ھەڵوێست بەرامبەر بومەلەرزە

وتار/ 30/11/2018 916 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

ھەڵوێست بەرامبەر بومەلەرزە

 
ئازیزان : بومەلەرزە دیاردەیەکی کەونی و سروشتیە لە کۆن و تازەدا ڕووی داوە و ڕوو ئەدات ، و ت ئێستا زانایان زۆر لێکۆڵینەوە یان کردووە لەبارەیەوە بەڵام نەگەشتوونەتە ئەوەی بتوانن شتێ ئەنجام بدەن بەرامبەری و نەیان توانیوە پێش بینی کاتی ڕوودنی بومەلەرزەکە بکەن ، وە ئێمەی ئیماندار و ھەموو مرۆڤەکان پێویستە خۆمان تەسلیمی خاوەنی ئەم زەویە بکەین کە ئەم بومەلەرزەی تیا ڕووئەدات ، چونکە ھەر خوای خاوەنی زەوی ئاسمانە فەرموویەتی ( ھو الذی جعل لکم الارض ذلول) واتە : خوای متعال ئەو خوایەیە کە زەوی ژێر بار و مل کەچ کردووە کە خزمەتی مرۆڤ و ھەموو گیان لەبەران بکات ، دوای ئەوە ئەفەرموێ : (أَأَمِنتُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ أَنْ يَخْسِفَ بِكُمْ الأرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ)) واتە : ئایا دڵنیان لەو خوایەی لە ئاسمانە ئێوە ببات بە ناخی زەویدا و زەویەکە لە ژێرتانا بجوڵێ و بڕوات ؟ .
ج بەم شێوەیە کە لەم یەک دوو ساڵە دا دوو شەویش لەمەوبەر بینیمان زەوی جوڵایەوە و پلەکەی ئەڵێن (٦) بووە ، دەی ئەگەر (٨-٩ ) بوایە من و تۆ و ھەموو کوردستان بە شار و دێ و خەڵکەکەوە لەژێر خاکا بووین.
بێ ئەوەی کەس بتوانێ ڕای بگرێ ، کەوابوو پێویستە ئامادەباش بین و توێشووی قیامەت حازرکەین و بەڵام دوعاش ئەکەین خوای میھرەبان بمان پارێزێ و لامان دات لەبومەلەرزە و ھەربەڵایەکی تر . نەش ترسین چونکە بترسی یان نەترسی سوودی نییە ، تەنھا چارەسەر ئامادەیی یە بۆ سەفەری قیامەت .
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌