لەهەموو دنیا ئاو سەرچاوەی ژیانە لە دەربەندیخان سەرچاوەی مەرگە

وتار/ 19/11/2018 875 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

لەهەموو دنیا ئاو سەرچاوەی ژیانە لە دەربەندیخان سەرچاوەی مەرگە
ڕەوەند عبدڵلە حەمە
ئاوی ڕوباری سیروان بەسەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاو دادەنرێ لە دەبەندیخان، بەڵام بەهۆی پیسبونی ئاوەکەمە بووە بە سەرچاوەی مەرگ بۆ دانیشتوانی قەزاکە و هۆكاری چەندین نەخۆشین كە دیارترینیان جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجەیە   حوکمەتیش بێدەنگی هەڵبژاردووە ، هیچ باکیان بە دانیشتوانی قەزاکەنییە ئەمەلەکاتێک دایە چەندین جار داواکراوە بۆ دانانی پاڵاوگەی پاک کەرەوە بۆئەوەی هاوڵاتیان دووربن لەنەخۆشی ئەمە لەکاتێک دایە ئاو و ئەڕوەڕۆی بەشێک لە سڵێمانی شارەزور هەڵەبجە و پاشماوەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی و کارگەگانی تانجەرۆ دە ڕژێنە ڕوباری سیروان.

ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی ئاوەکە بۆیە زۆر بەی زۆری نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی هیوا خەڵکی دەربەندیخانن ئەوەنە کارێکی گرانە تا حوکمەت چارەسەرێ بدۆزێتەوە چیتر پاشماوەی نەخۆشخانەکان، کارگەکان،ئاو ئاوەڕۆ کان نەڕژێنە ڕوباری سیروان چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە، حوکمەت ئەگەر ناتوانی پاڵاوگەی پاکەرەوەی ئاو دابینکات بۆ دەربەندیخان خۆ دەتوانێ ڕێگری بکات لەپیسبوونی ئاوەکە ،دەتوانێ یاسایەک دەرکات هەر نەخۆشخانەیە یان کارگەیەک پاشماوەی بڕێنێتە ڕوباری سیروان ئەوا بەتوند ترین شێوە سزادەدرێ، بەڵام حوکمەت نەئەوەیە پاڵوگە دابین کات بۆ قەزاکە نەئەوەیە ڕێگری بکات لەپیسبوونی ئاوەکە.

ئیتر دانیشتوانی دەربەندیخان چ دڵێکیان بەم حوکمەتە خۆشبێت لەکاتێک دا بەر پرسێ دێتە شارەکە هیوادارم کەس دوای نەکەوێت، چیتر نابێ متمانە بە هیچ لایەنێکی سیاسی بکەن لەناوچەکە بەبێ جیاوازی بەرپرسەکان ئەوەندە بیریان لای پلەو پۆستوو پارە یە، هیچ کات هەوڵیان نەداوە چارەسەرێ بدۆزنەوە بۆ پاکردنەوەی ئاوی قەزاکە، شەرمەزاریە دانیشتوانی دەربەندیخان شانازی بە بەرپرس و سەرکردەکانی دەسەڵات بکەن بە گشت ڕەنگەکانەوە بە تایبەت سەوز و زەرد.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌