڵگە بەزوترین کات فریای خۆی بکەوێت.
بە نموونە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا، بەهۆی بەرز بوونەوە
نرخی بەنزین بۆ چەند سەنتێک سەرۆکی وڵاتیان هێنایە سەر خەت بۆ چارەسەر کردن لە کەمترین
کاتدا ئێستاش بەردەوامی هەیە ئائمەیە میلەتی وشیار و بە خیرەت هەموو یان بەیەک دەگ
دژی بڕیاری حوکمەت وەستانەوە ئەوان وابیریان کردەوە ئەگەر ئەم باجی گران بوونەی بەنزین
بسەپێنرێت، ئەوا لەداهاتوودا باجەکان زیاتر دەبن لەلای هاوڵاتی ئاسای دەبێتەوە بەڵام
ئافەرم بۆگەلی فەڕەنسا نەیان هێشت ئەو بڕیارە تێبەڕ ببێت بەسەریاندا.
کەواتە لە کوردستان گەورەترین قەیران قەیرانی غیرەتە، ئەم
ڕازی بوونە بە دۆخەکە قەیرانەکانی زیاتر کردووە، ڕۆژ دوای ڕۆژ قەیرانەکان زیاتر دەسەپێنرێت
بەسەر هاوڵاتیاندا.
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
18/06/2020