نامەیەكی كراوە بۆ فراكسوێنی (ی.ن.ك)لە پەرلەمانی كوردستان

وتار/ 25/11/2018 616 جار بینراوە

محه‌مه‌د تۆفیق

نامەیەكی كراوە بۆ فراكسوێنی (ی.ن.ك)لە پەرلەمانی كوردستان

‎لای هەموان ئەوە ئاشكرایە ( ئارامی ، هەلی كار ، خزمەت ) دروشمی سەرەكی تیمی ١٠٥ی (ی.ن.ك) بوو بۆ پەرلەمانی كوردستان ، وە پێكەوە بە پشتیوانی كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و  ئەنفال كراوان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەسەرجەم چین و توێژەكانییەوە و وە بە هەوڵ و ماندو بوونی كادر و ئەندامانی دڵسۆزی (ی.ن.ك) لیستەكەمان سەرخست

‎ئەوەی پێمان كرا و لەسەرمان بوو كردمان و ئێوەمان بەدەنگی خۆمان و دڵسۆزانی مام و ڕێبازەكەی گەیاندە پەرلەمانی كوردستان ، ئەوەی ماوەتەوە لە ئەستۆی ئێوەدەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بۆ جێبەجێ كردنی هەرسێ دروشمی ( ئارامی ، هەلی كار ، خزمەت ) ، وە دەبێت دروشمەكان بكەن بەكردار و خۆتان ڕوڕەشی لای خودا و دەنگدەرانتان نەكەن و بەوپەڕی هەستكردن بەو متمانەیەی پێتان درا دڵسۆزانە خزمەتی دەنگدەرانتان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن و سەرسەختانە لەپەرلەمانی كوردستان شەڕی ماف و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران بكەن ، وەدەبێت  هەوڵی جدی بدەن بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و ناعەدالەتی و سەروەربوونی یاسا و یەكسانبوونی هەموان لەبەردەم یاسادا

‎ وەچارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاو و كارەبا و نەبوونی سوتەمەنی و گرفتەكانی ڕێگاو بان و سست بوونی بازاڕی كاسبكاران و گرفتی خوێندكارانی پەروەردە و خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان و ڕەخساندنی هەلی كار و ....هتد بەشێكبن لە كارەكانتان

‎وە ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین جێبەجێ كردنی دروشم و بەڵێنەكانتان گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە بۆ (ی.ن.ك) و وە لەهەڵبژاردنی چوارساڵی ئایندەدا متمانەی زیاتر ئەدرێتە تیمی یەكێتی و بە قوەتێكی زیاتر و تیمێكی زیاتر لە پەرلەمانی كوردستان دەبینرێنەوە ، وە بە پێچەوانەشەوە هەڵبژاردنی داهاتوو یەكێتی متمانە لەدەست دەدات  و ئێوەش سەبەبی ڕەئیسی دەبن لەو شكستەدا

‎سەربەرز و ئاكتیڤبن

‎”محمد تۆفیق”



نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌