تاریق عەزیز ئەوانەی ناویان لەخۆناوە(المعارضة) کۆمەڵە دزێکن

وتار/ 06/12/2018 1080 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

چۆن تاریق عەزیز زانیویەتی ئەوانەی ناویان لەخۆناوە(المعارضة العراقیة) کۆمەڵە دزێکن
محمد مەلا محمود/ لەئەمریکا
تاریق عەزیز سیاسەتمەدارێکی لێهاتوی ڕژێمی سەددام بوو،زۆر کەس بەبزوێنەری سیاسەتی سەددامیان هەژمار ئەکرد،ئاگاداربوو کەسەددام حوسێن دەسەڵاتی عێڕاقی گرتە دەست، دەستیکرد بەپەروەردە کردنی چەندەها دزی لێهاتوو،وەک   عودەو قوسەو بارزان تکریتی،عەلی کیمیاوی،وەتبان،سبعاوی،حوسێن کامیل‌و........چەندەها کەسی تریش.سەددام ئەم دزانەی بەشێوەکی دڕندانە ڕاهێنابون،کەتاماون تێر نەبن لەخوێن ڕژتنی گەلانی عێڕاق،خواردنی بەرو بومی ولاتی عێراق.زۆربەی ئەو تاوانبارە خوێنمژانە خزمو کەسی سەددام بوون.
تاریق عەزیزو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی
تاریق عەزیز لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی بەریتانی پرسیاری (المعارضة العراقیة)لێکراو،گوتی: لەعێراق ئۆپۆزسیۆن وجودی نییە،گوتیان: ئەدی ئەوانەی ماوە،ماوە کۆنگرە ئەبەستن لەدژی ڕژێمی عێڕاق لە لەندەن،بیروت، دیمەشق،تاران،ئەوانە کێن،گوتی: ئەوانە کۆمەڵە دزێکن،هەر کات دەسەڵاتی عێراقیان گرتە دەست،ئەوە تەواوی ماڵ‌و سامانی وڵاتی عێراق تاڵان دەکەن، چونکە ئەیزانی ئەو حیزبانەی ناویان لەخۆناوە (المعارضة العراقیة)وەک سەددام حوسێن سەدان عودەو قوسەو عەلی کیمیاویان ........هتد بەرهەمهێناوە،کەئەستەمە تێربونیان.
ئایە عودەو قوسەی ئەو سەردەمە تێرئەبن؟
ماوەیەک پێش ئێستا ڕاپۆرتێک دەرچو لە ڕێخراوی یو ئێن،کە وڵاتی عێراق بە بەهای ٢٦٤ ملیۆن دۆلار ڕۆژانە نەفت دەفرۆشی،دووەم وڵاتە لەجیهاندا سەبارەت بەیەدەکی نەفت،ئەگەر سستەمێکی دور لەگەندەڵییان هەبێ،عێڕاق پێویستی بەیارمەتی وڵاتانی جیهان نابێ.ئەوەی لێرە جێگای سەرنجە، کامە لەبەرپرسانی عێراق  ناوی دەرکردووە بەدڵسۆز،کەئەویش خۆی لە عادل عبدالمهدی ئەبینێتەوە،ئەویش‌ بێشەرمانە ئەڵێ: موچەی مانگانەم یەک ملیۆن دۆلارە،لەو کاتەی کە وەزیربووە لەساڵی ٢٠٠٩،ئینجا ئەمە باشەکەیانە کەیەک ملیۆن دۆلاری هەبووە لەمانگێکدا،ئەدی ئەوانەی بیرە نەفتی تایبەتیان هەبووە!
عودەو قوسەی ئەو سەردەمە ناتوانن خزمەتی وڵات بکەن
هەموو عودەو قوسەکانی ئێستا ناتوانن بەهیچ شێوەیەک خزمەتی وڵات بکەن،چونکە .لەسەردەمی سەددام حوسێن زۆربەی عودەو قوسەکان خزمی سەددام بوون‌و، لەسەر مەزهەبی سوننە هەژمار دەکران،ئێستا لەهەموو مەزهەبو گەلانی عێڕاق عودەو قوسە سەریان هەڵداوە،هیچ لەوانەش سەربەخۆنین،بەڵکو سەربە وڵاتانی دراوسێن.ئەبێ لەژێر سێبەری ئەم وڵاتانە خزمەتی بنەماڵەی خۆیان‌و مەزهەبەکان‌و ئاغاکان بکەن،ئیتر ناتوانن خزمەتی وڵات بکەن.
ئەو حیزبانەی لەعێراق لەمەزهەبەکان،یان لەبنەماڵە بەناوبانگەکانی عێڕاق پێکهاتون، ناتوان خزمەتی گەل‌و نیشتیمان بکەن،بەڵکو عودەو قوسەکان ئامادە دەکەن ،بۆ ئەوەی بکەونە گیانی هەژارانی میللەت.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌